گه‌ر په‌نجه‌کانمان گشت ببرنه‌وه
لوله‌ی تفه‌نگمان له‌بیربه‌رنه‌وه
بمانخه‌نه ناو دهستاری زه‌مان
له رووی گه‌ردونا بمانسڕنه‌وه. . .
گه‌ر له خاچمان به‌ن به باڵای دارا
سه‌رله‌نوێش گیانمان وهبهربیننهوه، ، ،
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هۆش به جه‌سته‌مان
ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی کورد ده‌ڵێینه‌وه، ، ، ، . . .
گه‌ر نه‌ک تیرۆر و کوشتن و برین
سوپای ملێونی بنێرنه‌وه
نه‌ک ڕووی تیرۆری داعش و نوسره
زه‌مه‌نی به‌ردمان بۆ بێننه‌وه. . .
شه‌ڕی شمشێری جوارده قه‌رنی کۆن
به‌ناوی جیهاد بخوڵقێننه‌وه. . .
له‌گه‌ڵ خوله‌فا و ئه‌سحابه و نه‌بی
سوپاکه‌ی خالی و سه‌عد بێننه‌وه
به تینی بیر و باوه‌ری به‌رزمان
سه‌د به‌در و ئوحدیان لێ ده‌به‌ینه‌وه. . .
له‌سه‌ر بستێکی خاکی نیشتیمان
مێژووی خوێنینیان بیر دێنینه‌وه. . .
نه له( په‌رچه‌می نه‌فره‌تی قه‌قنه‌س )
نه سیمای پیس و نه ریشی پانیان
نه پۆخلی ڕوو و بۆگه‌نی گیانیان
نامان وه‌ستێنێ و سڵ ناکه‌ینه‌وه، ، ،
به تین و هیزی بازووی ڕۆڵه‌مان
ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.