لە یادی مردنی شاعیری ناوداری فەلەستین سمیح ئەلقاسم ... گۆڕینی، باوکی دوین

دەرگای فرمێسک

هۆنراەوی سەمیح ئەلقاسم

چەند دێڕیک لەژیانی شاعیری ناودار سمیح ئەلقاسم

شاعیری گەورەی فەلستین، لەخێزانێکی دورزی لە دایک بووە

لە شاری زەرقا لە ئوردن، ساڵی ٩٢٩ لە قوتابخانەی رامە و ناسیرە

 خوێندنی تەواو کردووە .

لە ڕیزی حیزبی شیوعی وەک ئەندامێک کاری کردووە دوایی واز

لە سیاسەت دەهێنێت قەڵەمەکەی تەرخان دەکات بۆ نوسینی هونراوەو ڕۆمان

چەندین ساڵ لە بەندیخانە ژیانی بردووەتە سەر، چەندین ساڵ دەست بەسەر بووە .

هەندێک لە هۆنراوەکانی کراوەتە سروودی نیشتمانی وەک

سەرم بەرزەو هەر دەڕۆم . . و  چەندین بابەتی تر. بابەتەکانی کاریگەری بووە لە سەرڕاکێشانی هەستی

دەوروبەر بۆ بشتگیری کردن لە کێسی فەلەستین هەولی داوە بۆ دروست کردنی شانۆ ی فەلستینی

تا نامەی فەلەستین بگەیەنێتە هەموو وڵاتان .

 

دەرگای فرمێسک

 

خۆشەویستان

لە پشتی سنورەو

بە ئاخ و پەژارەوە

چاوەڕوانن

هەر دەپرسن

کەی دێنەوە ؟

پەنجەکانیان کراوەیە

تا

 لەئامێزیان بگرن

دڵیان

مەنجەڵی ئازارە

هەر دەسوتێت

چرکەکانی

لە دڕاندنێکی سەختە

هێدی هێدی

وون دەبێت

لە چاویانە

دەیان پرسیار

پرسیارەکان

لە نێو لێویانە دەلەرزەێ

لە چارەنوسی وڵات و

ژیانی نوێ ئاوارە

خۆشەویستەکانی سنوور

فرمێسکی

بیلبیلەی چاویان

دیمەنی پەشیمانی

هەڵگرتووە

خۆشەویستانی

پشت سنوور

چاوەڕوانی

دانەوێلەیەکی وڵاتن

هەر دەپرسن

چی بەسەر هات

خاك و

 ماڵە وێرانەکەم

 داخۆ

دە مناسیتەوە

ئەگەر هاتینەوە

ماڵم وێران خۆم

 تا ڕوفاتی مردووەکان

هەر دەربەدەرو ئاوارە ن

ماڵ وێران خۆم

لە ژیانی کوێلایەتی

بشێت ڕۆژێک

کۆتایی بێت

دووبارە

بگەڕێینەوە

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles