ع ع شەونم ئێستاش سروودو ئاواز بۆ كۆبانی و پێشمەرگەو شەنگار دادەنێت

 

 

 

ناوێك كە پێشتر هەموومان بیستوومانە، سروودەكانیمان لەبەر كردوەو دەماو دەم وتوومانەتەوە، شیعرە نەتەوەییەكانی بوونەتە وێردی سەر زاران، فەرهەنگ و زمانزانی و پێداچوونەوەی بۆ كتێبەكان نیشانی زیرەكی و بلیمەتی ئەون..ئەو كەسە ناوی عەلی عبدالله شەونم ە كە بە ع ع شەونم ناسراوە..

ئێوارەی 9/12/2014 سكرتێری لق و ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەردانی ماڵی مامۆستا ع ع شەونم یان لە شاری سلێمانی كرد..وەك وەفایەك بۆ ئەو هەموو زانست و زانیاری و سروودانەی شەونم فێری هەموومانی كرد، لۆگۆی لقیان وەك دیاری بەخشیە ئەو كەسایەتیەو نیشانی لقەكەشیان لە سنگی دا، ناوبراو سوپاسی سەردانەكەی كردن و باسی ئەو سەرقاڵیەی خۆی بۆ كردن كە ئێستا خەریكی تەواو كردنی بەشەكانی تری فەرهەنگی (كورد واتەنی) ە، هەروەها شیعرو ئاوازیشی ئامادەیە بۆ چوار سروودی نیشتمانی لەسەر كۆبانێ و شەنگارو پێشمەرگە، داواكارین هونەرمەندان و بەرپرسانی رۆشنبیری شاری سلێمانی كاری پێویست بۆ ئەو سروودانە بكەن چونكە بەراستی هەستی كوردانەو وشەی مەردانەیان لێ دەتكێ..

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

 

 

Related Articles