دوور له زۆر بڵێی و یاریكردن به وشه، مرۆڤ ده‌توانێت بۆچونه‌كانی خۆی به كورتی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ران، یاری كردن به وشه به بێ زانینی زمان بۆخۆی گاڵته‌جاڕییه به خود و به نووسینیش، نووسه‌ری باش و دید رون به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا بۆچوونی خۆی وه‌ك هێلكه‌ی پاككراو ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌ر، به‌ڵام نووسه‌ری خۆ به‌زل زان، ده‌یه‌وێت بۆ چونه‌كانی وه‌ك دۆڵمه له ناو رسته‌ی بێ مانا بشارێته‌وه، ئاخر ئێمه له سه‌رده‌می خواردنه خێراكاندا ده‌ژێین، نه‌ك سه‌رده‌می دۆڵمه.
خوێنه‌رێكی باشم، وه‌لێ له‌ناو هیچ گه‌لێكدا نه‌مبینیووه هێنده‌ی كورد ئه‌مجۆره نووسینه ئینشا سیاسییه درێژدادڕیه بێ زانیاریه هه‌بێت ته‌نانه‌ت به عه‌ره‌بیشه‌وه.
ده‌ڵێن كۆبانی شاره وڵاته‌كانی یۆنانه، ده‌ڵێن كۆمۆناره‌كانی كۆبانی بۆیه له باریكاردو سه‌نگه‌ره‌كاندان چونكه داكۆكی له ژیانی خودی خۆیان ده‌كه‌ن، قاره‌مانیه‌تیان ته‌نها بۆ پاراستنی ژیانی خۆیانه، ده‌ڵێن چه‌پ له جیهان به كۆبانی راست نابێته‌وه، كۆبانی قه‌ڵای دمدمه. . . . . ده‌ڵێن و ده‌ڵێن.
كۆبانی نه‌ك هه‌ر به شاره‌وڵاته‌كانی یۆنان ناچێت، به‌ڵكه كۆبانی چه‌كی ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی هه‌ڵگرتووه‌و خه‌ونه‌كه‌ی خه‌ونی سپارتۆسه‌كانه، كه شاره وڵاته‌كانی یۆنان دژ به په‌یامه‌كه‌ی بوون، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و نه‌نگی كۆیلایه‌تییه بسڕێته‌وه كه شاره وڵاته‌كانی یۆنانی ته‌مبه‌ڵكه‌یان دانا، ئاخر شاره وڵاته‌كانی یۆنان كۆیله‌و نه‌داران زۆرینه‌یان پێك ده‌هێناو له ماف بێبه‌ری بوون، كه‌چی له كۆبانییه‌كه‌ی ئێمه‌دا كۆیله‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵاتداری راسته‌قینه‌ن و جیهانیان به خۆیان سه‌رسامكردووه، خه‌ونی ئه‌وان خه‌ونی كۆیله‌داره‌كان نییه، به‌ڵكه خه‌ونی كۆیله یاخیه‌كان و سپارتاكۆسه‌كان و كۆمۆناره‌كانه به خۆیان و گیرفانه به‌تاڵه‌كانیانه‌وه ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌یان هێناوه، به‌دوای بنیات نانی خه‌ونی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ن كه ناویان ناوه خۆسه‌رێتی دیموكراتی كه زۆر نزیكه له سسته‌می شۆرایی كه كۆمۆناره‌كانی پاریس له 72 رۆژی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان له لایه‌كی شاری پاریس دایان هێنا، ئه‌گه‌ر كۆمۆناره‌كان خه‌ونه‌كانیان خێرا بوو، بڕیاریاره‌كانیان ده‌ربڕی كڵپه‌ی روحی داواكاری هه‌ژارانی پاریس بوو، به په‌له به‌ره‌و یه‌كسانی ملی ده‌نا، كۆمۆنه‌كه‌ی كۆبانیش بڕیاره‌كانی بزماره له عه‌رشی كۆنه‌په‌رستی و ئازایه‌تی ژنه كۆمۆناره‌كانی ئه‌فسانه‌ی پیرۆزی پیاوسالاری و كۆنه‌په‌رستی هه‌ره‌س پێ هێناوه‌و هێشتا خه‌ونی زۆر ماوه به‌دی بهێنن.
كۆمۆناره‌كانی كۆبانی بۆ ژیان ناجه‌نگن، ئاخر ئه‌گه‌ر بۆ ژیان بجه‌نگانایه، ئه‌وا ده‌یانتوانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی شه‌نگال و مه‌خمور و به‌رپرس و سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵبێن، ده‌یانتوانی بچنه بنی دنیا‌و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێبیستی نه‌هامه‌تییه‌كان بن و قسه‌ی زل بهۆننه‌وه، وه‌لێ ئه‌وان به خۆیان و گیرفانه به‌تاڵه‌كانیانه‌وه، به ژیانی كۆمه‌نیانه‌یان بۆ جیهانێك ده‌جه‌نگن ورده بۆرژوازییه‌كانی سه‌رسام به بیر‌و كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری په‌ی پێ نابه‌ن و جورئه‌ت ناكه‌ن لێی تێ بگه‌ن و تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌وان ژیانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ ژیانێكی دیكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سسته‌مێكی دیكه، سسته‌مێك سته‌ملێكراوان كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن نه‌ك زۆربڵێ و مرۆڤكوژ و گیرفان پڕه‌كان، ئه‌وان خه‌ونی یه‌كسانی كۆمۆناره‌كانیان له كۆڵناوه، ئه‌سته‌مه رۆشنبیرانێك له‌و خه‌ونه بگه‌ن كه خه‌ونی تایبه‌تیان هه‌بێت و سۆفی رێگای یه‌كسانی نه‌بن.
كۆمۆناره‌كانی پاریس به بڕیار موچه‌ی به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان وه‌ك كرێكارێكی به ئه‌زمون لێ‌كرد، كۆمۆناره‌كانی كۆبانی، خۆرسكانه گیرفانی خۆیان وه‌ك ئاواره‌كان و نه‌داران به‌تاڵ كرد.
جێی خۆیه‌تی چه‌په‌كانی جیهان شانازی به كۆبانییه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، ئاخر هاوباوه‌ڕه‌كانیان یه‌كێك له حه‌ماسیترین شه‌ڕه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و گه‌وره‌ترین شه‌ڕی به‌رگری مێژوی كورد تۆماره كات، ئیتر چۆن شانازی پێوه نه‌كه‌ن و هێزی لێوه‌رنه‌گرن و نه‌یكه‌نه وێنه‌یه‌ك بۆ خه‌باتی داهاتوویان.
چۆن شه‌ڕی هه‌ندرێن پارسه‌نگی هێزه‌كانی له نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراقی گۆڕی، چۆن شه‌ڕی كۆڕێ مێژووی كوردی له باشور سه‌رتاپا گۆڕی، چۆن خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی 1991ی هه‌ولێر و گه‌رمیان پارسه‌نگی هێزه‌كیان له باشور گۆڕی، مێژوی كورد‌و جیهانیش له پێش و دوای شه‌ڕی كۆبانی گۆڕاوه، كورد ئیتر ئه‌و چه‌كداره سمێڵ زله وه‌نه‌وشه له ژێرانه نین، ئیتر ئه‌و ریش درێژ‌و مێزه‌ر له‌سه‌رانه نین كه به بینیان مرۆڤ له ترسان راده‌چه‌ڵه‌كا، ئیتر نارینه له كۆبانییه‌وه به‌خۆی ئه‌ستێره سوره‌كه‌یه‌وه موژده‌ی كۆمۆنه‌یه‌كی دیكه به مرۆڤایه‌تی ده‌دات، ئیتر كچۆڵه‌كانی كۆبانییه گۆرانییه‌كی نوێ بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێنه‌وه، راسته كۆبانی ته‌نها كۆبنییه‌و وێنه‌ی نییه، وه‌لێ په‌یامه‌كان و قوربانیدانه‌كانی له وێنای كۆمۆنه‌و كۆمۆناره‌كانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.