ڕه‌نگه به‌مه‌به‌ست و سێره لێگرتن نه‌بێ زۆرجار ناونانی کوردی پڕبه‌پێستی واتا نی یه هه‌ربه‌نزیکه‌یی له‌کۆڵی ده‌که‌نه‌وه یا ڕاستتر مرداری ده‌که‌نه‌وه ئیدی نه‌زیندووه و نه‌ده‌خورێ ! که‌سێک ناوی لێده‌نێ بێ پێداچوونه‌وه یا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وشه و زاراوه‌ی شیاوتر، کێشه‌که له‌گۆتنه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م نی یه به‌ڵکو له‌نوسینه‌وه‌یه که‌کرا ئیدی وه‌ک خۆی به‌چاولێکه‌ری ده‌ڕوا ئه‌گه‌ر خوازیاری ڕاستکرنه‌وه‌ی بی ئه‌وجا خوارتری ده‌که‌نه‌وه ! پێموایه ناونیشان یا زاراوه‌ی له‌شفرۆشی بۆ ژنان جگه له‌جوێن هیچ واتایه‌کی نی یه چونکه هیچ که‌سێک به‌شیک له‌له‌شی خۆی نافرۆشی وه‌ک ده‌ست و پێ و چاو . . . نه‌خه‌سه‌لا ژن که‌به‌سۆزترین مرۆڤه له‌هه‌ستی مرۆڤایه‌تی وه‌ک دایک و له‌خۆشه‌ویستی هاوژینی دا که‌چی کابرای " له‌ش کڕ " له‌گوڵ کاڵتری پێناگۆترێ ؟ ژنه‌که جه‌ڵده‌ی لێده‌درێ و پیاوه‌که‌ش جه‌ڵده‌ی پێده‌درێ ئای له‌و دادوه‌ریه ! گۆتیان : قسه قسه‌ی ڕاده‌کێشی . لێره‌دا زاراوه‌ی ( هاوسه‌ری ) کاڵتر ده‌بێته‌وه له‌ڕووی واتای ڕاسته‌قینه به‌رابه‌ر به‌زاراوه‌ی ( هاوژینی ) که‌شیاوی ژن و پیاوه وه‌ک ده‌ڵین: ژنه‌که‌م یا خێزانه‌که‌م، مێرده‌که‌م یا شووه‌که‌م شیاوتره بڵێ ی هاوژینه‌که‌م بۆ هه‌ردوولا . ئه‌وجا بێینه‌وه سه‌رباسه‌که‌ی خۆمان ئێستا خه‌ریکن له‌په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی هه‌موار ده‌که‌ن کاتێک خۆی ناونانه‌که له‌زمانه‌وانی ناهه‌مواره ! خۆشی فرۆشی : دیارده‌یه‌کی گشتگیره له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌جۆرێک ته‌ماشا ده‌کرێ له‌ژێر چه‌تری ئاینی هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئابوری شێوازیکی بازاڕکردنه به‌سیاسه‌ت براوه له‌هه‌موو بواره‌کانیش یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئینجا یاسای گۆتراو یا نوسراوی مه‌رجدار . مێژوه‌کی کۆنی ناو کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کانه له‌پێش پاشایه‌تیه‌وه تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه هه‌ر ده‌شمینێ هه‌رگیز بنه‌بڕ ناکرێ مادام تاکه‌کان خوازیارین وه‌ک پێداویستیه‌کانی خواردن و خواردنه‌وه به‌ئاشکرا و نهێنی ئاڵوگۆڕی کاڵایی پێده‌که‌ن . له‌کۆمه‌ڵگا کراوه‌کان خۆشی فرۆشی به‌یاسا ڕێگای پێدراوه شوێنی دیاریکراوه جارهه‌یه پێ ده‌ڵێن ( بازاڕی ژنان ) کڕیار و فرۆشیاری خۆی هه‌یه باجی پاره‌که‌شی ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت وه‌ک کارکه‌ر و به‌کارهێنه‌ر . له‌کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان قه‌ده‌غه‌یه له‌ڕووی یاسایی ڕێگه‌پێنه‌دراوه شوێنی دیاریکراوی نی یه ده‌که‌وێته ناو ماڵ له‌ژووری تاک و خێزانه‌کان بازرگانی پێوه ده‌کرێ زۆرجار له‌به‌رچاوی منداڵ گوایه شاراوه‌ی ئاشکرایه ! بێگومان کۆتایی پێنایه به‌ڵام ڕاستیه‌که بووه به‌دیارده ناکرێ باس نه‌کرێ یا یاسای له‌باره‌وه په‌یڕه‌و نه‌کرێ . ئه‌گه‌ر ژنان خۆشی فرۆش بن ئه‌وا پیاوان زیاتر خۆشی کڕن ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌هه‌رکۆمه‌ڵگه یا باوه‌ڕ و ئاینێک بن ! خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌کانیش ئه‌رکێکی تری کۆمه‌ڵی یه پێویست و یاساییه که ناوی ڕاستیان له‌قه‌به‌ر بکرێ نه‌ک به‌ناوکه‌وتنی حه‌له‌مشایی .
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.