له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ئاده‌م سمیس وتویه‌تی ( (ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ند كۆمه‌ڵگان سیاسه‌ته‌كانی دروسته كه‌ن ( (بازرگان و پیشهسازكارانن) )، بیرمه‌ندی سیاسی ئه‌مه‌ریكی رۆبه‌رت دالیش گومانی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئابووری بازاڕی ئازاد‌دا یه‌كسانی ئابووری له نێوان تاكه‌كان به‌دی بێت، كه زۆرێك پێیان وایه تاكه رێگایه بۆ گه‌یشتن به دیموكراسیه‌ت، بۆیه ناوبراو پێی وایه سه‌رمایه‌داری چۆن ناتوانێت یه‌كسانی ئابووری دابین بكات، به‌هه‌مان شێوه ناتوانێت یه‌كسانی سیاسی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابین بكات. هه‌میشه سه‌رمایه‌داری و پارێزه‌رانی ئه‌و سسته‌مه ئابوری سیاسییه لایه‌نگیری له‌و چینه ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن ئه‌ویش چینی سه‌رمایه‌داره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان یه‌كسان نین له روی ئابوورییه‌وه له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریدا، بۆیه له روی سیاسیشه‌وه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا یه‌كسان نابن، ئه‌م نا یهكسانیهش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به زه‌قی چڕ ده‌بێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كهمایهتییهك كه ئێستا به 1%ی كۆمه‌ڵگا له چه‌مكه سیاسییه‌كان ئاماژه‌یان پێده‌درێت، چینه باڵاكان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن كه نوێنه‌ری زۆربه‌ن، له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌ناوی دیموكراسیه‌ت و حوكمی گه‌له‌وه، له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه 99%ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه خزمه‌تكاری 1%ی كۆمه‌ڵگا.
له ساڵی 2012 ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، ئه‌نجومه‌نی پیران و سه‌نات كۆی گشتی 6 ملیار دۆلار خه‌رجیان هه‌بووه، ئه‌م پاره‌یه‌ش لای كرێكارێك ده‌ست ناكه‌وێت كه كاتژمێرێك به 7، 50 دۆلار كار ده‌كات، بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێت به دوای گه‌ڕانیان له لیستی فۆربێسدا بگه‌ڕێین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی خۆیان رێك كه‌ون تا بۆ 4 ساڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێت.
بۆیه زۆرجار ده‌بینین هه‌ڵبژاردنه‌كان به تایبه‌تی له وڵاتانی دواكه‌وتوو ململانێی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته ململانێی نێوان جه‌مسه‌ره ئابورییه‌كان و جه‌مسه‌ره جیهانییه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر دیموكراتی له به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه بێت، پێویسته ده‌ستی وڵاتان و كۆمپانیاكان و ده‌وڵه‌مه‌ندان له رێگای یاسا‌و بڕیاره‌وه كورت بكرێته‌وه، ناڵێین كۆتایی پێ بێت چونكه له چوارچێوه‌ی سسته‌می سیاسی ئابووری سه‌رمایه‌داری ئه‌مه محاڵه.
له زۆر وڵات بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رچاوه‌كانیشی به یاسا رێكخراوه‌و له لایه‌ن ده‌زگا دیاریكراوه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه:
له به‌نگه‌لادیش حكومه‌ت به‌خششی حیزبه‌كان ناكات، به‌ڵام حیزبی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆمپانیای هه‌بێت و كاندید بۆی هه‌یه لانی زۆر 500 هه‌زار تاك خه‌رج بكات، كه هه‌ر 77، 5تاك دۆلارێكه.
له باشوری ئه‌فریقیا قه‌ده‌غه‌یه حیزبێك له تی ڤی كات بكرێت بۆ ریكلامكردن، ته‌نها به‌و به‌شه‌ی بۆی دیاریكراوه له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵات كه هه‌لی یه‌كسان ده‌دات به هه‌مووان، پێویسته رازی بێت.
له ماوه‌ی رابردوودا، حكومه‌تی میسری لانی زۆری خه‌رجیه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدانی سه‌رۆك كۆماری له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا له 10 ملیۆن جونهیهوه زیاد كرد بۆ 20 ملیۆن جونه‌یه، له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له 2 ملیۆن جونهیهوه زیاد كرا بۆ 5 ملیۆن جونه‌یه كه هه‌ر 6، 99 جونه‌یه دۆلارێكه، ئه‌م بڕیاره‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌ركرا، وه‌لێ سنووره‌كه‌ی دیاریكراوه.
ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ وڵاتێكی 90 ملیۆنی وه‌ك میسر له چاو خه‌رجیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان زۆر كه‌مه، به‌ڵام ئه‌م پاره‌یه‌ش لای هه‌ژارێكی میسری ده‌ست ناكه‌وێت، قازانجی ئه‌و له 4 ساڵدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ده‌نگه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و نانێكی گه‌رمی ئه‌و رۆژه پێ ده‌خوات وه‌ك باوه.
له كۆماری ئیكوادۆریش بۆ هه‌ڵبژاردنی 5651 سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگار و. . . بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆستانه كه 27895 كه‌س ململانێ‌یان له 23ی شوباتی ئه‌مساڵ له‌سه‌ری كرد و 11، 6 ملیۆن هاووڵاتی ده‌نگیان بۆی دا، ته‌نها 19 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانكرا، له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر نابێت پاره‌ی دیكه هه‌رچییه‌ك بێت سه‌رچاوه‌كه‌ی، بچێته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له وڵاتی بۆتسوانای ئه‌فریقیا كاندید بۆی هه‌یه تا سنوری 7000 دۆلار خه‌رج بكات، له وڵاتی بهنینیش هه‌ر له كیشوه‌ری هه‌ژاران كاندیدی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه تا 3 ملیۆن فره‌نكی ئه‌فریقی و كاندیدی سه‌رۆك كۆماری تا 150 ملیۆن فره‌نكی ئه‌فریقی دوا سنوری خهرجكردنییهتی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، كه هه‌ر یه‌ك فره‌نك 2، 450 دیناری عێراقییه.
له هه‌رێمی كوردستان، هیچ سنورێك بۆ به‌خششی سه‌رمایه‌داران و خه‌رجی هه‌ڵبژاردن و هاتنی پاره له وڵاتانی بیانی به تایبه‌تی وڵاته هه‌رێمیه‌كان دیاری نه‌كراوه، ئه‌مانه هیچیان به یاسا رێك نه‌خراون ( (پشتیوانی حكومه‌ت بۆ كاندید كراوان، مافی حیزب له بونی كۆمپانیای تایبه‌ت و تۆماركردنی به‌ناویانه‌وه، هاتنی پاره له وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌خششی سه‌رمایه‌داران و دیاریكردنی بڕه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی، كۆنترۆڵكردنی حیسابات له كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كان. . . . ) ) هاوكات له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه پێشهكیهكی زۆریش بۆ خۆ كاندید كردن دیاریكراوه كه له توانای هه‌ژاراندا نییه دابینیان بكات، به‌م هۆیانه‌وه سه‌رمایه‌داران و سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان به پاره ره‌شه‌كانیان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو كاروباری ده‌نگدانه‌وه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یشكێننه‌وه، وڵاتانی ده‌ورو به‌ریش به‌خششه‌كانیان رۆڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینێت به قازانجی كاندیده لایه‌نگره‌كانیان، هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا نه‌بێت و هه‌موو ده‌نگدانێك به قازانج ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌داران و نۆكه‌رانی وڵاتانی ئیقلیمی. . . . كۆتایی پێ بێت، زیان و مه‌ترسی ئه‌مانه زۆر زیاتره له زیان و مه‌ترسی ئه‌و فرت و فێڵانه‌ی ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارته گه‌وره‌كان هه‌موو پێشێلكارییان هه‌یه و هیچی سیڤییه‌كه‌ی پاك نییه‌و پاره‌ی ره‌ش له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، بۆیه له ئاست ئه‌م مه‌ترسییه بێده‌نگن.
بۆ رێگرتن له‌مه‌و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێكی خێرا بنرێت كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
- نه‌ختینه‌ی پێشه‌كی بۆ خۆكاندیدكردن نه‌مێنێت.
- لانی زۆری خه‌رجكردن بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كاندیدانی تاك و لیسته‌كان دیاریبكرێت.
- به‌خششه‌كان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و سیاسیه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه بكرێن، یاخود سنوریان بۆ دیاریبكرێت و بڵاو بكرێنه‌وه.
- به‌خششی وڵاتانی ده‌ره‌وه به یاسا قه‌ده‌غه بكرێت و پێشێلكاران مافی كاری سیاسیان لێ بسه‌نرێته‌وه.
- یاسای تایبه‌ت به مافی خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیا بۆ پارته سیاسییه‌كان ده‌رچێت، داهاتی ئه‌و كۆمپانیانه بچێته ناو حیساباتی دارایی حیزبه‌كانه‌وه، ئه‌و پارتانه‌ی داهاتیان زۆره مافی وه‌رگرتنی بودجه‌یان نه‌مێنێت.
- كۆنترۆڵی خه‌رجییه‌كان له لایه‌ن ده‌زگای تایبه‌تمه‌نده‌وه بكرێت و سزای قورس بۆ پێشێلكارانی دیاری بكرێت.
- حكومه‌ت له رێگای دیاریكردنی بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه هه‌لی یه‌كسان له روی ئابوری بۆ سه‌رجه‌م لیست و تاكه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكات.
- سه‌رجه‌م تاك و قه‌واره‌كان پێویسته بڕی پاره‌ی دیاریكراوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌و بڕه‌یه زیاتر نه‌بێت كه دیاریده‌كرێت و به یاسا رێكخراوه.