یانه‌ی خانزاد كه به‌نوێنه‌رایه‌تی شه‌تره‌نجزانانی كوردستان له پاڵه‌وانێتیی نیوده‌وڵه‌تی وڵاتی جۆرجیا كه به جامی نانا ئهلیكساندریا ناسراوه ، توانیان ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنن، رۆژی 20/7/2014دواجهولهی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی نانا ئهلیكساندریا به‌به‌شداری 435 شه‌تره‌نجزانی كچ و كوڕی 12 وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیا و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئاستی شه‌تره‌نجزانانی كوردیش، ئازاد سابیر سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی خانزاد رایگه‌یاند و گوتی: پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتییه‌كانی رابردوو زۆر به‌هیزتر بوو، به‌تایبه‌تی له ژماره‌ی به‌شداربووان و وڵاتان، كه‌به‌ته‌نها توركیا به 25 شه‌تره‌نجزان به‌شداری كردبوو، به‌و پێیه‌ی پاڵه‌وانیتییه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی FIDA دانی پێنراوهو سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆیه شه‌تره‌نجزانانی به‌شداربوو زۆربه‌یان خاوه‌ن بروانامه‌ی گراندماسته‌ر GM و ریتینگی به‌رزبوون، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد و ئه‌وانی تر به‌ده‌ستیان هێنان باش بوو، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی كه چه‌ند شه‌تره‌نجزانێكی یانه‌ی خانزاد ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیان بوو، به‌گشتی ئه‌و به‌شدارییه خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنه كه توانیان شاره‌زایی وه‌رگرن و فێربن چۆن له‌گه‌ڵ شه‌تره‌نجزانانی بیانی رووبه‌روو ببنه‌وه و له سیستمی پاڵه‌وانێتیه‌كان نێوده‌وله‌تی شاره‌زابن.
له پاڵه‌وانێتیی نێوده‌وڵه‌تی نانا ئه‌لیكساندرا12وڵاتی جیهانی به‌شداریان كردبوو وه‌ك: ( ئه‌ڵمانیا، جۆرجیا، ئۆكرانیا، توركیا، ئیسرائیل، عێراق، ئێران، ئوردن، كازاخستان، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا، رووسیا)، كه دواجار شه‌تره‌نجزانانی جۆرجیا و كازاخستان توانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌پله‌كانی پێشه‌وه بێن، شاندی عێراقیش هه‌ر هه‌موو شهترهنجزانهكان كوردبوون كه به‌شدارییان كردبوو.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش خاله‌كانی شه‌تره‌نجزانانی كورده كه له‌كۆی 9 خاڵ :
داریان ئارپاك 5 خاڵ
سارا مه‌سعود 4 خاڵ
هه‌كار دلزار 3.5 خاڵ
پۆڵا ئازاد 3.5خاڵ
مه‌زن به‌یاد 3.5خاڵ
ئارپاك وریا 3.5خاڵ
شه‌نگ مه‌سعود 2.5 خاڵ
رابه‌ر به‌ختیار 2.5خاڵ
هانا هاوار2خاڵ
دانه‌ر جه‌مال 1.5خاڵ