لیژنه‌ی ئاراسته‌كردنی پلانی ستراتیژی سلێمانی، ئامارهكێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك داتایه‌كی ره‌سمی په‌سه‌ند ده‌كات و به‌پێی ئه‌و ئاماره پلانی ستراتیژی بۆ سی ساڵی داهاتووی سلێمانی داده‌رێژێت.
ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان وه‌ك پرۆفایلێكی كورتی سلێمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌شی زۆری داتاكانی هی ساڵی 2013و تیدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گه‌لێك لایه‌نی ژیان له پارێزگای سلێمانی و ئاستی گه‌شه‌كردنی پارێزگاكه به‌راورد به پارێزگاكانی تری عیراق.
به‌پێی ئاماره‌كه له پارێزگای سلێمانی ئاستی هه‌ژاری ده‌گاته نزمترین پێوه‌ر به به‌راورد به پارێزگاكانی تری عێراق به گوێره‌ی ئاماری ساڵی 2013 كه بریتی له (0.2%) ی دانیشتوانی پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها له‌رووی ئه‌منییه‌وه پارێزگای سلێمانی به سه‌قامگیر ترین پارێزگا ناسراوه له ڕووی ئاسایشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گوێره‌ی ڕێژه و ژماره‌ی ڕووداوه تۆمار كراوه‌كان كه بریتی بوه له (1%) ی كۆی ڕووداوه‌كانی كه له هه‌موو عێراق دا ڕوویداوه، كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی (2008 و 2011)، له پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی (2013) ته‌نها (16) ڕوواو تۆمار كراوه كه ئه‌مه‌ش كه‌متره له ڕووداوه‌كانی ساڵی (2012) .
سه‌باره‌ت ئاستی خوێنده‌واریش ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاوا باسی خوێنده‌واری له پارێزگای سلێمانی ده‌كات:
رێژه‌ی خوێنده‌واری له پارێزگای سلیمانی ده‌گاته (76.6%) كه به‌رزترینه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.رێژه‌ی تۆماركردن بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان زیادی كردوه له (96% له‌ساڵی 2006) بۆ (98% له‌ساڵی 2008) وه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له تێَكرای گشتی عیراق كه ده‌كاته 90%.ئه‌م پارێزگایه نمونه‌یی یه له كه‌می جیاوازی له تۆماركردن له‌نیوان نێر و مێ دا كه ڕێژه‌ی تۆماری كچان ده‌گاته (97.9%) وه رێژه‌ی تۆماری كوڕان ده‌گاته (98%) به‌شیوه‌یه‌كی گشتی تۆماركردن له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان زیادی كردوه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه له (54.3% له ساڵی 2006) بۆ (79%)، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی تێكرای نیشتمانی به‌زاندوه كه (48.6%) ه.سلێمانی تاكه پارێزگایه كهرێژهی تۆماركردنی كچان به‌رزتره له كوڕان (80.5% بۆ 77.7%) .
سه‌باره‌ت به سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریش ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه باردۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌پارێزگای سلێمانی ده‌خه‌نه روو:
ئـــــــاو:
رێژه‌ی (92.3 %) ی دانیشتوان ئاوی خاوین له پرۆژكانی ئاوی پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرن.وه ئه‌مه به‌رزتره له تێكرای رێژه‌ی نیشتمانی كه (86.8%) ه، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی (80.9%) ی دانیشتوان خزمه‌تگوزاری تۆڕی گشتی ئاوی پاكیان پی ده‌گات كه له ساڵی (2013 ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ (85.5%)، راپۆرته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه (67.1%) ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ئه‌و ئاوه‌ی پێیان ده‌گات و شیاوه بۆ خواردنه‌وه لایان " باشه بۆ زۆر باشه ".(85.5%) دانیشتوان پشت ده‌به‌ستن به تۆڕه گشتیه‌كانی ئاوه وه وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئاوی خواردنه‌وه، له كاتێكدا رێژه‌ی (11.9%) ی دانیشتوان پشت ده‌به‌ستن به بیره‌كان و كانییه‌كان، رێژه‌ی (2.1%) ی دانیشتوان پشت ده‌به‌ستن به ئاوی گواستراوه به تانكه‌ری خاوێن، رێژه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له قهزایهكهوه بۆ قه‌زایه‌كی تر ده‌گۆڕێت
ئاوه‌رۆ:
ڕێژه‌ی (96.9%) ی دانیشتوان پشتده‌به‌ستن به تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ ئه‌م رێژه‌یه‌ش سه‌روی تێكرای ڕێژه‌ی نیشتمانی یه كه (93.8%) ه.ڕێژه‌ی (85%) ی دانیشتوان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سیستمی تۆڕه گشتیه‌كانی ئاوه‌رۆ وه‌ك سیستمێكی سه‌ره‌كی ئاوه‌ڕۆ، له كاتێكدا ڕێژه‌ی (15%) ی دانیشتوان په‌نا ده‌بن بۆ كه‌ناڵی داخراو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
كاره‌با:
ڕێژه‌ی (6.7 %) ی دانیشتوان به‌شیوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ستن به تۆری كاره‌بای نیشتمانی له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی (72.9%) ی دانیشتوان په‌نا ده‌به‌ن بۆ تۆڕی كاره‌بای گشتی سه‌ره‌ڕای سه‌رچاوه‌ی دیكه، ڕێژه‌ی (8.3%) ی دانیشتوان پشت ده‌به‌ستن به تۆڕه گشتیه كانی كاره‌با سه‌رباری دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه.تۆڕی كاره‌بای گشتی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كه‌مه بۆ زۆربه‌ی دانیشتوان كه (93.4%) ه، له كاتێكدا رێژه‌ی (6.5%) ی دانیشتوان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كه‌می موه‌لیده‌ی كاره‌بای حكومیه، به‌شیوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵین جۆری خزمه‌تگوزاری كاره‌با " له ئاستی پێویست دا نیه "
خۆڵ وخاشاك (پاشماوه) :
ڕێژه‌ی (84.5%) ی دانیشتوان خزمه‌تگوزاری كۆ كردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكیان پێ ده‌گات له كاتێكدا ڕێژه‌ی (7.8%) ی دانیشتوان كۆ كردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكیان پێ ناگات و فڕێده‌درێت له شوێنه كراوه‌كان، له قه‌زای خانه‌قین و ماوه‌ت (1%) و (13%) ی دانیشتوانه‌كه‌یان كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ وخاشاكیان پێ ده‌گات بۆیه رێژه‌ی (71.4%) ی دانیشوانه‌كه‌ی خۆڵ وخاشاك له شوێنه كراوه كاندا فڕی ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌ی گشتی 68% ی دانیشتوان به لایانه‌وه خزمه‌تگوزاری كۆ كردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك " باشه یان زۆر باشه".
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی:
نه‌خۆشخانه‌كان به‌زۆرترین داموده‌زگای ته‌ندروستی داده‌نرێت كه دانیشتوان پشتی پێ ده‌به‌ستن له‌كاتی پێویسدا كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته (54.9%) ی دانیشتوان، بنكه ته‌ندروستیه‌كان به دوایدادێت به رێژه‌ی (18%)، دواتر كۆمه‌ڵگه ته‌ندروستیه تایبه‌ته‌كان به‌رێژه‌ی (7.7%) دێت، له كاتێكدا رێژه‌ی (93.8%) ی دانیشتوان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی یه‌وه له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێردا.ئاسته‌نگیه سه‌ره‌كییه‌كان له پشت به‌ستن به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان بریتیه له نه‌بوونی ئامێری پزیشكی پبَشكهوتوو وه دكتۆری پسپۆر سه‌ره‌رای ئاسته‌نگی دابین كردنی هۆكانی گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان وه گه‌ڕانه‌وه‌یان یاخود هه‌ر نه‌بوونی توانای گواستنه‌وه‌یان بۆیه رێژه‌ی (45.3%) ی دانیشتوان ده‌ڵێن خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی " باشه بۆ زۆر باشه " له كاتێكدا به گوێره‌ی نیشانده‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌زاره‌یی (مۆشرات التنمیه الالفیه) بۆ ساڵی (2013) پارێزگای سلێمانی له ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌وه یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له‌لایه‌كی تر چالاكی و كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پلانی ستراتیژی سی ساڵه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه و له دواین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنهكهشدا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ئاماره‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك بنه‌مای دانانی پلانی ستراتیژی سی ساڵه‌ی سلێمانی راگه‌یه‌ندرا.
لیژنه‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد به‌پێی داتاكانی ئاماری سلێمانی بارودۆخی سلێمانی باشتره له‌وه‌ی ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نی ره‌سمی و بی لایه‌نه پێشت به ئاماره‌كه‌ی ئه‌وان ده‌به‌سرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی ئاراسته‌كردنی پلانی ستراتیژی سلێمانی، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، " پلانه‌كه بۆیه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ دانراوه و پێنچ ساڵ نییه، چونكه له ئێستادا گۆڕانكارییه‌كان له دنیادا زۆر خێران و دامه‌زراوه‌كانی پلان دانان پلانه‌كانیان كورت و چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و باوی پلانی 5 ساڵه وه‌ك پێشتر نه‌ماوه"
هه‌ر وه‌ك راگه‌یه‌ندرا له‌رووی مه‌بده‌ئیشه‌وه لیژنه‌كه ناوه‌راستی مانگی شوباتی داهاتووی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی پلانی ستراتیژی سی ساڵه‌ی سلێمانی و هه‌وڵده‌درێت بۆ كۆنفرانسه‌كه زۆرترین دامه‌زراوه و رێكخراو بانگێشت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س به‌شداری پلانه‌كه بێت و پلانه‌كه به هی خۆیان بزانن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش روانگه‌و روئیای سلێمانی به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته‌روو كه پلانه‌كه ده‌یه‌وێت به‌دی بهێنێت:
سلێمانی، پایته‌ختی رۆشنبیرییه، كه هاووڵاتیان تیدا به ئارامی و ئاسوده‌ی بژین و ژینگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بێته ئاراوه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان و پاڵپشتی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشه‌نگ بوون، و به‌كارهێنانی هه‌موو سه‌رچاوه مرۆیی و سروشتی و به‌رده‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌ی و به‌رفراوان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.