هاتنه كایه و په‌یدابونی مرۆڤ و ده‌ستپێكردنی ژیان كه به ئه‌م كائینه ڕێزلێنراوهوه به‌نده بابه‌تێكی ئاڵۆز و تهمو مژاویهو هه‌ر له مێژه جێگه‌ی سه‌رنج و لێڕامانی زۆرێك له بیرمه‌ند و زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كان بووه.
به تێپهرٍبوونی كات و هاو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ئه‌م جه‌ده‌له درێژه‌ی هه‌بووه‌و ئه‌شبێت، ئه‌م دێت و ئه‌وی دیكه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ ته‌وانایه به‌سه‌ر بونه‌وه‌ره‌كان و سروشتداو با بڵێین سه‌روه‌ری جیهانیانه و چۆكی به كۆسپ و ته‌گه‌ره و به‌ربه‌سته‌كانی سروشت داداوه و توانیویه‌تی خۆش گوزه‌رانی بۆ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی فه‌راهه‌م بكات كه‌چی هه‌روه‌ك چۆن مه‌ودای بینینی سنورداره به هه‌مان شێوه توانای هزری و تێفكرین و ڕاڤهكردنیشی له ئاستی خودی خۆی و نهێنیه‌كانی بوون ئه‌توانم بڵێم ده‌سته‌وه‌ستانه و په‌ی به نهێنیه‌كانی نابات، وه‌كو داوێكی پڕ گرێ‌و گۆتاڵ و ئاڵۆزكاوه و پێی ناكرێته‌وه یاخود با بڵێین كلیلی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه‌ی پێنه‌به‌خشراوه، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێك له ڕۆژێكی ساماڵی به‌هاردا به‌سه‌ر لوتكه‌ی چیایه‌كه‌وه ڕاوه‌ستابێت و له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بنواڕێت و لێیان ڕامێنێت كه‌چی ئه‌و كه‌سه خۆی نه‌بینێت.
به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا پێم باشه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین و گوڕێك به خۆمان بده‌ین و بازێك هه‌ڵبه‌ین بۆ سه‌رده‌مێكی پاشتر كه ئه‌ویش قۆناغی ده‌سپێكردنی زینده‌گیه. پاش زیادبوونی ژماره‌و گه‌شه‌كردنی له‌ڕوی چه‌ندێتیه‌وه پێده‌چێت مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی گروپ و تاقم كۆچیان كردبێت به دوای ژینگه‌ی له‌بار و په‌یداكردنی بژێوی. سه‌ختی به‌ربه‌سته سروشتیه‌كان و دووری ئه‌م گروپانه لهیهكترهوهو ساده‌یی و بگره ده‌گمه‌نی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی كردن له نێوانیاندا بوبێته هۆكاری زیاتر دابڕانیان و له ئه‌نجامدا هه‌ریه‌ك له‌م تاقمانه به ئاڕاسته‌ی تایبه‌تمه‌ند بوون هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه‌و هه‌ندێك دابونه‌ریت و خوڕه‌وشتی تایبه‌ت و سه‌ره‌تاییان پیاده كردوه.
به مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن و گه‌یاندنی په‌یامه‌كان مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مانه ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك بزاوت و جموجوڵ و ده‌ربڕین به ئاوازه‌كانی ده‌نگی پیاده كردبێت وه‌كو به‌كارهێنانی ده‌ست و سه‌روشان و بزواندنی چاو
(POSTURES AND GESTURES) و ده‌ربڕینه‌كانی ده‌موچاو
(FACIAL EXPRESSIONS) یان لاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه سروشتیه‌كان یان گیانله‌به‌ران كه هه‌ریه‌ك له‌مانه ئاماژه بێت بۆ فه‌رمانێك كه له‌سه‌ری پێكهاتبن. به مروری زه‌مه‌ن ئه‌م ده‌نگ و بزاوتانه بۆی هه‌یه پێشڤه چونیان به خۆوه بینیبێت و له ئه‌نجامدا زمانی ئاخافتن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هاتبێته بوون. جوگرافیا و ئاووهه‌وای ئه‌و ژینگه و هه‌رێمانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌سڵه‌ته‌كانیان داناوه هه‌ر له ڕه‌نگی پێست و له‌ش و لاره‌وه بگره تا ده‌گاته فۆنه‌تیكی قسه‌كردن ته‌نانه‌ت نه‌غمه‌ی ده‌نگه‌كانیش.
ئه‌م جیاوازیانه به ڕوونی وهدیاركهوتوه له نێوان هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی ئه‌فریقی له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تری دانیشتوی كه‌نداو كه هه‌ردووكیان له هه‌مان نهژادیشن یان له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا بۆ نموونه سلێمانی له‌گه‌ڵ گه‌رمیان و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كه‌ركووك كه سه‌رجه‌میان به شێوازی كرمانجی خواروو ئه‌دوێن به‌ڵام به‌هۆی دووری و كه‌م تێكه‌ڵ بوون به یه‌كتر به تایبه‌ت له ڕابردوودا ئه‌بینین جیاوازی هه‌یه له شێوه‌ی قسه‌كردن و فۆنه‌تیك هه‌رچه‌نده ئه‌م جیاوازیه‌ش ته‌سك و سنورداره.
پێویسته بووترێت كه زمانی هێماكان، (BODY LANUAGE) و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤی كۆن له لای گروپێك له زانا و لێكوَڵهران كه به په‌سه‌ندی ئه‌زانن یه‌كێكه له گریمانه‌كان و بابه‌تێكه كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌تاوه‌كو ئێستاش له هه‌ندێك بابه‌تی هونه‌ری یان بۆ گوزارشت كردن له چه‌ند رٍێو شوێنێك ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌یان ده‌رده‌بڕێت له وانه‌یه نه‌توانرێت به وشه گوزارشتیان لێ بكرێت.
ئه‌گه‌ر تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر زمانه‌كان به گشتی ده‌بینین له ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگ و یه‌كه‌ی ده‌نگی پێكهاتوون كه خۆی له (30) بۆ (40) ده‌نگێك ده‌دات كه هه‌زاران و بگره ده‌یان هه‌زار وشه‌یان لێ پێكهێنراوه له‌هه‌ر زمانێكدا، كه كولتوری مرۆڤایه‌تیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه له ڕووی ئه‌ده‌ب و زمان بواره‌كانی تر.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ئامێر و ده‌زگاو داهێنراوه ته‌كنۆلۆژیانه‌ی كه‌له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا هێنراونه‌ته بوون ده‌بینین له بواری زمانیشدا زۆرێك وشه و زاراوه تێكه‌ڵی سه‌رجه‌م زمانه‌كان بوون و وه هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مكن له‌لای هه‌مووان ئه‌مه‌ش ڕاپێچمان ده‌كات كه‌له خۆمان بپرسین:-
1- ئاخۆ ئه‌و هۆكار و به‌ربه‌سته سروشتی و ژینگه‌ییانه‌ی كه‌له كۆندا بووبون به هۆی په‌رت بوون و دابڕانی مرۆڤه‌كان، له حاڵی حازردا بوونیان ماوه؟
یاخود به پێچه‌وانه‌وه له ئاكامی پرۆسه‌ی جیهانگیری له لایه‌ك و هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی كردن كه گه‌یشتونه‌ته لوتكه‌و وه‌ك ده‌وترێ ئه‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه وه‌ك گوندێكی بچووكی لێ هاتووه‌و، ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌ی تێكشكاندووهو له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕا یماڵیون.
2- ئایا له داهاتویه‌كی دووردا زمانه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵئه‌گرن كه زمانێكی جیهانی بێته كایه‌وه كه جێگه‌ی زمانی ئاماژه‌و هێماكانی مرۆڤه به‌راییه‌كان بگرێته‌وه؟
با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لێگه‌ڕێین بۆ سه‌رده‌مێكی دوور‌و قۆناغێكی مێژووی تر و كه‌سانێكی دیكه له‌و ڕۆژگاره‌دا به‌رسڤیان بده‌نه‌وه و بابه‌ته‌كه بهدوماهی بگه‌یه‌نین و به دانانی خاڵی كۆتایی ڕه‌وڕه‌وه‌ی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كانمان ڕاگرین.