نه ته وه‌ی كورد یه‌كێكه له نه‌ته‌وه دێرینه‌كانی ڕۆژهه ڵات له ڕووی نه ژادیه وه به قه ومێكی ئاری هه ژمار ده كرێت، ئه م زاراوه‌یه به چه ند شێوازێك ئاماژه‌ی بۆ كراوه له قۆناغه مێژوویه كاندا وه ك (ئاریایی، ئێریان، ئایران، ئێریانی) كه زیاتر ئێمه به خۆمان خۆمان هه ژمار ده‌كه ین له سه ر ئه و نه ژاده، چونكه وه به داخه‌وه له ناوه‌نده نێو ده وڵهتیه كاندا و له و یاده‌وه‌ریانه ی كه له م دوواییانه دا رێكخراوی نه ته وه یه كگرتووه كان بۆ ئه م نه ته‌وه‌و گه لانه ته‌رخانی كرد ئه‌م گه له چل ملیۆنیه ئاماژه ی بۆ نه كرا، ئه گه ر چی ئاشكرایه كه گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی نه ژادیه له جیهاندا كه مێژوو غه‌دری لێكردووه وهه تا ئێستا به بی كیانی سه ربه خۆ ماوه‌ته‌وه.
ئه م گرفتارییه‌ی كه كورد دووچاری هاتووه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه وه‌ك هه ڵكه وته‌ی جوگرافی، ناكۆكی ناوخۆیی و پێكه وه هه ڵنهكردنی پێكهاته كانی، كه ئه مه ش یه كێك بوو له خه سڵه ته‌كانی ئه‌ماره‌ته كوردییه كان كه زۆر جار میره كانیان په‌نایان بۆ داگیركه‌ران ئه‌برد بۆ خۆ به‌هێزكردن و زاڵبوون به‌سه ر ئه وانی تردا. ئه گه رچی وڵاتی كوردان له ڕووی جوگرافییه وه به ده‌ریاكانه‌وه په‌یوه‌ست نی یه كه ئه مه گرنگیه‌كی ستراتیژی هه‌یه بۆ بازرگانی و ته واو كاری ئابوری، به ڵام خاكه‌كه‌ی به‌پیته و به سامانی سروشتی وكانزای جۆراوجۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
هه روهها له‌ڕووی گه‌شتیاریه‌وه بایه‌خی خۆی هه یه و چه ندین شوێنه‌واری مێژوویی دێرینی تێدا به دی ده كرَێت هه‌روه‌ك له ئێستادا شاری هه ولێر به پایته‌ختی توهریزم ناوزه‌د دهكرَیت.
دوابه دوای ڕووخانی ڕژێم و هاتنه كایه ی سه‌رده‌مێكی نوی له عیڕاق ئه م ده‌ڤه‌ره بوو به گۆڕه‌پانی ململانێی هێزه هه رێمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و ته‌سفیه ی حیساباته كۆنه‌كان، لایه نی كوردیش ڕاسته وخۆ و به بی هیچ دوودڵیه‌ك خۆی له سه نگه ر و به ره‌ی هاوپه‌یمانه‌كاندا دیته‌وه و هه رچی پێكرابێت زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه خۆش كردوه و هاوكار و هه مئاههنگ بووه له گه‌ڵیان، له ئه نجامی ئه م هه ڵوێستهدا لایه‌نی كوردی بوو به قوربانی و مایه‌ی ڕق لێبوون، تاڕاده‌ی به ئامانج گرتنی له لایه‌ن چه‌ند هێز و لایه‌نێك ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ش.
ئه‌وه‌ی سه‌یره و مایه ی سه رسوڕمانه وه‌ك له م دواییه‌دا زیاتر بۆ هه‌موولایه‌ك به‌دیاركه‌وت بابه‌تی بلاك لیست كردنی هه ردولایهنهكهیه (پارتی، یه‌كێتی) ودانانیان له ڕیزی تیرۆر، ئا لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم سه‌رنجی به‌ڕێزتان ڕاكێشم بۆ ئه‌وه‌ی كه من هیچ مه بهستێكم به لایه ن و ته‌ره‌فداری بۆهیچ كام له‌م لایه‌نانه نیه، به‌ڵكو گرفته‌كه له وه گه‌وره‌تره و بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی یه كه‌له وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه له قاوغی حیزبایه‌تیدا ته سك بكرێته‌وه.
هه‌ردوا به دوای یاخوود بابڵین هاوكات له‌گه‌ڵ سه رهه‌ڵدانی ئه م بلاك لیست كردنه گرفتی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هاته كایه‌وه، تۆبڵیی ئه م دووبابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به یه‌كتره‌وه هه‌بێت كه هه ریهكهیان له سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه پیاده ده كرێت؟ لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم كه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كرۆكی باسه‌كه كه تیرۆره به‌ڵام كام تیرۆر، ئه‌وه‌ی كه ڕه‌ش و سپی لێك جیا ناكاته وه و ده‌كوژێت و ده ته‌قێنێته‌وه و سه ر ده‌په‌ڕێنێت …هتد، وه یان هه‌ر ڕێكخراوێك یان لایه‌نێك كه ئه‌گه‌رچی له پێناوی دۆزێكی ڕه‌وا خه بات و تێكۆشان بكات، به ڵام له گه‌ڵ به رژهوهندیهكانی ئه‌م ناوه‌نده باڵا ده‌ستانه و بگره هاوپه‌یمانه‌كانیاندا یه‌ك نه‌گرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كاندا پیاده كراوه و ده‌كرێت كه‌واته بابه‌ته‌كه ئه‌وه نه‌بوو كه ئێمه بۆی ده‌چووین وپێمان خۆش بوو داكۆكی كردن بێت له مافی گه‌له بنده‌ست و چه‌وساوه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به هاوپهیمانێتَی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری وسیاسیهكانهوه هه‌بوو وه‌یان هه یه. له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم كۆمه‌ڵێك پێكهاته و ڕێكخراوی درووست كرا‌و هه ن كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م هێزانه‌دا و به‌ڕێنمایی ئه‌مان ڕاپۆرت و ڕاو بۆچوونی گوایه بێلایه‌نانه ئاڕاسته ده‌كه ن و ئه‌م و ئه‌و تاوانبار ده‌كه ن و له به رچاوی كۆمهڵَگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یان شێوێنن هه روهك چۆن له ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه ره‌بی وئه‌وانه‌ی كه به‌دوایان داهات گه‌یشته ئاستی مهگزیمهمپۆینت. هه‌نووكه وه‌ك كوردێك ئه‌و ووتهیهمان به بیر دێتهووه كه ته‌نها شاخه‌كان پشتیوانمانن، به‌ڵی چیاسهركهشهكان ژێرخانێكی سرووشتی و له‌بن نه‌هاتوون و به‌درێژایی مێژوو پشت و په ناو حه‌شارگه‌ی ئه‌م گه له بوون، ئێمه ش لێره‌ین و میله‌تێكین بوونمان هه یه وخاوه‌ن دۆزێكی ڕهوایین كه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی هه‌ر به مافی سرووشتی خۆمان ده گه ین. له كۆتاییدا ئه م پارچه هۆنراوه گله یی ئامێزه‌ی بێكه‌سی شاعیر ئاڕاسته‌ی ئه و هێز و ناوه‌نده بڕیار به ده‌ستانه ئه‌كه‌ین ئه گه رگوێیان لێمان بێت:-
ئه‌وه‌نده ساڵه من ڕه‌نجبه‌ری تۆم
به نان وئاو جل وبه‌رگی خۆم
خزمه تت ئهكه م له ئێران وڕۆم …. هتد.