توند و تیژی له گوتاره‌وه بۆ کردار
کولتوری توند و تیژی و بڕه‌و پێدانی ئه‌و کولتووره به تایبه‌تی دوای هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی ئیسلامی ئێران په‌ره‌ی ئه‌ستاند و ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێن به‌شێکه له به‌شینه‌وه‌ی کولتوری سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتتدار، به‌ڵام ئه‌و کولتووره وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه و له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و وتاره‌دا باسی لێوه کرا ره‌گ وریشهکهی له ناو کولتوری ئیسلامی و دنیای پیاوسالار دایه و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و حوکم و یاسا شهریعهتیانهی که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا له رابردوو و له ئێستاش دا له زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه به تایبه‌تی له وڵاتانی ئیسلامی دا ڕه‌چاو ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر باسه‌که به گشتی له‌سه‌ر دوای هاتنه سه‌رکاری رێژیمی ئیسلامی له ئێران زه‌ق بکه‌ینه‌وه جگه له کارتێکه‌ری شه‌ڕی ئێران و عێراق که هه‌موو ڕۆژێ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له رادیۆ و تهلهویزیۆنهکاهن ڕا له ناو هه‌موو ماڵێک و سێ ژه‌مه حازر بوو و ده‌گه‌ڵ هه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌یه‌ک وێنه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵی مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ئیران و عێراق دیمه‌نی به‌رچاوی هه‌موو رۆژه‌ی سه‌ر خوانی کتێب و رۆژنامه فرۆشیه‌کان بوو ئه‌وه بێ گومان ده‌بێ ئاورێک له هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی سهراسهریانهش بده‌ینه‌وه که ره‌نگبێ به ئاشکرا یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ به گشتیکردنی کولتووری توند‌و تیژی له کۆمه‌ڵگا دا ئه‌وان هه‌ڵیان هێنابێته‌وه. ره‌فتاری موجاهیدنی خه‌ڵک ده‌گه‌ڵ حیزبی تووده و هی حیزبی تووده ده‌گه‌ڵ موجاهید و باقی حیزبه‌کانی دیکه نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌ن که ئیدئۆلۆژی کۆنکرێت و چه‌قبه‌ستووی حیزبی تووده وای کرد که جگه له خۆی و له شێوازی بیر کردنه‌وه‌ی خۆی هه‌مووان به خاین و به پیاوی بیگانه بناسێنێ. هۆکارێک که ده‌بوو به هۆی گه‌شه‌ساندنی زیاتری توندوتیژی له ناو کۆمه‌ڵگا و هه‌ر وه‌ها توند و تیژی حکووومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی ده‌که‌وتنه به‌ر تۆمه‌ت و بوختانی ناڕه‌وای ئه‌و حیزبه و کاردانه‌وه‌ی نیگهتیوی حیزبه‌کانی دیکه‌شی زۆر جار به‌دوادا ده‌هات. زۆر جار حکوومه‌تی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وێ تا موجاهیدین و باقی هێزهسیایهکانی دیکه بکوتێ و سه‌رکوت و ده‌م کوتیان بکات ڕاست ئاوڕی ده‌دایه‌وه سه‌ر ئه‌و به قه‌ولێک له قاودانانهی(افشاگری) به ناو حیزبی تووده ده‌یکردن که زۆربه‌ی هه‌تره زۆریان جگه له بوختانێکی ناڕه‌وا چیدیکه نه‌بوون و ته‌نیا بۆ خۆشیرینکردن لای رێژیم وه‌ک تاکیتیک به کاری ده‌هێنان به‌ڵام تاکتیکێک که به خوێنی رۆڵه‌کانی گه‌ڵ ده‌بوو به‌ڕێوه بچێ .
حیزبی تووده ئه‌گه‌رچی له‌باری تیئورییه‌وه پڕ و خۆشی به پێشه‌نگی خه‌باتی سیاسیی و مه‌ده‌نی ده‌زانی به‌لام له‌ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کات له ژیان و ته‌مه‌نی خۆیدا سه‌ربه‌خۆییی سیاسیی نه‌بووه و هه‌میشه سیاسه‌ته‌کانی ده‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گشتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌و کات ته‌راز ده‌کرد قه‌ت لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروستی له هه‌لومه‌رجی ئێران و ده‌وروبه‌ر نه‌بووه. حیزبی تووده له مێژووی خۆیدا دوو شکستی گه‌وره‌ی سیاسیی ستراتیزژی تۆمار کردووه که ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به جارێ ئه‌و حیزبه پڕ ئه‌زموون و به‌ته‌مه‌نه‌ی له مه‌یدانی سیاسه‌تی ئاکتیوی ئێران برده‌و ده‌ر و له رستیدا ئاشبه‌تاڵێکی وه‌هایان کرد که تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌و به یه‌ک له سه‌دی رابردووش جێگای خۆیان بگرنه‌وه. شکستی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه له 28 گه‌لاوێژی 1332 بوو کاتێ به هۆی لێکدانه‌وه‌ی غه‌ڵه‌تی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه پشتی حکوومه‌تی میللی موسه‌دیقیان به‌ردا و ئه‌و حکوومه‌ته میللی و نیشتمانییه‌یان به ته‌نیا هێشته‌وه تا رێژیمی پاشایه‌تی زۆر به هاسانی بتوانێ له کووده‌تا به ناو بانگه‌که‌ی "28 مرداد 32" دا ئه‌و حکوومه‌ته له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێ و دووباره فه‌زایه‌کی پۆلیسی و تۆقێنه‌ر به سه‌ر ئیرانی ئه‌و کات دا زاڵ بێ. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که ئه‌و حیزبه له‌و سه‌رده‌می دا له‌وپه‌ڕی هێزو و تونای خۆیدا بوو و هێزی پێویستیان بۆ به‌رگری کردن له حکوومه‌تی موسه‌دیق و ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی ئێران هه‌بوو.
دووهه‌م شکستی ستراتیژی حیزبی تووده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1362 کاتێ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه گویی به ئاگادار کردنه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت دۆسته‌کانی خۆشی نه‌دا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له خه‌وی شیرین دا ده‌سگیرکران و له شانۆگه‌ریه‌کی ته‌له‌ویزیۆنی دا پێیان ڕهههموو رابردوویه‌کی خۆیان خست و دانیان به‌وه نا که جاسووسیان بۆ حکوومه‌تی شوڕه‌وی کردووه. ئه‌و دۆرانه سیاسییه‌و ئه‌و نهخوێندنهوهیهی سه‌رکردایه‌تی حۆیزبی تووده زه‌برێکی کاریگه‌ری له په‌یکه‌ره‌ی حیزبی تووده دا و بۆ ئه‌و حیزبه وه‌ها وێرانگه‌ر بوو که ئیستاشی له‌گه‌ڵ دا بێ نه‌یتوانی له‌ئاستیدا پشت راستکاته‌وه.
حیزبی توده ئه‌مجاره‌یان بۆیه وا به‌گرانی که‌وته به‌ر زه‌بری کوشنده چون هه‌م خه‌ڵکی له‌ده‌ست دابوو و هه‌میش ئه‌و هاوپه‌یمانه دژی ئیمپریالیستییه‌ی که زۆر حیسابی بۆ ده‌کرد و به قه‌ولێک ته‌نانه‌ت چه‌کی سپی بۆ ده‌کێشا وه‌های لێههڵگهراوه پشتی لهههردی دا که هه‌رگیز جاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌یان لێنه‌ده‌کرد.
له‌و پیوه‌ندیه دا با به‌سه‌رهاتێکی بگێڕمه‌وه که ده‌توانێ ببێته به‌ڵگه‌یه‌کیش بۆ خۆشخه‌یاڵی سه‌رکردایه‌تی حیزبی توده و ههڵهیهکجار زه‌قه‌کانی ئه‌و حیزبه. جارێکیان هاورێیانی حیزبی شیوعی عیراق سه‌ردانی ئێرانیان کردبوو ده‌گه‌ڵ هه‌ردووک سه‌رکردایه‌تی فیدائیان وحیزبی تووده دانیشتبوون . له گه‌رانه‌وه‌یان دا و له پشت ئاشان و ناوه‌ندی قه‌ندیل، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیان ساز کرد که ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێ هاوڕی که‌ریم ئه‌حمه‌د و هاوڕێیه‌کی عه‌ڕه‌ب سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه قسه‌یان ده‌کرد. ئه‌وان به ئاشکرا باسی که‌مته‌رخه‌می و خاوخهیاڵی حیزبی تووده‌یان ده‌کرد و ده‌یانکوت دوومهسهلهمان ده‌گه‌ڵ باس کردوون، یه‌کیان ئه‌وه‌ی که له ته‌جره‌به‌ی ئێمه و حکوومه‌تی عێراق که‌ڵک وه‌رگرن و بیکه‌ن به په‌ند و زۆر باوه‌ڕ به‌و دروشمانه نه‌که‌ن که حکوومه‌تی خومه‌ینی خستوونیه ناو بازاره‌وه. هاورێ که‌ریم ئه‌حمه‌د باسی ئه‌وه‌ی کرد وکوتی پێمان کوتوون، خومه‌ینی و حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران نه له حکوومه‌تی به‌عس شۆڕشگێرتر و نه دژی ئیمپریالیستی تر بووه، ئێمه هاوپه‌یمانی بووین وههڵێتهکاندین! به‌ڵام جوابی سه‌رکردایه‌تی حیزبی تووده ئه‌وه بووه که ئێمه ئاگامان له خۆمان هه‌یه. کاتێ پێیان ده‌ڵێن، چۆنتان ئاگا له خۆتان هه‌یه ئه‌وه نییه گۆیا داوای ئادره‌سیان لێکردوون و ئێوه‌ش ئادرسی سه‌رکردایه‌تیتان به خڕ و پتوونی له ئیختیار ناون! ئه‌وان ئادره‌سی ئێوه‌یان بۆچییه؟ دووهه‌م مه‌سه‌له‌ی که ئه‌و هاوڕێیانه ده‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی حیزبی تووده‌یان باس کردبوو مه‌سه‌له‌ی کورد بوو، پێیان کوتبوون له‌و باره‌شه‌وه دیسان له ئێمه ده‌رس وه‌رگرن ئێوه‌ش رۆژێک دادێ موحتاجی کوردستان ده‌بن کارێک مه‌که‌ن سبه‌ی له‌وێ جێگاتان نه‌بێته‌وه. هێنده دژایه‌تی کورد و حیزبه کوردیه‌کان مه‌که‌ن. لێره دا سه‌رکردایه‌تی حیزبی تووده تووره ببوو و ته‌نانه‌ت گۆیا نوره‌دین کهیانووری سکرتێری گشتی ئه‌و حیزبه ده‌ڵێ باسی ئه‌و باندانه مه‌که‌ن که له کوردستان هه‌ن!
ئه‌و بیره‌وه‌ریه‌م بۆیه گێڕاوه تا ناخی قڕێژگرتووی سه‌رکردایه‌تی حیزبی تووده به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی کورد بزانین، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که هه‌م خۆیانی له لێواری مه‌رگ نزیک کرده‌وه و هه‌میش به سه‌دان کادری دڵسۆز و تێگه‌یشتووی کورد و غه‌یره کوردی حیزبی تووده‌ی وه‌ها سه‌رخورده و وێران کرد که تا ئێستاش نه‌یان توانیبێ له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد و ئیران دا به شیوه‌یه‌کی چالاک و دیار خۆ ده‌ر بخه‌ن. جگه له‌وه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی حیزبی تووده به‌رامبه‌ر به کورد و به هێزه سیاسیه‌کانی وکوردستان به پێچه‌وانه‌ی ئیدێعاکانی ئه‌و حیزبه که خوازیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کیشی کورد بوو، وای له‌رێژیمی ئیسلامی ده‌کرد که به هیچ جۆرێ ئاماده دانووستاندنی جیدی ده‌گه‌ڵ کورد نه‌بێ و هێرش و په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان توندتر و بێڕه‌حمانه‌تر درێژه‌و پێبدات.
حیزبی تووده خۆی به حیزبی دایک ده‌زانی، مێژووی دروست بوونی ئه‌و حیزبه ده‌گه‌رایه‌وه 14 ره‌شه‌مه‌ی 1320 و له‌و باره‌وه کۆنترین حیزبی ئێرانی ده‌هاته ئه‌ژمار، ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م کۆن بوونه پێی وابوو هه‌ر که‌س له خه‌تی سیاسه‌تی ئه‌و دا نه‌بێ لاڕێ و هه‌تڵه بووه و پێی وابوو ده‌بوو بگه‌ڕێنه ناو باوه‌شی حیزبی دایک. حیزبی تووده له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه ده‌کرد. حیزبی تووده له نامه‌یه‌ک دا بۆ حیزبی دێمۆکڕات له رۆژی 22ی به‌رفرانباری 1358 داوا ده‌کات که به بڕیارێکی مێژوویی ههنگاوێکی گرینگ باوێژێ بۆ به‌هێز کردنی به‌ره‌ی هیزه‌کانی دژی ئیمپریالیست، که دیاره ته‌نیا ئه‌و کات حیزبی تووده‌ی و رێکخراوه ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به‌رێژیم ده‌که‌وتنه ناو ئه‌و به‌ریه‌وه . کاتێ دوکتور قاسملووی نه‌مر ولامی حیزبی تووده‌ی دایه‌وه و وێرای خوازیاری مانه‌وه‌ی پیوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان دووحیزب له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی حیزبی دێمۆکڕات پێداگری کرد حیزبی تووده زۆریان له دڵ گران هات و ورده ورده که‌وتنه بن کۆڵ کردنی حیزبی دێمۆکرات و ته‌نانه‌ت ساز کردنی ته‌شکیلاتی سێبه‌ر له ناو ئه‌و حیزبه دا که له ئاکام دا ئینشیعابی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی 4 ئه‌می لێکه‌وته‌وه و به‌شێکی به‌رچاو له کادرو ئه‌ندامانی دڵسۆزی له حیزبی دێمۆکڕات هه‌ڵبڕی و له‌باری سیاسییه‌وه ئه‌وانیشی شه‌ریکی چاوره‌نووسی خۆی کرد. حیزبی تووده به تایبه‌تی دوای ئه‌مه که‌وته سه‌نگه‌رێکی ته‌واو دوژمنکارانه‌و به ده‌کار کردنی خه‌راپترین و دزێوترین ده‌سته‌وشه‌کانی سیاسیی به‌رامبه‌ر حیزب و کۆمه‌ڵه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان، وه‌ک وشه‌گه‌لی، عامل و به‌کرێگیراوی ئیمپریالیسنم و سههوینیسم و باند پالیزبان و مزدوران ناتۆ و جیرهخوارانی. . . و هه‌ڵبه‌ستنی بوختانگه‌لی یه‌کجار ناره‌وا مه‌یدانی بۆ کوشتاری هه‌رچی زیاتر و بێرهحمانهتری کورد و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و کۆمه‌ڵه و مۆجاهیدین ئاواڵه ده‌کرد.
درێژه‌ی هه‌یه
سوپاس بۆ کاک برایم قازاق بۆ ناردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌و دیکۆمێنتانه