كە سه‌رنجێک له جەنگی سووریا و ئاڵۆزییەكانی ناو عێراق و نائارامییەكانی لوبنان فه‌له‌ستین و اسرائیل دەده یت وای بۆی دەچیت سنوورە دەستكردە كانی رۆژهەڵاتی عەرەبی كە لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە لەسەر پاشماوەكانی دەوڵەتی عوسمانی لە بیستەكانی سەدەی رابردوو كێشه یانناوه ته وه، واده‌بینم ئه‌و کرێکوێرهیه به‌ره‌و کرانه‌وه ده‌چێت به‌بێ چاره سه‌ر .
بەڵام سەرەڕای ئەوەی وا نابینم هیچ یەك لەو سێ دەوڵەتە (عێراق-سووریا-لوبنان) بتوانن بەو زووانەدا كۆنتڕۆڵێكی ته‌واوی ناوخۆی وڵاتەكانیان بكەن، هەمانكات پێم وانییە ئەو سنوورە نێودەوڵەتییانەش به م زوانه گۆڕانكارییان بەسەردابێت.
سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتانە،وه ک نیمچە دەوڵەتیان لێ دەبێتەوە، واتە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەك دەوڵەتی شەرعی دەناسرێن، بەڵام لە واقیعدا ئەو سیفەتانەیان نابێت كە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری ئابوری و سیاسی بن، وە كۆنترۆڵی سنووری ناوچەكانیان بکه ن بۆنمونه وه‌ک هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان هه‌رێمی کوردستان وه فه‌له‌ستین له ڕه‌فه‌ح
وه‌ک دوڵه‌ت پێشوازیان لێده‌کرێت ، له‌هه‌مان کاتدا ڕێگری له بونی ده‌وڵه‌تیان ده‌که‌ن .
به‌ڵام ئه‌مه به‌بۆچونی من ئه‌وه ناگه‌یێنێ بۆ هه‌تا هه‌تا ئهوسنورانه وابمێنێنهوه چونکه به‌خواستی گه‌لانی ناوچه‌که نه‌بوه به‌ڵام ،
سنوورەكانی رۆژهەڵاتی عەرەبی دواهەمین شت دەبن كە ده‌ستکاری ده‌کرێن یان دەگۆڕێن.
زۆڕێک له‌وڵاته زلهێزه‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان وایان پێ باشه ئه‌و سنوورانهوهک خۆیان بمینێنه‌وه .
یەكەم: گومان لەسەر تەمەندرێژیی سنووری ئیسرائیل و ئەردەن نییە.ئەگەر دەوڵەتی فەڵەستین دروستببوایە، ئەوە گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە نەخشەی ئەو دووانەدا درووست دەبوو.كەچی درووستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین ئەوەندەی لە ۱۹۹۹ دا لە واقیعەوە نزیك بوو، ئێستا بەو جۆرە نییە ! له‌به‌ر به‌ره‌ژه‌وه‌ندی اسرائیل تورکیا وڵاته زلهێزه‌کان نه یان ده‌وێ ده‌ستکاری ئه‌و سنووره گرێکوێرهرهی سایکس - بیکۆ بکه‌ن بویه فهلهستیننیهکان له‌و ڕاستیه دوور که‌وتنه‌وه .
دووەم: هەڵوەشاندنی عێراق بابەتێكی نوێ نییە، بەڵكو سەرەتاكانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۱ و دروستكردنی هێڵی ۳٦له عێراق.بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراقی دوای سەددامدا چەسپێندرا.بیست ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆربەی جیاكەرەوەكانی دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەیە، كەچی سنووری عێراق هەر بە نەگۆڕی ماوەتەوە.ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندێکانی خۆر ئاوا له‌گه‌ڵ تورکیا ، ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌که.
حاڵەتی حكومەتی هەرێم كە لە واقیعدا سەربەخۆیە بەڵام كۆمەڵی نێودەوڵەتی دانی پێدا نانێت، بەهێزترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بیرۆكەی "كۆتایی سایكس-بیكۆ" لاوازە.
چونکه گه‌ر هاتو سنوره ده‌ستکرده نهخوازراوهکهی رۆژهەڵاتی عەرەبی ده‌سکاری بکرێ بێگومان فهلهسینیهکان بێبه‌ش نابن وه پشکیان ده‌بێ سه‌ڕای کورد له هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان ، وه سونه‌کانیش بێگومان بیر له‌بژارده‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه .
هەروەها حكومەتی لوبنان لە ۱۹۷۵ ەوە نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی تەواوی خاكەكەی بكات، كەچی تاكە دەوڵەتێكیش نەبووە دان بە سەروەری و سەربەخۆیی نیمچەن دەوڵەتەكانی ناوخۆی وڵاتەكەدا بنێت.
بۆنمونه حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی كارا حوكمی رووبەرێكی بەرچاوی عێراق دەكات، كەچی نە تاكە دەوڵەتێك دانی بە سەربەخۆیی ئەو حكومەتەدا ناوە، نە تاكە دەوڵەتێكیش گومانی لەسەر سەروەری حكومەتی ناوەند لە بەغدا بۆ درووستبووە.
دوای شەڕی ناوخۆی سووریاش دابەشبوونی ناوخۆیی دەبێتە ئەمری واقیع، بەڵام هیچ كام لەو دەوڵەتۆچكانەی ناو سووریا وەكو دەوڵەتی سەربەخۆ ناناسرێن، ئێستا وه ک واقیع که‌له‌به‌ر چاوه خۆرئاوای کوردستان توانیوێتی نیمچه خۆبهڕێوهبهرێک بۆخۆیان دروست بکه‌ن ..
بیانییە زلهێزه‌کان ئەو سنوورانەی ناوچەكەیان كێشاوە، ئەوان نە خواستی گۆڕینی ئەو سنوورانەیان هەیە نە دان بە هەر گۆڕانكارییەكی ئەو سنوورەش دا دەنێن لە ئێستادا.ئەوەتا ئەمریكا نزیكەی چارەگە سەدەیەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەپارێزێت، كەچی هەرگیز كوردی هان نەداوە لە عێراق جیاببنەوە و سەربەخۆیی رابگەیەنن وه بێجگه له‌وه پاڵپشتی هه‌نارده‌ی پیترۆڵی کوردستان ناکات وه بگره دژی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی کوردستانن .هەرگیز هیچ سەركردەیەكی چینی و ئەوروپی داوای كۆنگرەیەكیان نەكردووە بە مەبەستی بیركردنەوە لە گۆڕینی ئەو سنوورانە.
گرێکۆرهکانی مام سایکس و کاک بیکۆ:
سالار که‌رکوکی.