ئازیزم که شه‌و دادێ خه‌و ناچێته چاوانم
به‌جه‌سته له‌تۆ دوورم به‌دڵ له‌لات میوانم
چی بکه‌م دڵداری وایه شه‌ونخونی تێدایه
هه‌ندێ جار خۆشیه هه‌ندێ جاری جه‌فایه
ئازیزم که شه‌و دادێ ئاسۆی ئه‌ستێره‌داره
بۆ ئه‌وینی من و تۆ ده‌گرن ئێشکی شه‌واره
جوانیت وه‌کو ڕۆژ وایه شه‌وقی به‌دنیا دایه
ده‌وه‌ره خۆ ببینه مانگیش خه‌رمانه‌ی دایه
ئازیزم که شه‌و دادێ شیعر بۆ تۆ ده‌نوسم
به‌ته‌ونی وشه‌کاریم سه‌رتاپات ڕاده‌موسم
ئاخر وێژه ئه‌وهایه جوانپه‌رستی ڕه‌وایه
قه‌ڵه‌م هێنده بزۆزه تکێ شه‌رمی نه‌مایه
ئازیزم که شه‌و دادێ خه‌وه خه‌ون ده‌بینم
تامه‌زرۆی ده‌س له‌ملانم لێوه‌ماچی شیرینم
ده‌ردی تاقانه وایه هه‌ربۆخۆی به‌ته‌نهایه
ئیدی من تاقانه‌نیم که‌تۆم له‌باوه‌ش دایه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.