ورشه وشه‌یه‌کی ته‌زوویی گهیهنهربوو لهچرپهیهکدا گۆڕانی خێرای دروست ده‌کرد وه‌ک ئه‌یۆنی کاره‌با لهتهڵێکدا بهکاروانهی پێشمه‌گه‌کان تێده‌په‌ڕی بارگه‌داری زانیاری نوێ ی ده‌کردن له‌ئاگاداری و ڕێنمایی .سهرکاروانهی شاره‌زا له‌پێشه‌وه ئاگاداری ده‌دا..بیگه‌یه‌نه: جۆگه‌یه ، ته‌لی ته‌له‌فۆنه ، که‌مینه ، یا به‌ده‌ستی نیشانه‌ی ڕه‌بایه‌ی دوژمنی ده‌کرد ....تاد.وشه‌که یان نیشانه‌که ده‌گه‌یشت به‌چرپه‌وه هه‌رکه‌س به‌پێشمه‌رگه‌ی دوای خۆی ده‌گه‌یاند: بیگه‌یه‌نه فڵانه شته یا به‌ده‌ست نیشانه‌ی ده‌دا .له‌بواری پێشمه‌رگایه‌تی و کاری پارتیزانی هاوبه‌ندێکی به‌رده‌وام ، پێویستیه‌کی پارێزگاری و شێوازێکی گه‌یاندنی فه‌رمان بوو .هه‌مووانی به‌زووی ئاگادار ده‌کرده‌وه له‌پێشهات و ڕووداوه هه‌نوکه‌ییه‌کان به‌ئاسانترین شێوه و زۆرتایبه‌ت ڕێکخه‌ری شهوڕۆیهکانی پێشمه‌رگه‌بوو .کاروانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌وه بوو له‌لایه‌ک به‌که‌مترین ماوه‌ی نێوه‌ندا ڕه‌ت ده‌بوون له‌لایه‌کی دیکه هێزه‌که‌ی گه‌وره‌و نیشان ده‌دا خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکیش بووبن هه‌روه‌ها له‌کاتی که‌وتنه سهرکهمین زیانی گیانی که‌م ده‌کرده‌وه و له‌جیاتی کۆڕه‌و و گه‌ڕه‌لاوژه‌ی قسه‌کردن یا پچڕانی په‌یوه‌ندی سهرکاروانه و دواکه‌سی کاروانهکهبوو...تاد.سه‌رڕای سود و لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌و بیگهیهنهیه چه‌ندین جاریش هۆکاری گۆبه‌ند نانه‌وه و بهزمسازی پێکه‌نیناوی بوو ! جاری وا هه‌بوو ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه ده‌یانگۆت ڕووباره ! خۆیان ده‌کشانه‌وه و عهمبازبازێکی گه‌وره‌یان ده‌دا گوایه جۆبارێکی گه‌وره‌یه ! ئه‌وانه‌ی دوایان هه‌مان شتیان ده‌کرده‌وه و ده‌یانگه‌یاند ، ئی دواوه ناچار لاسایان ده‌کردنه‌وه له‌کاتێک جۆگه‌له‌یه‌کی گچکۆکهبوو شایسته‌ی ئه‌و بازه گه‌وره نه‌بوو ! یان ده‌ستیان وا نیشان ده‌دا گوایه ته‌لی ته‌له‌فۆنی نێوان ڕه‌بایه عه‌سکه‌ریه‌که به‌رزده‌که‌نه‌وه به‌ژێریدا ڕه‌ت ده‌بن که‌چی له‌ڕاستیشدا هه‌ر هیچ وایه‌ری لێ نه‌بوو به‌به‌زم سه‌ریان له‌وانه‌ی دواوه ده‌شێواند ناچار هه‌مووان خۆیان کوڕ ده‌کرده‌وه گوایه به‌بنی دا ڕهتببن .قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی شهوکۆربوون ده‌که‌وتنه په‌ل و پۆ لۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌لی ته‌له‌فۆنه‌که ده‌ستیان بۆ تێله‌که ده‌گێڕا نه‌یان ده‌دیته‌وه یان له‌جیاتی عهمبازی گه‌وره به‌سه‌ر جۆگه‌له‌که هه‌نده به‌گوڕ ده‌کشانه‌وه و خۆیان هه‌ڵده‌دا ڕێک ده‌که‌وتنه ناو جۆگه‌له‌که ته‌ڕده‌بوون ، جاوه‌ره پێڵاوی لاستیکت له‌پێ بێ و ئاویشی تێبچێ جرت و فرتی پێڵاوه‌که هه‌زار جوێن و ئه‌تک و سیاسه‌تی به‌دوای خۆیدا ده‌هینا هه‌رچه‌نده نه‌ده‌زانرا کێ تاوانباره که‌چی که‌تن که‌ره‌کانیش یه‌ک دووه‌ک بوون بێده‌نگ خۆیان گێل ده‌کرد له‌ناوه‌وه‌ش له‌پێکه‌نیندا ده‌کوڵان .بینه به‌ر چاوت ئێستا تۆش کهوتبیه داوه‌که‌وه ئایا وه‌ک ئێستا زه‌رده‌خه‌نه و پێکه‌نینت ده‌بوو یان بهشریت تێر تێر جونت ده‌نارد؟