كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" له ده‌رهێنانی "شوان عه‌تووف" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "گیرۆنا" له وڵاتی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا.
ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" له باشووری كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه كورته فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home & Key له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 17ی تهمموز / یۆنیۆی 2014 له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته فیلمی "به‌هره نوێیه‌كان"ی 26ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "گیرۆنا" Girona له وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلم به ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به‌خشرا.
كورته فیلمی كوردی "ماڵ و كلیل" بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته له‌گه‌ڵ 41 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: پۆڵه‌ندا، به‌لژیكا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕۆمانیا، كولومبیا، ئه‌مه‌ریكا، شیلی، سویسڕا، ئیتاڵیا، مالێزیا، ئه‌ڕژه‌نتین، به‌ریتانیا، ئوستوڕاڵیا، كه‌نه‌دا، كۆزۆڤۆ، مه‌كزیك، بڕازیل، نۆروێژ، ئیرله‌ندا، دانیمارك، یوونان، كۆماری چێك، سێربیا، لۆكزامبۆرگ، كاتالان و چه‌ندین وڵاتی دیكه له ڕكابه‌ریدا بوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه بڵنده‌كان، به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمی "به‌هره نوێیه‌كان"، به‌شی پێشبڕكێی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی "گیرۆنا" و به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی و چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 15 تا 19ی تهمموز / یۆنیۆی 2014 له شاری گیرۆنا له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
"ماڵ و كلیل" ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه و باسی ژیانی كه‌سێكی كورد ده‌كات و له‌ناو گێژاو و كاره‌ساته‌كانی كورده‌وه، ژیان و مردنی خێزانه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ده‌كات.
ئه‌م فیلمه كوردییه تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم له ئاستی جیهاندا به‌شداری كردووه، له‌وانه: له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 14ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ماڵی هونه‌ریی ڤیدیۆیی "ئۆاهم" IVAHM له شاری مه‌درید له وڵاتی ئیسپانیا، له ڕۆژانی 20 تا 22ی حوزه‌یران / جوونی 2014 له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئێست" East له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ڕۆژانی 23 تا 27ی تهمموز / یۆنیۆی 2014 به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "پلووس كراتكۆفیل" kratkofil plus له شاری بانجالۆكا له وڵاتی بۆسنی و هێرزێگۆڤین ده‌كات.
ستافی ئاماده‌كردنی كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: شوان عه‌تووف، وێنه‌گر: ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د، مونتاژ: ڕێكه‌وت محه‌مه‌د،
به‌رپرسی به‌رهه‌م: كامه‌ران نووری، ئه‌كته‌ره‌كان: حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س، جوان حه‌مه ساڵح، مههرام عومهد، ساوان خالید محه‌مه‌د، حه‌نان جه‌ماڵ حه‌كیم، میران شێرزاد و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www. gironafilmfestival-26. com/programa/curtmetratge-nou-talent/
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "ماڵ و كلیل".