{AG}articl-foto/aware{/AG}
له دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 20 هه‌زار ئاواره روویان له شاری سلێمانی كردووه كه زۆربه‌یان كوردانی شه‌به‌ك و ئێزدی و دانیشتوانی ناوچه‌كانی موسل و مه‌خمورن
هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌ش له بازگه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش و فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه پێشوازیان لی كراوه‌و ئاو و خوارده‌مه‌نی و چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستیان پێشكه‌ش كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆش 8ی ئابی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی پۆلیس و فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی تر له فه‌رمانگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی هه‌ردوو بازگه‌ی كڵاوه‌نان و بازیانی كرد.
پارێزگار له‌سه‌ردانه‌كه له نزیكه‌وه له چۆنێتی پێشوازیكردن و به‌ته‌نگه‌وچوونی ئاواره‌كانی پرسیه‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و برا كورده ئاواره‌كان و داوای كرد كارئاسانی زیاتریان بۆ بكه‌ن
له دوو رۆژی رابردوودا و به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی موسڵ و هه‌ولێر و سه‌ڵاحه‌دین ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره روویان له سلێمانی كردووه و له ئێستاشدا هاتنی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه، ئاواره‌كانیش زۆرترینیان كوردانی ئێزدی و شه‌به‌ك و مه‌سیحه‌كان و دانیشتوانی ناوچه‌كانی موسڵ و مه‌خمورن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كانیش له پارێزگای سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان و دابینی كردنی ئاو و خۆراكی پێویست بۆیان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش ئاواره‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر قه‌زا و ناحیه‌كاندا و له خوێندنگاكاندا نیشه‌جی كراون.
له پارێزگای سلێمانیش له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا به‌به‌رده‌وامی لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی به په‌له‌ی ئاواره‌كان به‌سه‌رپه‌ره‌شتی پارێزگار له كۆبوونه‌وه‌دابووه‌و چاودێری ره‌وشی ئاواره‌كان و چۆنێتی رێكخستن و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كردووه.