من. . . هەردێم ... باوکی دوین

چەند دێڕیک بە سۆزی شاعیری گەورەی فەلەستین سمیح ئەلقاسم بە ووشەی کوردایەتی. . . بۆ ئە و پێشمەرگەیە ی کە لەسەنگەری خەباتە شەهید کرا . . . لەگیرفانی تەنها نامەیەک و سێ هەزا دیناریان دۆزییەوە لە کاتێکدا کەس و کاری خوا پیاوان بە گوێرەی یاسای بن دیوار زیاتر لە شەش ملیون خانەنشین دەکرێن. . . بۆ رۆحی پاکی ئەو کیژە قارەمانە ی کە دوێنی شەهید کرا، بە ناو نیگار حوسێنی بۆ ئەو پێشمەرگانەی، ئەو گەریلانەی لە پێناوی خاکە خوێنی خۆیان پێشکەش دەکەن .

من

هەردێم

سەرم بەرزە

من هەردێم

 

من دێم و

لە نێو دەستم

چڵێک نێرگسی

بێ بەهار

لە گیرفانمە

سێ هەزار

 

لە سەر سەرم

دارە مەیتی چارەنوسی

کوردایەتیم

هەڵگرتووە

سەرم بەرزەو

هەر دێمەوە

دڵم خەونێکی سوورە

هێواشم باخچەیەکە

پرە لە میوەی

جۆراو جۆر

لە گول و رەیحانەی

بۆن خۆش

لێوەکانم

ئۆقرەیی تینوویسەرکەوتنە

فرمێسی چاوەکانم

نمەی بارانی

کۆچ وباری

گەلێکە

من بزەی لێوی

منداڵێکی ئاوارەم

من بووکە شوشەی

کیژێکم

لە خاک ڕەنجاو

من دڵە ناسکەکەی

 ئەو کیژە

نەبەردەم

هەر دوێنی

لە بەری جەنگ

شەهید کرا

من سەربەرزم

 هەر دێم و دێم

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles