لەکاتێکدا رەوشی عێراق زۆر خراپە وپڕلە ئاژاوەیەو کوشتنی مرۆڤ لەنیوانعەرەبی سونە وعەرەبی شیعە مەزهەبدا بۆتە ئازایی ونیشتیمان پەروەری.ئەمرۆ ئەو عەقلیەتەی عەرەبی شۆفین بەتەواوی رەوشی ناوچەکە بەرەوخراپ وخراپتر دەبات ورۆژ بەرۆژ ژیان لە مرۆڤەکان دەکات بەدۆزەخ، بەرادەیەک لەشاری( بەغدا)دا تائێستا جەندەها خەڵکی بێتاوانیان لەخەڵکی ئەوشارە کوشتووە تەنها لەبەر ئەوەی ناویان (عومر ) بووە.بەوەشەوە دڵیان ئاو ناخواتەوە جاروبار پەلاماری هێزی پشمەرگە قارەمانەکانی ناو سەنگەرەکانی سنووری کوردستان ئەدەن وهەر کوردێکیان دەست کەوێت بێ بەزەیانە دەیکوژن و بەسیخوری ئیسرائیل ناوزەد دەکەن.ئەمرۆ بەهۆی ئەو قەیرانەوە ، بێسووتەمەنی لە سەرانسەری عێراقیدا سەری هەڵداوە و پرشێکی ئەم قەیرانە بەر کوردستانیشکەوتووەو بۆتە هۆی کەمی گەیاندنی وزەی کارەباو ئاووگرانکردنی نرخی هاتووچۆ.هەر بۆیەئەمرۆ پێویستە لەسەر خەڵکی کوردستان بەهەموو توانایەکیانەوە رووبەرووی ئەم قەیرانە نەخوازراوە ببنەوەو بەگیانێکی لە خۆبوردن وکوردانەوەوزاڵبن بەسەر ئەو ئاستەنگانەداکە گەردەلولی عەرەبی شۆفینی هێناوێتی و دەیەوێت بیسەپێنێت بەسەر خەڵکی کوردستاندا.ئەم رەوشە نالەبارە بەرەنگاربوونەوەی دەوێت و پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی کورد ئەوە بزانێت ئەگەر خوانەخواستە ئەمجارە ئێمەی کورد بکەوینەوە ژێر دەستی عەرەب ئەوا بێشک ناسنامەی کوردایەتیمان لێ زەوت دەکەن و هەموو ئاوات وخواستەکانمان لە گۆر دەنێنن.بۆیە پێویستە لە ئەمرۆدا هەموو گلەیەکان بەڵاوە بنێن و بەرەنگاری ئەم رەوشە نالەبارە ببێنەوە لە پێناوی پاراستنی گیان وخاکو نیشتیماندا.زۆر بەداخەوە بۆ ئەو خەڵکانەیکەهەڵدەستن بە گرتنی رێگاکانی نێوان شارەکان بەسووتاندنی لاستیکی ئۆتۆمبێل و ئاژاوە نانەوەو تێکدانی روشی سەقامگیری کوردستان.لەجیاتی ئەوەی دەست بدەنە چەک بۆ پشتیوانی برا پێشمەرگەکانیان لەسەنگەرەکانی بەرگریدا کە بەرۆژو شەولەو گەرمایەدا بەبێ ئاوی ساردو خۆراکی باش و بێ کارەبایی دوور لەناو خێزانەکانیان رۆژوشەو بەرێ دەکەن بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵکی کوردستان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کەسانەئەوەندە نەزانن لەجیاتی ئەوەی چەک هەڵگرن و هاوکاری براکانیان بکەن لەسەنگەرەکانی بەرەی جەنگدا، کەچی بەپێچەوانە هەڵدەستن بە کردەوەی ناشیرین ونابەجێ.
کاتێک نازێکان بە فەرمانی هیتلر گەمارۆی شاری (لێنگراد)یان دابۆ داگیرکردنی، هەستان بە بەردوومان کردنیان بەفرۆکەو تۆپخانە بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکە خۆیان بدەن بەدەستەوە، کەچی خەڵکی لینگراد زیاتر بەرەنگاری پەلاماردانی نازێکان بوونەوەو نەیان دەهێشت بستێک نازێکان بێنە پێشەوە بۆ ماوەی ٢دووساڵ.بەرادەیەک ئەو ماوە دوورودرێژەیە رەوشەکەی گەیاندە ئەوە رۆژانە چەندەها کەسی ئەو شارە لە برسێتی وسەرمادا دەمردن و دەبوونە خۆراکی زیندۆکانی تری خەڵکی شارەکە.لەبێ بەختی خەڵکی شاری لێنگرادا ئەو ساڵە پلەی سەرما زۆر دابەزی بوو سوتەمنیش بەهیچ جۆرێک نەمابوو.تا گەیشتە رادەیەک نوسەرەکانی ئەو شارە لاپەرەی پەرتۆکەکانیان دەسووتاند بۆ خۆ گەرمکردنەوە و خۆ پاراستن لە مردن.بەداخەوە ئەمرۆ چەندەها میدیای کوردی لەشارەکانی کوردستاندا بە ئاشکرا لەبریتی ئەوەی هانی گەنجەکانی کوردستان بدەن بۆ هەڵگرتنی چەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران.کەچی بەکەیف خۆشیەوە ئەو کەناڵە کوردیە نامەسئولەکان هەڵدەستن بە رۆماڵکردنی کردەوەی ئاژاوەچییەکان لە شاروشاروچکەکانی کوردستاندا بۆ رووخاندنی هورەی خەڵکی کوردستان و بەرزکردنەوەی هورەی داگیر کەران.
بۆیە ئەمرۆ پێویستە لەسەر حکومەتی کوردی سنوورێک بۆ ئەو راگەیاندنە نامەسئولانە پیادە بکات ونەهێڵێت لەوە زیاتر پێ راکێشن بۆبەرپاکردنی ئاژاوە وخوڵقاندنی نا ئارامی لە کوردستاندا.
نجم الدین احمد شوان
٦/٧/٢٠١٤ کەرکوک