سه‌ره‌تا باوه‌ڕناكه مانشێتی بابه‌ته‌كه‌م شیكردنه‌وه‌ی بووی، به‌و پێیه‌ی له‌ده‌م باپیرانمانه‌وه گه‌لێكجار وشه‌ی (به‌ردئاش) مان به‌رگوێكه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش به (به‌ردئاش) دا ئه‌كری چی به‌سه‌ردی، به‌ڵام به‌رینی دونیای سیاسه‌ت كۆی كه‌له‌به‌ره‌كانی ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی داگیركردوه‌و له‌م باره‌وه‌ش هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی پێناس بۆ سیاسه‌ت ئه‌كات، له‌كاتێكدا سیاسه‌ت بریتیه له‌خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، كاتێك به‌م شێوه‌یه پێناس ناكری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وا ئه‌و بێسه‌ربه‌ریه‌ی وه‌ك ئه‌مڕۆ ناو هه‌رێم دروست ئه‌بی و هه‌ركه‌س له‌ئاوازێك ئه‌ژه‌نی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی21/9ته‌مه‌نای ئه‌وه‌مان ئه‌كرد زیاتر لایه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پرانسیپه‌كانی دیموكراسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا كۆبكاته‌وه‌و هه‌ر لایه‌نێك به‌و به‌شه كێكه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات پێی ده‌بڕدری ڕازیبی و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌و بی ئیراده‌ییه‌ی خۆیان به‌وئاسته پیشاننه‌ده‌ن كه‌به‌بی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی دروست بونی به‌ره‌یی وڵاتانی هه‌رێمی توانای ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێیان نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌توانم بڵێم به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و هه‌ڵپه‌كردنی كۆی لایه‌نه‌براوه گه‌وره‌و بچوكه‌كان بۆ ناو كابینه‌ی نوی و وه‌لانانی بیری ئۆپۆزسیۆن بون وه‌ك پایه‌یه‌كی پرۆسه‌ی دیموكراسی و سازش نه‌كردن بۆ یه‌كدی بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگ به‌سه‌ر به‌رواری ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕی و كابینه‌ی نوی ڕانه‌گه‌ێنری، بۆیه پێموایه تائێره كۆی لایه‌نه براوه یه‌كه‌م و دووه‌م هتد. . وه‌ك یه‌ك به‌ر پرسیارن له‌ڕانه‌گه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شته‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه هاته‌ئاراوه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه بی حكومه‌تیه‌دا كۆی سه‌ره‌ڕمی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و هه‌ندێكجاریش هاوپه‌یمانه ستراتیژه‌كه‌ی پارتی له‌میدیاكانه‌وه به‌رده‌وام ڕویان له‌پارتی بووه، هه‌رچه‌نده نابی لێره‌دا وای نیشان بده‌ین پارتی چ له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌كان و چ له‌ناوخۆی خۆیدا بی كه‌موكورت بووه یاخود نه‌یزانیوه به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی سیاسه‌ت بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی ئه‌و گوشاره ده‌ره‌كی و ناوخۆیانه‌ی هه‌رێم و ئێراق و هه‌روها به‌پێی شه‌رعیه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9 پارتی گه‌مه‌كارێكی به‌هێزی ناو گۆڕه‌پانه‌كه بووه‌و واش چاوه‌ڕوان ئه‌كری له‌چوار ساڵی داهاتودا گوشاره‌كان له‌سه‌ری زیاترببن، بۆیه له‌م سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه‌دا ڕائیدان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و شكستی چوار ساڵی داهاتوی پارتی و نه‌یاره‌كانی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له یادنه‌چی چوارساڵ كاركردنی میدیای ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندانه مه‌ده‌نی و نامه‌ده‌نیه‌كان له‌دژی پارتی و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له21/9دا چ هێزێكیان به‌خشیه پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌شیان به كوێگه‌یاند، به‌هه‌رحاڵ. . بۆیه به‌بڕوای من ئه‌م كۆمێته پێمان ئه‌ڵی سوینی تیغه‌كان به‌م شێوه‌یه له یه‌كدی هیچ جۆره خزمه‌تێك به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان ناكاو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی وه‌ك شاكارێكی نوێی سیاسی له‌م نێوه‌نده‌دا هاته‌ئاراوه‌و واقعی به‌ره‌یی لایه‌نه‌كان بۆ وڵاتانی به‌ركه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێمان ئه‌ڵی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك ورده لایه‌ن و به‌ناو چاودێری بی لایه‌ن له‌سنوری سی پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ناوچه دابڕ ێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌نگه‌كانیان به‌سه‌ر یه‌كێتی و گۆڕاندا له‌دژی پارتی دابه‌ش بكه‌ن و دواتریش له‌میدیاكانه‌وه چاودیره‌كانیان جارێك گۆڕان به‌گرێدراوی پارتی و هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ناوزه‌ند بكه‌ن؟! به‌ڵام ئاماژه‌ی دووه‌میان له‌دوای17/4دا هات كاتێك گۆڕان و پارتی گه‌یشتنه سیغه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌رگای كراوه بۆ به شداریكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، لێره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه دوای هه‌ندێك نزیك بونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ڕاگه‌یاندنی كابینه‌یه‌كی نوێی بنكه‌فراوان تادی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه هێرشه میدیاییه‌كانیان بۆسه‌ر پارتی چڕترئه‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان له‌و كه‌موكورتیانه‌ی به‌شدار بونیان له حكومه‌ت له‌ڕابردودا به‌دورئه‌گرن، به‌ڵام میدیاكانی پارتی هیچ په‌رچه‌كردارێكی ئه‌وتۆیان وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌یاره‌كانیان وه‌گه‌ڕنه‌خستووه بگره زیاتركار له‌سه‌ر سیاسه‌تی ته‌حه‌فوزكارانه‌ی گرتووه ته‌به‌ر، هه‌رچه‌نده پێی ده‌چی هه‌موو كه‌سێك به‌م چاوه‌وه لێی نه‌ڕوانی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دیاره‌و پێویست به‌میكیاج كردن ناكات، بۆیه كردنی پارتی به‌م به‌ردئاشی ڕاگه‌یاندو ڕه‌خنه به‌رژه‌وه ندخوازانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و به‌ناو چاودێری سیاسی بی لایه‌ن به‌بیانوی لێدانی خه‌نده‌ق به‌ڕوی ڕۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها به‌ده‌وری شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك كه‌زیاتر لێی پلانێكی ئه‌منیه له‌وه‌ی هه‌ر پڕوپا گه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ی بدرێته‌پاڵ، هیچ كاریگه‌ریێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی نابی و هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانی ڕه‌خنه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌ره‌یی بونی هه‌ندێك لایه‌نه له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌ركه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نه‌ك مه‌به‌ست لێی خستنه‌ڕوی ڕاستی و خواستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بی.