بەداوای چڕبوونەوەی گەمارۆی کۆبانێ و هاتنە دەنگی وڵاتانی رۆژئاوایی و بۆمبارانی بنکە و بارەگاکانی داعش لە دەوروبەری کۆبانێ، ئەگەرچی هیرشەانی داعش کەمبووبەوە جار جارە سستی لە پەلامارەکانیاندا دەبینرێ بەڵام مەترسی داگیرکردنی کۆبانێ و کوشتاری بە کۆمەڵی پاڕیزەرە قارەمانەکانی کۆبانێ هەر وا بە قووەت لە جێگای خۆیەتی.
ئەو شەڕە و ئەو هجووم وپەلامارەی داعش ئەوندەی بەرهەمی دوژمنایەتی داعشە وەک هێزێکی وەحشی و دڕندەی مەترسیدار بەرامبشەڕێکی ئیقلیمی و ناوچەییە کە بە گشتی لە نێوان ئێران و بەشار ئەسەد شیعە و عەلەوی و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و تورکیا و عەڕەبەستانی سعوودی و بەرەی سووننی لە لایەکی دیکەوەیە. ئەگەر ئێران بە پاڵنانی داعش بەرەو باشووری کوردستان بووە هۆکاری شەڕێکی ماڵوێرانکەر لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە بەرەی دووهەم و سووننە نزیکە ئەوا تورکیا بە پاڵنان و هاندنای داعش بەرەو کۆبانێ ویستی گۆمەکە زیاتر بشڵەقێنێ و بە ئێران نیشان بدا کە ئەەویش توانای وڵامدانەوەی بە پیلانگێڕیەکانی ئێران هەیە و دەتوانێ بە حەڕەکەتێک هەم پێگەی ئێران وئەسەد لە ناوچەکە لەق بکات و هەمیش دوژمنێکی بناگوێی خۆی کەم کاتەوە.
ئەو کێ بەر کێی و شەڕی ئیقلیمیە بەداخەوە کارتی یاریەکەی بە خوێنی کوردان دەگەڕێ کە هەمیشە بۆ بەرژەوەندی دوژمنان وداگیرکەران خۆشدەست بووە. لەوەتا هەیە کورد لەو یاریانە دا دۆڕاو و خەسارەتباری سەرەکی بووە. بەڵام ئەوجارە جگە لە مەترسی لە ناوچوونی هەندێ دەسکەوتی کورد لەو ناوەدا شەڕێکی ئیقلیمی گەرەتر لە ئارادایە کە ئەوەندەی بۆ کورد چارەنووسازە بۆ ئێران وئەسەد و هاوپەیمانانی چارەنووسسازە.
ئەگەرچی تا ئێرە و لە باری جووڵاندنی شەقامەوە ئێران و بەرەی ئێران وەک سەرکەوتو دیارن بەڵام بە روانینێکی سەرپێێ لەئایندە بۆمان دەرکەوێ کە ئەمجارە تورکیا خاڵی سەرەکی کێشەکەی دیوەتەو و لەڕاستیدا لە سەری مارەکە دەگەڕێ وسوورە لەسەر بە ئەنجامگەیاندنی بیرۆکەی بەرەی سوننی و دنیای غەربیش بە هەر نرخێکی مومکین. هەربۆیە لە ئاست پەلاماری داعشدا بۆ سەر کۆبانێ تورکیا بۆ یەکەم جار لەهەموو مێژووی سیاسیی خۆیدا بەرامبەر بە ئەمریکا وناتۆ ڕاوەستاوە دەڵێ شەڕی داعش ناکەم مەگەر زەمانەتی ئەوە هەبێ کە ئەو شەڕە بە ڕووخاندنی بەشار ئەسەد و حکوومەتی سووریا تەواو بی. دیارە ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە تەنانەت بە هێزی سەربازی دەگەڵ داعش ڕاستەوخۆ بکەوێتە شڕ و لە یەکەم رۆژەکانیشدا فرۆکەکانیان چەند گەشتێکێان بە سەر کۆبانێ و دەوروبەریدا لێدا کە دەس بەجێ دەگەڵ کاردانەوە و مەحکووم کردنی سووریا و ئێران بەرەوڕوو بوو. لەم نێوە دا ئێران باشدەزانێ کە نەمانی بەشار ئەسەد یانی نەمانی ئەڵقەی پێوەندی ئێران و حیزبوڵڵا و ئێران و حەماس، یانی نەمانی ئێران و نەمانی هەموو ئەو دلسۆزیە بەدرۆیانەی بەرامبەر خەڵکی فەلەستین و لوبنان لە خۆی نیشاندەدا بۆ ئەوەی بیکاتە بەهانەیەک بۆ کوتان و سەرکوت کردن و دەمکوت کردنی ئازادیخوازانی ئێرانی وکورد کە لە بچووکترین مافی ئینسانی و نەتەوەیی بێبەش کراون.
دوای ئەو قسانە ئیتر ئێران وسووریاش کەوتنە خۆ و ئەوەی ئێستا لە باکوور و لە رۆژهەڵات و لە هەولێر دەیبینین گومانی تێدا نییە کە بەشێکە لەو شەرە ئیقلیمییەی کورد تێدا سادەتر و بێ ئەنوا ترین کارتی گوشارە. بەڕوونی و بە ئاشکرا ئێران پەیامی خۆیدا بە ئەردوغان وبە تورکیا کە ئەگەر دەست لە رووخانی ئەسەد هەڵنەگری ئەتۆش ناتوانێ رووی ئاسودەیی بە خۆتەوە ببینی. ئیزندان بەسووتاندنی ئاڵای تورکیا بۆ یەکەم جار لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەلاتی وکردستان گەمژەترین پەیامی ئێران بوو بە تورکیا.
بە داخەوە لەم نێوەدا هەر کوردە کە لەباکوور و لە کۆبانێی و لە باشوور کەتۆتە بەر پەلاماری تورک و داعش کە جارێ لە بەرەیەکی دژ بە کورد دا یەکیانگرتۆتەوە. لەم نێوەدا ئەگەرچی داعش لە لایەن ئەمریکا وهاوپەیمامانی لە ژێر گوشار دایە بەڵام زیرەکترین یاریکەری مەیدانەکەیە، بۆ هجوومکردنە سەر باشوور پارەو پوڵ و چەک لە ئێران و لە سووریا وەردەگرێ، بۆ هێڕش کردنە سەر کۆبانێ هەموو جۆرە یارمەتیەکی لە لایەن تورکەکانەوە پێدەگا، بۆ هێڕشکردنە سەر ئەسەدو هێزەکانی حکوومتی عێڕاقیش ئەوا دۆڵار و دیناری عەرەبستان وقەتەریشی بە لێشاو بۆ دێت. لە ئێستاشدا ئامانجی سەرەکی هێرشکردنە سەر کۆبانێ ئەمەیە کە وەک خاڵێکی سەرەکی بازرگانی و توجاری سەیری ئەو سنورە دەکات تا لەوێوە و لە ڕیگای فرۆشی نەوت بە تورکیا بتوانێ بە کڵۆ دۆڵار بۆ خۆی و بۆ جیهادیەکانی هاوبیری کۆبکاتەوە.
ئەوەی سەرەوە راستیەکە ڕەنگە زۆر کەس و سەرکردە کوردەکانیش بیزانن، ئەگەر نایزانن با بیرێک بکەنەوە و ئاگادار بن کە ئاسۆی رووداوەکان بەرەو کوێ دەچێ و ئایندەی ئەو کوردە لە هاوکێشە ئیقلیمیەکان لەو دەڤەرە پڕ کێشەیە بە نەمانی بەشارئەسەد کە لە پلانی ئەمجارەی رۆژئاوادا ئەگەریکی بەهیزە چی لێدی؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.