فێیسبووک و ئیمێلتان هه‌یه ؟
هه‌ردوو باوکه‌ی کوردستانی ، هه‌نده‌ران ببووه وڵاتی هه‌منشینی دووه‌می ژیانیان زۆربه‌ی کاته‌کانیان پێکه‌وه‌بوون چونکه هه‌ردوو به‌جووته وه‌ک زۆرینه‌ی کورد شوفێری تاکسی بوون .سوڕی ژیانی کلۆیان ته‌واو کردبوو لهگهراوه بۆ کرمۆکه له‌ویشه‌وه بۆ پێکوڕه ئه‌وجا کولله واته لهڕیکلامهچی بۆ پیتزادروستکهر و ڕاننده‌ی پیتزا ئه‌وجا عهمبازی کۆتایی شوفێری تاکسی ! هه‌ردووکیان کوڕ و کچێکی دوازده نه‌ورۆزی هاوته‌مه‌نیان هه‌بوو ، کوڕه‌که مام وهتکی قسه‌ی ده‌کرد زۆرجار قسه‌ی له‌بابی گه‌وره‌تربوو ! به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درۆیان نه‌ده‌زانی کۆیی گۆته‌نی : ئه‌وه‌ی لهدرانه له‌سه‌ر زارانه له‌زمانی پچک و په‌لاری کوردی و چاوهقسهش ههرنهدهگهیشتن .کوڕه له‌ڕیزی دواوه‌ی ماشێنه‌که دانیشتبوو بهمۆبایلهکهیهوه خه‌ریک بوو له‌پڕ پرسی : مامه فێیسبووکتان هه‌یه ؟ مامه‌ش: به‌ڵێ ! لاوه پرسیاری دووه‌می : ئه‌ی ئیمێلتان هه‌یه ؟ مامه : ئه‌ره‌وه‌ڵا به‌قوربان ؟ کوڕه بێ سێ و دوو : ئێ باشه ئیمێڵ و فێیسبووکی کچه‌که‌تم به‌رێ ؟ به‌رده‌وام و بێ خۆسرک کردن چرک چرک مۆبایله‌که‌ی دهکرتاند جارجاره‌ش پتێكی پێدادههینا ! مامه خوای نه‌ما گوایه له‌جیاتی بابی چووبوو بیهێنێته‌وه پێکه‌نینیشی ده‌هات ته‌لێکی بۆ باوکی کوڕه کرد: تۆ سه‌یری ئه‌م کوڕی حیزه ناکه‌ی ؟ داوای فێیس‌بوک و ئیمێڵی کچه‌که‌م ئه‌کا وتم قه‌ینا ، که‌چی گهوادیهکهش به‌خۆم ئه‌کا ؟