شەڕە پەڕۆ ... باوکی دوین

ئاخ شەڕەپەڕۆ

داخ شەڕەپەڕۆ

چۆن گێلت کردم

کردمت ڕەنجەڕۆ

نیشتمان نوقمە

بەڕەنگی پەڕۆ

کوردایەتیمان

پەیمانی درۆ

کی باسی

خاك و نیشتمان دەکا

رێزبەندی خاکە

دراوو درۆ

شەرە پەڕۆیە

کاتی دەنگ دانە

ویژدانی وڵات

لە ناو گیرفانە

چەقی بوونمان

هەر گێل و گەلحۆین

یان خەرێک قەپال

یان خەرێک درۆین

هەژاری نیمچە

هێشتا  هەژارە

عەلاگە  فرۆش

لە کوچەی شارە

گەنجان بێ ئیش

گیرفانیان بەتاڵ

مندال بی باوان

لەقوتابخانەو ماڵ

نەگبەتە دراو

حیکمەتە دراو

یان مێژک پوچ دەکا

یان ورگ زل دەکا

ئەی پەڕۆی ڕەنگ دار

چیت کرد بۆمیلەت

هەژارت تیر کرد

لە ئاخ و حەسرەت

خۆشیت هێنایە

ناوگەلی نەگبەت

ئەمە چەند ساڵە

بڵێن چیتان کرد

دەبرون وازبێنن

پێش گرتەی نەفرەت

میلەت ئاوارە

لە شار داماوە

ئیوەش گیرفانتان

خەرمان بەرەکەت

 

Related Articles