رۆژنامەنووسان: كەسانی وەك حەمەئەمین پێنجوێنی شایانی رێز لێنانن

 

 

 

ئێوارەی 9/12/2014 لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبەسەر كردنەوەیەكیاندا سەردانی ماڵی نووسەرو شاعیرو رۆژنامەنووس وسیاسەتمەدارو دانوستانكار محمد ئەمین پێنجوێنی یان كرد..

لەو بەسەركردنەوەیاندا لۆگۆی لقی سلێمانییان بەخشیە مامۆستا پێنجوێنی و نیشانی لقیان لە سنگی دا، حەمەئەمین پێنجوێنی یەكێكە لەو ناوانەی كە خزمەتێكی زۆری بواری رۆشنبیری و رۆژنامەوانی و سیاسەتی كردوەو رۆڵی كاریگەری هەبوە لە ئاشتكردنەوەو نزیك كردنەوەی چەندین لایەنی كوردی ناكۆك..رۆژنامەنووسان هیوایان خواست مامۆستا تەمەن درێژو تەندروستی باش بێت و سكرتێری لق وتی: هاتووین وەك نوێنەرانی سەرجەم رۆژنامەنووسانی سلێمانی لە ئەحواڵت بپرسین و وەك وەفایەك بۆ ئەو رۆڵەی كە بینیوتانەو ئێستاش دەیبینن لۆگۆی لق و نیشانی لقت بە دیاری پێببەخشین..كەسانی وەك ئێوە شایستەی ئەو رێزەن..پێنجوێنیش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی كردوو سڵاوی خۆی گەیاندە سەرجەم رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران..

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

 

 

Related Articles