له ساتێکا دڵ تۆی ده‌ویست ، تۆ ڕۆیشتیی و نه‌مبینیته‌وه
هه‌رچی دێڕی مێژووی عیشقه، به ده‌ستی خۆت سڕیته‌وه
هه‌تا خوێنی گه‌نجی ته‌مه‌ن ، قه‌تماغه‌ی وشکی ده‌رنه‌کرد
ده‌ستی زه‌مه‌ن چڕنوکی خۆی، له گه‌نجی و ڕوخسارم نه‌گرت
تا به‌فر چۆکی دانه‌دا ، به یه‌ک به‌یه‌کی تاڵی مووم
شنه‌ی سۆزت هه‌ڵی نه‌کرد ، تا به‌ره‌و دوندی پیری جووم
ئێستاش هاتووی، ، ، بۆ نازانێت من خۆشم له یادکردووه
وه‌ک نه‌مامی پاش ڕه‌هیڵه، پرسه‌م بۆ جه‌سته‌م گرتووه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.