لەو بەسەر كردنەوانەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ نەوەی یەكەمی قەڵەم و رۆژنامەنووسی دەیانكات، ئێوارەی 30/11/2014 سەردانی هەریەك لە خاوەن قەڵەمی بەپێزوو نووسەرو مێژوو نووس و رۆژنامەنووس مامۆستا كەریم زەندو خاتوو لەیلان ی رۆژنامەنووس و نووسەری مێژوویی و رۆژنامەنووس لە ماڵەكانی خۆیان كرد. .
كەریم زەند بەهۆی نالەباری تەندروستیەوە ماوەیەكە لە ماڵەوەیەو توانای نووسین و خوێندنەوەشی نەماوەو چاوەكانی تەواو كزو لاواز بوون، بەڵام گەنجینەیەك لە نووسین و ساغكردنەوەی مێژوو شارستانیەتی كوردی پێشكەشی كتێبخانەی كورد كردوەو بەدیاری بۆ نەوە لەدوای نەوەی بەجێهێشتوە. . دەكرێت وەك مێژوو بخوێنرێن و بخوێنرێنەوە. .
ئەوەی لە توانای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دا هەبوو تەنها بەسەركردنەوەو لەنزیكەوە ئەحواڵ پرسینی ئەو بلیمەتە بوو كە لۆگۆی سەندیكایان بە دیاری پێشكەش كردوو نیشانی لقیان لەسنگی دا، مامۆستای مێژوونوس نەیشاردەوە كە هاتنی پۆلێك لە رۆژنامەنووسانی شارەكەی بۆ بەسەركردنەوە بە هەموو گەنجو كلووری دنیا ناگۆڕێتەوە و وتی منیش تەنها دەتوانم یەكیك لە كتێبەكانی خۆمتان پێشكەش بكەم(ئایین ناسی) كە سكرتێرو ئەندامانی لق دیاریەكەیان لێوەرگرتو لەسەر سنگیان داناو هیوای تەندروستی باش و لەشساغیان بۆ خواست. .
لەسەردانی ماڵی خاتوو لەیلان ی رۆژنامەنووس و نووسەری مێژووی دا ئەحواڵی باری تەندروستیان پرسی كە نەشتەرگەریی بۆ هەردوو ئەژنۆی كرابوو، پزیشكەكان هەردوو ئەژنۆیان بۆ گۆڕیبوو، لەگەڵ ئەوەشدا حەزی دەكرد وەك رۆژانی رابردوو لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بە پێوە بوەستێت، خاتوو لەیلان زیاتر لە 370 ئەڵقەی بەرنامەیەكی تایبەت بە مێژوو شارستانیەت و شوێنەواری كوردی لەماوەی 11 یانزە ساڵدا كردوەتە دیاری دەستی بۆ نەوەكانی داهاتوو لە رادیۆو تەلەفزیۆنەكانەوە ئامادەی كردوەو هەر خۆشی پێشكەشكاری بوە. .
سكرتێرو ئەندامانی لق سڵاوی سەرجەم رۆژنامەنووسانیان گەیاندە ئەم خاتوونەو لۆگۆی لقیان پێشكەش كردوو نیشانی لقەكەشیان لە سنگی دا، خاتوو لەیلان وتی حەزم كرد كە ئێوە سەردانتان كردم و خەمی تەنیاییم رەویەوە. . داوای لێكردن كە سڵاوو خۆشەویستی بگەیەننە سەرجەم رۆژنامەنووسان. .
https://www. facebook. com/sulaymaniy. sandika
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.