هه‌رێمی كوردستان له ڕابردودا ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌لێك ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی بویه‌وه و فاكته‌ری سه‌ره‌كی گرژیه‌كانیش بونی ناعه‌داله‌تی و گه‌مه‌ی ئۆپۆزسیۆن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم بوو بۆ چاكسازی، له ئێستادا وێرای ئه‌وه‌ی ململانێكانی (به‌غداد – هه‌ولێر) بۆته خاڵی یه‌كده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته نوسراوێك له نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، كه زامنی ئه‌و یه‌كده‌نگیه بكات له ئاینده‌دا، به‌ڵكو ئه‌و یه‌كده‌نگیه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ هه‌ندێك هێز ناچاریه و هه‌ستكردنه به پێویستی ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر پشت له هه‌ر هێزێك ده‌كات كه له‌و بارودۆخه‌دا گوتارێكی جیاوازی هه‌بێت به‌رامبه‌ر وتاره نا به‌رپرسیاره‌كانی نوری مالیكی.
ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان كه به‌رده‌وام ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز كردۆته‌وه و له په‌رله‌ماندا پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردوه‌و له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كانی زۆرینه‌دا به نه‌رێ و بایكۆتكردن ده‌نگی داوه، هه‌میشه له هه‌ل ده‌گه‌رێت و كار بۆ له‌قكردنی كوردسی ده‌سه‌ڵات ده‌كات ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی نیه كه كورسی ده‌سه‌ڵات ناشیرین بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندی زووه خۆی خۆی پێی بگات، تا له‌وێوه پرۆژه‌كانی خۆی جێ به جێ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌جێندای خۆیدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، له شوباتی ڕابردودا هه‌مومان بینیمان ئۆپۆزسیۆن له شاری سلێمانی دۆخێكی دروست كرد كه دواجار بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و خۆپێشاندانانه ئۆپۆزسیۆن فه‌وزای دروست كرد و ده‌سه‌ڵاتیش بۆ كپ كردنه‌وه‌ی هێزی به‌كارخست.
ئیستا ساڵڕۆژی ئه‌و مێژوه گه‌رچی چه‌ند مانگێكی ماوه به‌ڵام ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن و میدیاكه‌ی به ڕونی بانگی دروستكردنی دۆخێكی تر‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی تر ده‌كات، كه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش خاڵی لاوازی خۆی داوه‌ته ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن، به‌وه‌ی كه هێشتا زۆر یاسا كه بریار بوو به كۆده‌نگی له په‌رله‌مان تێپه‌ر بكرێت وه‌ك خۆیه‌تی و هاوكات پرۆسه‌ی چاكسازیش به‌و چه‌شنه نیه كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات خۆیشی ده‌یویست، به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه
ئایا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه له شوباتی رابردودا ئۆپۆزسیۆن داواكانی پشتگوێ خستن، جارێكی تر بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌چنه‌وه سه‌ر شه‌قام؟
وه یان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی توانی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی دیار كادر‌و چالاكانی بكاته خانه‌نشینی حكومه‌ت و موچه‌خۆر، ده‌توانێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی رابردوو شه‌قام له ده‌سه‌ڵات بجوڵێنێت؟
یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی داوه بۆته ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر ڕازی بكات و خۆپێشاندان و كاركردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ دروستكردنی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی تر پوچه‌ڵ بكاته‌وه؟
یاخود ئه‌مجاره‌یان خۆپێشاندانێك ده‌بینین دور له ئۆپۆزسیۆن و خاڵی له داوای هێزه سیاسیه‌كان و كاریگه‌رتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه ملكه‌چی ده‌كات له زه‌مه‌نێكی كورتدا هه‌نگاوی گه‌وره بنێت؟