سه‌رپه‌ره‌شتی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی كوتوپڕی ئاواره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نجامدا، لیژنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ به ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆ و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و به‌رگری شارستانی و فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ئاماده‌بوون و تاوتوێی كاره‌كانی به ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان كرا پلانی رۆژانی داهاتوو خرایه به‌ر باس
له‌و رووه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا، ته‌ندروستی سلێمانی له نزیكترین كاتدا ده‌ست ده‌كات به‌كوتانی منداڵانی ئاواره‌كان بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌ك له نێو ئاواره‌كاندا
له دوێنی وه ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره روویان له سلێمانی كردووه و له ئێستاشدا هاتنی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه، ئاواره‌كانیش زۆرترینیان كوردانی ئێزدی و شه‌به‌ك و مه‌سیحه‌كان و دانیشتوانی ناوچه‌كانی موسڵ و مه‌خمورن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كانیش له پارێزگای سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان و دابینی كردنی ئاو و خۆراكی پێویست بۆیان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش ئاواره‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر قه‌زا و ناحیه‌كاندا و له خوێندنگاكاندا نیشه‌جی كراون.
هه‌روه‌ك له خاڵه‌كانی پشكنیندا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان ئاو و خۆراكی پێویست به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و هاوكاری ئه‌و ئاوارانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت رووه‌و ناوچه‌كانی باشوری عیراق كۆچ بكه‌ن.