نیشانه‌ی نه‌ریتی و دابێکی کوردانه‌یه ، ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵ پۆشاکی کوردی پیاوانه باوه هه‌ر ناوچه و شارێک به‌شێوازێک ده‌یپێچنه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆیانی پێ ده‌رده‌خه‌ن وه‌ک لای گه‌رمیانیه‌کان جۆرێک و لای بادینیه‌کان جۆرێکی تر ، له‌سلێمانی شێوازێک له‌کۆیه شێوازێکی تر ، له‌هه‌ولێر شێوه‌یه‌ک له‌که‌رکوک شێوه‌یه‌کی تر ، ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوری هه‌یه ، بهئۆیه و هۆنینه‌وه‌ی ده‌زووه‌کانی گورینگه و ڕیشوه‌ی لۆ ده‌کرێ ، ژنان داهێنه‌ری جوانسازیهکهن له‌گه‌ڵ کڵاوی کوردی یا بێ کراویش ده‌به‌سترێ .ئێستا لهپۆشاکه مۆده‌کانی ژنان به‌کاردێ یا چاپ و نه‌خشه‌که‌ی له‌سه‌ر قوماش ده‌نه‌خشێندرێ .له‌پێشمه‌رگایه‌تی یه‌کێ بوو لههاوبهندهکانی و نیشانه‌یه‌کی ناسینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌بوو ، چونکه شۆڕشی کوردستان لهدێکانهوه به‌ڕێوه‌ده‌چوو خه‌ڵکی ئه‌وێش زیاتر جێبه‌جیکاری ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پارێزه‌ری جهمهدانیهکهش بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و له‌ناو ئه‌وان ده‌ژیا ڕه‌نگه هۆکارێکی ڕازاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بهجهمهدانیهوه بێ .هه‌ندێ جار بێزارکه‌ر بوو له‌ملیان ده‌کرد یا له‌بن ههنگریان ده‌نا یان هه‌ر به‌یه‌کجاری فڕێیان ده‌دا له‌جیاتی کڵاو یا کاسکێتێکیان له‌سه‌ر ده‌نا .جگه له‌وه سودی زۆری هه‌بوو ده‌کرا ده‌مامک بۆ نه‌ناسین و ڕووشاردنهوه ، بۆ پاراستنی له‌گه‌رما و سه‌رما سێبه‌ری سه‌ربوو له‌به‌رهه‌تاو وڕه‌ی هاوین هه‌روه‌ها ملپێچ بۆ ڕۆژانی توشی ساردی ، برینپێچی کاتی شه‌ڕ ، بوخچه‌ی نان و خواردن هه‌ڵگرتن ، په‌شمه‌ی خه‌وتن و پارێزه‌ری له‌مێش و پێشوله ، پهشتهمار بوو بۆ خۆشوشتن ، نیشانه‌ی بادانی ئاگادارکردنه‌وه کاته مه‌ترسیداره‌کان ، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی دوژمن له‌سه‌ر به‌ردێک داده‌نرا و له‌شوێنێکی تر پێشمه‌رگه‌که ته‌قه‌ی ده‌کرد ، نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی یه‌کتری لاونیو له‌شان گرێده‌درا ، ڕه‌نگه‌که‌ی پارێزه‌ربوو بۆ ئاشکرا نه‌بوون ، هه‌ڵگر و گه‌یه‌نه‌ری ئاوبوو لۆ تێنیهکان ....تاد.ده‌یان پێشمه‌رگه له‌سه‌ر که‌وتنی جهمهدانیهکایان و گه‌ڕانه‌وه لۆ هینانه‌وه‌ی شه‌هیدبوون چونکه نه‌ده‌کرا به‌جێ بهێڵدرێ و بکه‌وته ده‌ستی دوژمن ، سه‌دانیش له‌و جهمهدانیانه خه‌ڵتانی خوێن بوون و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان نێژران .