پێنج خشتەکی ... دڵساد تاقانە

هه‌نده‌رانی بووم به‌جارێ ته‌مه‌نیشم وا ده‌ڕوا

گۆشه‌گیری خه‌مان بووم له‌غوربه‌تی بێ ده‌روا

هاوگۆی حاجی قادرم له‌فه‌رمووده‌ی به‌سه‌روا

وتم به ‌به‌ختی خه‌واڵوو به‌سه‌ ئه‌تو بی خوا

له‌ خه‌و هه‌ڵسته‌ زه‌مانێ بچینه‌وه‌ ئه‌ولا

 

شه‌کاوه‌یه‌ له‌به‌رزی‌ ئاڵای کوردستان هه‌ڵات

بیستویه‌کی‌ نه‌ورۆزه‌ پرشنگی ڕۆژی ده‌رهات

په‌یامی ئاسمانی یه‌‌ مه‌شخه‌ڵی گڕی ده‌یبات

گوڕه‌ی به‌هاریه‌ ئێستێکه‌ شاخ و داخی وڵات

پڕه‌ له‌ لاله‌ و نه‌سرین و نێرگسی شه‌هلا

 

من له‌سه‌ر زه‌وی دا ئه‌ویش له‌تاقی ئاسمان

پێم ده‌به‌خشێت سروشی وانه‌کاری‌‌ بۆ ژیان

شیعرباره‌ غوربه‌تی په‌خشه‌نه‌‌ وێنه‌ی جوان

له‌گرمه‌ گرمی سه‌حاب و له‌هاژه‌ی باران

چیایه‌ پڕ له‌هه‌را و نه‌واڵه‌ پڕ له‌سه‌دا

له‌ده‌م چه‌م و ‌باخاندا ده‌خوێنێ بولبول ئه‌وین

بۆ بولبولی هاوجووتی‌ نه‌ک گوڵاڵه‌ و یاسه‌مین

کۆی نیشتمان ڕه‌نگار‌ه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌یبینین‌

پڕه‌ له‌سه‌یل و گۆلاو کانی سه‌ر ڕووی زه‌مین

پڕه‌ له‌به‌رق و بریقه‌ی بروسکه‌ جه‌وی سه‌ما

 

Related Articles