بۆیه‌كه‌مین له‌كوردستان و عێراق، پرۆگرامیكی راهێنانی قوتابخانه‌ی شه‌تره‌نجی رووسی له‌ریگای یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاده‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌رێمی كوردستان.
(پێشكه) وشه‌یه‌كی رووسییه و واتاكه‌ی (سه‌رباز) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه ناوی ئه‌و پرۆگرامه‌یه كه له‌مه‌ودوا شه‌تره‌نجزانانی كوردستان راهینانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و سوودی لێ وه‌رده‌گرن، پرۆگرامه‌كه له 17 DVD پێكهاتووه و هه‌موو كه‌سیك ده‌توانی كه‌لكی لێوه‌رگرێ ههرلهوهی تازه فێری شه‌تره‌نج بووه تا ده‌گاته ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و گراندماستهری شه‌تره‌نجن.
له‌مباره‌یه دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد رایگه‌یاند كه ئه‌م پرۆگرامه یه‌كیكه له‌و پرۆگرامه راهێنیانهی كه له‌زۆربه‌ی قوتابخانه و په‌یمانگا و ناوه‌نده‌كانی راهێنانی شه‌تره‌نجی جیهانییه‌وه ده‌خوێنرێت و ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌دوای پرۆگرامیكی له‌مشێوه‌یه بووین كه بیهێنینه كوردستان و شه‌تره‌نجزانانی كورد سوودی لێوه‌رگرن.
سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد گوتی: له‌رێگای جۆرج خۆمهریكی راهینه‌ری به‌توانای نیوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج توانیمان ئه‌و پرۆگرامه له وڵاتی جۆرجیا بكڕین و بیهێنینه كوردستان كه یه‌كه‌مین جاره پرۆگرامێكی له‌م شێوه‌یه ده‌گاته عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌م پرۆگرامه له 20 هه‌زار وانه‌ی شه‌تره‌نج پێكهاتووه و بڕیاره له‌داهاتوودا له‌رێگای هه‌ردوو راهینه‌ران به‌هزاد زینه‌دین و كاردۆ ئاكۆ بۆ شه‌تره‌نجزانانی كوردستان شی بكرێته‌وه و به‌سه‌ریان دابه‌ش بكرێت.