(لەبارەی نامەکەی بەڕێز ئازاد جندیانیەوە بۆ مەحمود سەنگاوی)
بەڕێز ئازاد جندیانی، هەر مەبەستێکی بێت لەڕووی حزبییەوە بۆ بەرگری کردن لە مەحمود سەنگاوی، کە مافی خۆیەتی، بەڵام بەڕای من، گەوهەرو واتای نامەکەی هەڵبڕینی شەرعیەتی شۆڕشگێڕییە بەرانبەر بە یاساو دادگا. فەزڵی شەرعییەتی خەباتی پێشمەرگانە ئەدات بەسەر دادگاو سەروەری یاسادا. ئەمەش خۆی جۆرێک لە هەڕەشەو چاوسوورکردنەوە لە دادوەری گشتیو دادگاکانیش لە دۆسێی تیرۆری کاوە گەرمیانیدا. شێوازێکی سیاسییە بۆ سەلماندنی بێتاوانیی مەحمود سەنگاوی.
بەڕێزیان ڕەخنە لە میدیاکاران ئەگرن کە پێش دادگاو یاسا کەوتوون، لە "تۆمەتبارکردنی مەحمود سەنگاوی"دا، لە کاتێکدا بنەماڵەی کاوە گەرمیانی ئەو تۆمەتانەیان هەیەو بۆیە بۆتە بابەتی میدیاکانیش. بەڵام خۆی بە کردەوە بەرائەتی سەنگاوی سەلماندووەو داواش لە دادگا ئەکات گوێ لە نامەکەی بەڕێزیان بگرێو وەکو جندیانی سەیری سەنگاوی بکات! لەکاتێکدا هەر ئێستا بنەماڵەی کاوە گەرمیانی ڕایانگەیاندووە کە گواستنەوەی مەحمود سەنگاوی بۆ سەنگاو جێگای گومانی ئەوانە!
نامەکەی جندیانی ئەچێتە پاڵ ووتاری چەند کەسی دیکەی یەکێتی نیشتمانی بۆ نرخاندنی مەحمود سەنگاوی. لەکاتێکدا ئەگەر هەق بەلای سەنگاوییەوەیە لە دۆسێی کاوە گەرمیانیدا، یەکێتی ئەبوایە چاوەڕوانی پرۆسەی لێپێچینەوە لە تۆمەتەکانی سەر بەڕێز سەنگاوی بوونایە، نەک پێش دادگا تەپڵی بێتاوانیی ئەویان لێبدایە. کە ڕەنگە لە بەرژەوەندی مەحمود سەنگاویش تەواو نەبێت!
دەرئەنجام، مەحمود سەنگاوی تۆمەتبارە لەم دۆسێیەدا، ئەتوانێت بە شیوەی یاساییو دروست ڕەتیانکاتەوە، نەک بەم شیوازەی یەکێتی کەپەینی تەبلیغاتیی بۆ سازبدات!
٨کانونی دوهەم١٤
لە نامەکەی ئازاد جندیانییەوە:سڵاو كاكه مهحمود
شۆڕش و تێكۆشانی كوردایهتی، تۆی وهك قارهمان و لهخۆ بوردوو ناساند، داستانهكانی بهرگری و رۆژانی سهختی پارتیزانی ناسنامهی كوڕه سهنگاوییهكه بوو، تۆ ههمیشه بۆنی گهرمیانت لێدێت و گهرمیانیش بۆنی تۆ و ههڤاڵه شههید و زیندووهكانتی لێدێ.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.