به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ٢٦ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نفالدا فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن ئه‌م یاده‌ سازده‌كات:

نمایشكردنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی هه‌زارویه‌ك سێو، له‌ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ له‌نده‌ن، له‌ هۆڵی ئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ هونه‌ری فیلم و ته‌له‌فزیۆن (بافتا)*

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن، به‌ سپۆنسه‌ری "شاپۆست"هه‌ڵده‌سێت به‌ سازكردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال كه‌ تیایدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌ریتانیا فیلمی "هه‌زارویه‌ك سێو"ی ده‌رهێنه‌ر ته‌ها كه‌ریمیو به‌رهه‌مهێنانی ئاڤا میدیا، له‌ هۆڵیئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ هونه‌ری فیلم و ته‌له‌فزیۆن (بافتا) له‌ پیكادیلی، ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ندا، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٣/٤/٢٠١٤، كاتژمێر ٣ ی پاشنیوه‌ڕۆ، نمایشده‌كرێت.هه‌روه‌ها له‌ هۆڵی میوانداریی ئه‌كادیمیاكه‌داكۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌رباره‌ی جێنۆسایدكردنی كورد له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانییه‌وه‌ پیشانده‌درێت.پاش نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ش مێزگردێك سازده‌كرێت بۆ گفتۆگۆ ده‌رباره‌ی سینه‌مای كوردی و ره‌نگدانه‌وه‌ی جێنۆساید له‌ سینه‌ما و هونه‌ری كوردیدا، له‌لایه‌ن فیلمسازان و ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ماوه‌.

ساڵی ١٩٨٨ رژێمی به‌عس هێرشێكی جێنۆسایدیی كرده‌ سه‌ر هاووڵاتیانی كورد له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی كوردستاندا، ده‌وروبه‌ری ٤٥٠٠ گوندی وێرانكرد و نزیكه‌ی ١٨٢ هه‌زار منداڵ و ژن و پیاوی له‌ناوبرد.هه‌روه‌ها٥٠٠٠ هاووڵاتی له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ناوچوون.فیلمی "هه‌زارویه‌ك سێو"ی ته‌ها كه‌ریمی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش چیرۆكی ئه‌و ده‌ كه‌سه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان رزگاریان بووه‌.یه‌كێك له‌وانه‌ (فه‌ره‌ج)ه‌ كهله‌ڕێگای رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤه‌وه‌ ده‌برێت بۆ ئه‌مریكا.كاتێك له‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌زارویه‌ك سێوی سوور و مێخه‌ك ده‌كڕێت و له‌گه‌ڵ چوار رزگاربووی تردا به‌سه‌ر خێزانی قوربانیانی ئه‌نفالدا دابه‌شیده‌كه‌ن.ئه‌و هه‌زارویه‌ك سێوه‌ كه‌ ناونیشانی ئه‌م فیلمه‌ هه‌ژێنه‌ره‌یه‌، سیمبۆڵه‌ بۆ ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌.جێگه‌ی داخه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دواهه‌مین فیلمی ته‌ها كه‌ریمی بوو كه‌ له‌ڕووداوێكی ئۆتۆمۆبێلدا ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كرد.ئه‌م فیلمه‌ له‌ چه‌ند فێستیڤاڵێكی جیهانیدا به‌شداری كردووه‌ و تائێستا دوو خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌.

 ‌

به‌شداربووانی مێزگرده‌كه‌‌ بریتین له‌: عه‌دنان ئه‌حمه‌د (ره‌خنه‌گری فیلم و نووسه‌ری عێراقی)؛ چیمه‌ن ره‌حیمی (فیلمساز)؛ مزگین موژده‌ ئارسلان (نووسه‌ر و فیلمساز)؛ دڵشاد مسته‌فا (فیلمساز و لێكۆڵه‌ره‌وه‌‌)؛ فازڵ مورادی (لێكۆڵه‌ره‌وه‌ له‌ ئینستیتووی ماكس پلانك له‌ هاله‌ \ ئه‌ڵمانیا).

ره‌وه‌ندی كوردی له‌ به‌ریتانیا یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر بۆ رێگاگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی جێنۆسایدی، به‌ڵكو بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژییش له‌ جیهاندا.هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك به‌رز ده‌نرخێنرێت.

هاتن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ و بینینی فیلمه‌كه‌ به‌خۆڕاییه‌.به‌ڵام ده‌بێت پێشوه‌خت ئاماده‌بوونت و ناوی خۆت له‌ڕێگای ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌ تۆماربكه‌یت و ئیمه‌ڵ و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بنێریت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بۆنه‌یه‌‌.

فیلم: هه‌زارویه‌ك سێو

ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها كه‌ریمی

ماوه‌ی نمایش: ٧٤ خوله‌ك

به‌روار: یه‌كشه‌ممه، ١٣/٤/٢٠١٤‌

كاتژمێر: ٣ ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ٧ ی ئێواره‌

 * شوێن: ئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ هونه‌ری فیلم و ته‌له‌فزیۆن (بافتا)

BAFTA, 195 Piccadilly

London, W1J 9LN

نزیكترین وێستگه‌ی ئه‌نده‌رگراوند:

Piccadilly Circus

Green Park Station

بۆ تۆماركردنی ناو و ئاماده‌بوونتان، تكایه‌ په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ یان ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌:

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

07462313535

بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌:

گۆران باباعه‌لی،

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

0044 (0) 7453918505

تكایه‌ بۆ بینین و بڵاوكردنه‌وه‌ی (تره‌یله‌)ی فیلم و یاده‌كه‌، ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ به‌كاربهێنه‌:

Sorani:
http://vimeo.com/90846458


English:
http://vimeo.com/90530080


Kurmanji:
http://vimeo.com/90876276


:SD 4:3بۆ په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی
Sorani:
https://copy.com/N6vraDpDYykj


Kurmanji:
https://copy.com/qOeSkZs6QpTF


 

 

Related Articles