له 36ـه‌مین فیستیڤاڵی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمێكی كوردی وه‌رگیراوه و داوه‌تی فه‌رمی بۆ هاتووه كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه خۆیشی ئاماده‌یی ده‌بێت.
شۆڕش محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فیلمه‌كه ڕایگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه: كوڕێكی گه‌نجی ئێزدی و كوڕێكی جاشی به‌عسی عاشقی كچێكی كوردی موسڵمانن ماڵی باوكی كچه‌كه پێیان ناخۆشه هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه چونكه كوڕێك له دینی ئه‌وان نیه و كوڕه‌كه‌ی تر جاشی حكوومه‌ته، كوڕه ئیزدییه‌كه و كچه‌كه بڕیار ده‌ده‌ن كه بڕۆن بۆلای مه‌لایه‌كی نابینا ماره‌یان بكات و له‌و گونده ڕابكه‌ن به نهێنی.
شۆڕش ئه‌وه‌یشی گوت: ده‌رهێنه‌ری فیله‌مه‌كه سۆران ئیبراهیم پێشتر به‌م فیلمه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه له فێستیڤاڵی هه‌ولێر، ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشت گیری كراوه و به‌رهه‌م هاتوه له به‌شی پێشبڕكێی 36مین سالی فێستیڤاڵی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراوه كه به ئاماده‌بونی ده‌رهێنه‌ر و داوه‌تی فه‌رمی كراوه، كه له 10/11/2014تا 15/11/2014ئه‌و فێستیڤاڵه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوی فیلم/ وونبوون له غوبار
سیناریۆ/هێمن حه‌یده‌ری
ده‌رهێنان/سۆران ابراهیم
ی ده‌رهێنان/نه‌زیر میرزای
وێنه‌گرتن/حه‌مید قه‌وامی
ی وێنه‌گرتن/علی مورادی
ڕاوێژكاری هونه‌ری/
دیزاینی لوكێشن/سۆران ابراهیم
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م/اكبر گوڵی
ده‌نگهه‌ڵگر/محمد تۆریوه‌ریان
فۆتۆگراف/قادر فره‌جی
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د
نواندن/سۆران ابراهیم:دیمه‌ن زه‌ندی:په‌یام عه‌له‌وی
ماوه‌ی فیلم/ ۱۴ خوڵه‌ك
جۆری كامیرا/د۵
مۆنتاژ/سۆران ابراهیم:تۆفیق امانی
به‌رهه‌مهێنه‌ر/ سۆران ابراهیم
هیتر. . . . . . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.