(Kind Aid)ڕێکخراوی ی کوردی خیوەتگەێکی ڕۆشنبێری بۆ گەنجانی کورد لە بەریتانیا سازکرد

 

 

 

 

 

 

 

 ڕێکخراوێکی کوردی یە گرنگی بە رەوەندی کورد دەدات لە وڵاتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا(Kind Aid) ڕێکخراوی

 ئەم ڕێکخراووە هەستا بە کردنەوەی خێوەتگەێکی ڕۆشنبیری لە شاری بێرمینگهام لەسەر ئاستی بەریتانیا لە ژێر ناونیشانی

 ( گەشەپێدانی لاوانی کورد) بۆ زیاتر لە شەست گەنجی کورد بە هەردوو رەگەزەووە، لەم خولەی یەکەمی خێوەتگەکە کە دوو شەو دوو ڕۆژی خایاند چەندەها بابەتی ڕۆشنبیری لە لایەن مامۆستایانی پسپۆر لە ئاستی ماستەر و دکتورا پێشکەش کرا.

هەروەها بابەتێک لە لایەن دەزگای پۆلیسی بێرمینگهام لە سەر چۆنیەتی پاراستن ئاسایشی وڵات و ڕیزگرتنی یەکتر. کە لە دوایدا بە کردنەوەی پرسیاری ئازاد لە لایەن گەنجانەووە کۆتایی بەم بابەتە هات.

ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولە هە روەک چۆن ئامادەکاری خێوەتگەیەکە باسی کرد، پاراستنی ناسنامەی کوردایەتی و ڕۆشنبیری گەنجی کورد لەم وڵاتە . ئەمەش تەنها خولی یەکەمی ئەم خێوەتگەیە لە ئایندەدا خولی دیکە بە دواوەیە.

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

 

 

 

 

Related Articles