پۆپۆلیزم به تایبه‌ت راستگه‌را هه‌لپه‌رسته‌كه‌ی له كوێ بای بێت له‌وێ شه‌ن ئه‌كات، هه‌موومان له یادمانه 2 ساڵ له‌مه‌وپێش چۆن كاتێك گفتوگۆ له سه‌ر هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان گه‌رموگوڕ بوو، كاتێك كه‌سانی یه‌كسانیخوازو پێشكه‌وتنخواز باسیان له هه‌موار كردنه‌وه‌ی به‌ندی شه‌شی پڕۆژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، ئه‌وا قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و په‌رله‌مانتارانی گۆڕان نموونه‌ی به‌ڕێزان كاك یوسف محه‌مه‌د و رابون مه‌عروف و عه‌دنان عوسمان و عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح و. . . . . . . . . . . . . . چه‌ندینی دیكه‌یان گه‌رم و گوڕ تر له ئیسلامییه‌كان بۆ مژینی ده‌نگی كه‌سانی كۆنه‌پارێزی ناو كۆمه‌ڵگا، مه‌لا كامه‌ران ئاسا به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رستییان گرتبوو و ده‌یان وت ده‌نگ به یاسایه‌ك ناده‌ین له‌ناو په‌رله‌ماندا كه له گه‌ڵ سه‌وابتی ئیسلامی‌دا نه‌یاته‌وه و به توندی نه‌یاری خۆیان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه له ده‌ستور راگه‌یاندو بوونه داكۆكی كه‌رێكی سه‌رسه‌خت لێی، ته‌نانه‌ت رازی نه‌بوون شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌كێك بێت له سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستور له پاڵ ده‌ستوری وڵاتانی پێشكه‌وتوو و پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌و بواره، ئه‌وه‌ی ئێستا مه‌لا كامه‌رانیش ده‌یكات به‌رامبه‌ر به مه‌رسومی ژماره 22 ی 2014 كانتۆنی جه‌زیره له رۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند ژنه و یه‌كسانی ژن و پیاو له میرات، هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌وان و ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ره‌كه‌ی كاكه رێبین هه‌ردییه كه له سه‌رای ئازادی ده‌یوته‌وه و سۆران عومه‌ره‌كان و مه‌لا كامه‌رانه‌كان ئاواز و ریتمه‌كه‌یان بۆ داده‌ناو هه‌موویان پێكه‌وه سه‌مایان بۆ ده‌كرد، هه‌مان ئه‌و نوێژه سیاسییه‌یه كه ده‌یانویست له ریگه‌یه‌وه سلێمانی بكه‌نه سه‌عیدی میسر‌و شوێنه‌واری مه‌ده‌نییه‌ت له رێگای شیعاره‌كانییانه‌وه بسڕنه‌وه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، ئه‌جیندای ئه‌وان هه‌مان ئه‌جیندا بوو كه میسرییه‌كان له 30ی حوزه‌یران فڕێیان دایه زبڵدانی مێژوه‌وه، مخابن زۆر كه‌سی پێشكه‌وتنخواز و عه‌داله‌تخواز كه‌وتنه ژێر ته‌وه‌هوماتی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌م كۆنه په‌رستانه كاروانه‌كه بگه‌یه‌ننه سه‌ر و گۆڕانكاری رادیكاڵانه له كۆمه‌ڵگادا ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش كۆمۆنیستی كرێكاری و یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كان و ناسك قادره‌كانی كرده برای موعارزی مه‌لا كامه‌ران و سۆران عومه‌ر و. . . . ، من هه‌ر زوو له بری قیژه قیژی مایكه‌كه‌ی سه‌رای ئازادی، هه‌رچه‌نده داواكارییه‌كانیان له ناو خوێنمدا هه‌ڵده‌چوو وه‌لێ كه‌وتمه ژێركاریگه‌ری جڕته‌كه‌ی كاك سه‌لام عه‌بدوڵاوه، نه‌ك ته‌وه‌هوماتی هه‌ندێك مرۆڤی پاكه‌وه وه‌لێ ساوێلكه له خوێندنه‌وه‌ی دوا رۆژ، كه وایان ده‌زانی ئه‌وه‌ی مه‌لا كامه‌رانه‌كان ده‌یهێنن به خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات، باشتره له حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵه‌ح، ریشه نورانییه‌كه‌ی مه‌لا كامه‌ران كه له ژێره‌وه بۆمب رێژ كرابوو به باشتریان ده‌زانی له سه‌ره روتاوه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه نیو لیبراڵه، كه له كۆتادا خۆ مه‌ده‌نیتر بوو له باڵی راستی ئاینی، 30 حوزه‌یرانی قاهیره نه‌بوایه ده‌بوایا وه‌ك ئێرانییه‌كان هه‌ر ئاخمان بۆ شایه دكتاتۆریه‌كه بكێشایه دكتاتۆرییه‌كه بكێشایه.
مه‌لا كامه‌ران ئێستا ته‌نها داكۆكی له سه‌وابتێكی ئیسلامی كردووه، كه پێویسته له‌م سه‌رده‌مه هه‌موار بكرێنه‌وه و وه‌ڵام به پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان و پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بداته‌وه، كه ئه‌و سه‌وابته كاتی ئه‌وه هاتووه بگۆرێت وه‌ك زۆربه‌ی سه‌وابته‌كانی دیكه كه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمیان لوغم رێژ كردووه، وه‌ك چۆن خاڵی 6ی پڕۆژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موار بكرێته‌وه‌و سه‌وابتی ئیسلامی نه‌كرێته كۆت و به‌ند به‌سه‌ر ده‌ستوره‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار وایه بمانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا بێت و ئیلهام له هه‌نگاوه‌كانیان وه‌ربگرین.
ئه‌وه‌ی ئێستا وایكردووه هه‌ندێك له لایه‌نگرانی به‌ره‌ی سه‌وابتی ئیسلامی بكه‌ونه به‌ره‌ی پشتیوانی له بڕیاره مێژووه‌كه‌ی كانتۆنی جه‌زیره‌وه، هێزی پشتیوانی جه‌ماوه‌ره له كۆمۆناره ژنه‌كانی كۆبانی، كه زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه، كه لافاو هات هه‌موو سه‌وابت و به‌نداوێكی رابردوو راده‌ماڵێت، هیوادارم لایه‌نگرانی سه‌وابتی ئیسلامی له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به بۆچونه‌كانی رابردویاندا چوبونه‌وه‌و گه‌یشتبنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ناكرێت داكۆكی له هیچ سه‌وابتێك بۆ هه‌تا هه‌تایه بكرێت، چونكه ژیان ده‌ڕوات و سه‌وابته‌كان له دواوه به‌جێ ده‌مێنن و ده‌بنه بارگری به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.