په‌یامیك له‌ جه‌له‌ولاوه‌ ... تاهیر محەمەد

ئه‌وه‌ سواره‌و له‌ دووره‌وه‌

بروسك ئاسا ڕی ده‌كا

په‌رچه‌مێكی له‌ده‌ست دایه‌

ڕه‌نگی سه‌وزو سپی و سووره‌

له‌گه‌ڵ تیشكی زێڕینی خۆر

له‌ خۆشیانا سه‌ما ئه‌كا

په‌یامی جه‌له‌ولای پی یه‌

له‌ خانه‌قین بۆ سلیمانی

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ دهۆك و كۆبانی

به‌ هه‌موو گوندو شارێكی

كوردستانم گوزه‌ر ئه‌كا

گشت هه‌واڵێكی به‌ په‌له‌

ئه‌به‌زێنی

له‌گه‌ڵ ئه‌م موژده‌ گه‌وره‌یه‌

گه‌وره‌و بچووك دۆست و دوژمن

ئه‌ تاسێنی

بروسكه‌ی ئازادی

شاره‌كه‌ی جه‌له‌ولا

بۆ كچه‌ شه‌رفانانی كۆبانی

به‌دیاری دێنی

په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌یان

نامه‌ی منداڵه‌ هه‌تیوو

سه‌باكانی جه‌له‌ولایه‌

بۆ والیه‌كه‌ی سه‌حرایه‌

تیا نوسراوه‌

به‌ هه‌موو (سعد) ناوێكتان بڵێن

جارێكی تر

هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن

له‌شكركێشی و

هێرش بۆ كوردستان بكه‌ن

نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆو ئه‌و سه‌رده‌مه‌

به‌ڵكوو بۆ هه‌تا هه‌تایه‌

په‌یامی جه‌له‌ولاییه‌كان

تیا نوسراوه‌

نوێژی غائیب

بۆ شه‌هیدانی ووڵاتم

له‌سه‌ر قه‌بره‌كه‌ی فه‌یروزی بكه‌ن

زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتنیش

له‌ كۆبانێدا ساز بكه‌ن

28/11/2014

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles