کومها ده‌نا زۆرینه‌ی کوڕ و کچه کورده ههندهرانیهکان کێشه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هاوژین و هاوسه‌ریان هه‌یه چونکه سنوری هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رته‌سکه و ئاسان نی یه واته کچ و کوڕی که‌سوکار، دراوسێ، هاوشاری و ناسیاران ده‌گمه‌نه ! جگه له‌جیاوازی بیروڕا و ئاین، جیاوازی داب و نه‌ریته‌کان هه‌یه له‌نێوان باکور و باشور هه‌روا ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کورستان . جارێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر و ده‌رهاوێشته‌کانی هێنده نه‌رێنین به‌هیوای هیچ که‌سێک توشی نه‌بێ . خۆ ئه‌وماڵانه‌ی دوو سێ کوڕ و کچیان هه‌یه کێشه‌که‌یان چه‌ندباره‌یه ! کۆگه‌لی دانیشتنه‌که لهسهرنانخواردن خێزانی هاوڕێیانهبوو وه‌ک سروشتی کوردان باسی ژن و ژنخوازی لێکه‌وته‌وه بۆ کوڕه ڕه‌شتاڵه کورده‌که‌ی حه‌ڤده‌م گڕی نه‌ورۆز له‌ژیانیدا هه‌ڵگیرسابوو . جگه لهتیوهرۆخی زۆرینه‌ی دانیشتوان یه‌ک له‌هاوڕێ کوڕه‌کانی پێ ی ووت: له‌خوشکه‌کانی من کامیانات ئه‌وێ به‌سه‌رچاو ! هه‌مووان پێکه‌نین چونکه دابه‌کان وان داوای خوازبێنی بۆ برا ده‌کرێ نه‌ک خوشک جگه له‌تێچوونی سه‌رمایه‌کی زۆر بۆ ئاهه‌نگ و زێڕکردن ! که‌بینی قسه‌که‌ی لای هه‌مووان خۆشه و کوڕه‌که‌ش زۆر رۆحپهرهیه زیادی کرد گۆتی: به‌ڕاستمه ئه‌توانی داوای زێڕیش بکه‌ی ؟
Dlshadtakana@yahoo. com