ده‌ستگرتن به به‌های سیاسیه به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی، كه چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی فیكری ناسیۆنالیستیانه‌ی سه‌رده‌می شۆرگێڕییه، هه‌وێنی بونیادنانی به‌رده‌وام و هیوابه‌خشه، بۆ گه‌یشتن به سسته‌م، كه ده‌ڵێین، سسته‌م، مه‌به‌ستی روون، بونیادنانی سه‌رده‌می دامه‌زراوه‌یی و سسته‌می و یاساییه، له ژێر چه‌تری ده‌ستوور و بنه‌ما یاساییه‌كانی دامهزراوهییبون، كه هه‌ر ئه‌وه‌یه خاڵی جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی پۆست مۆدێرن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ و به‌رایی، ئه‌وه‌ش له دوای دروستبوونی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یا باشتر بڵێین، په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. به‌هاكانی باوه‌ری ئه‌تنی و فه‌رهه‌نگی و زمان و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌خزێنێته نێو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و مافی چاره‌ی خۆنووسین (self determination)، جێگه به باهاكانی دیكه‌ی پێش سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لێژ ده‌كات.
ئه‌و ساته‌ی قه‌واره ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان له شێوه‌ی ئیمپراتۆره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و به‌های نه‌ته‌وه‌ییبون ده‌ڕسكێت، فیزیكیهت و دینامیكیبونی ره‌وره‌وه‌ی دهسهڵاـخوازیش گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، چونكه گۆڕانی دهسهلاتگهری، به‌رهه‌می فیكری سیاسییه، به‌جۆرێك كه فیكری سیاسی قه‌واره دێرینه‌كان، پشتی به خواستی فراوانخوازی ده‌به‌ست، وه‌لێ له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، چه‌مكی سه‌روه‌ری به‌های نوێ بۆ دهسهلاتگهرێتی داده‌نێت، به‌جۆرێك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی دیاریكراو، پشت ده‌به‌ستێت به شه‌رعیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یی پشتبه‌ست به ره‌زامه‌ندی گشتی. لێره‌دا سروشتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گۆرانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت، چونكه كاتێك فراوانخوازی مه‌زن ده‌ڕمێت، ئیدی هه‌موو جوگرافیا سیاسییه‌كان له‌ژێر چه‌تری یه‌ك حوكمی سیاسی‌دا، كۆنابنه‌وه، و ده‌وڵه‌ته‌كان دروست ده‌بن، به‌مه‌ش گۆره‌پانی ململانێی نێوان سیاده‌ی ده‌وڵه‌تان فراوانتر ده‌بێت و دیبلۆماسیه‌تی نێوانیشیان په‌ره ده‌سێنێت، جا ئه‌و دیبلۆماسیه‌ته له ئاشتیدا ره‌نگبداته‌وه یاخود له جه‌نگدا خۆی بنوێنێت.
ئه‌وه‌ی له نێوان وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری رووده‌دات، له‌باره‌ی ململانێی سیاسییه‌وه، مه‌ترسییه‌كه‌ی تا ئه‌و شوێنه‌یه كه له‌وانه‌یه سسته‌می سیاسی و رژێمی سیاسی ده‌وڵه‌تێك هه‌ڵوه‌شینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی دووره له‌م ململانێیانه‌دا ده‌وڵه‌تێك به سه‌رتاپایی، هه‌ڵوه‌شێته‌وه و شكست بخوات و پارچه پارچه بێت، چونكه به‌شێك له ماده و بڕگه‌كانی په‌یماننامه و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌خلاقی نێوده‌وڵه‌تی، پارێزگاری له سیاده‌ی ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن و به هه‌رجۆرێك زلهێزه‌كان په‌نا به‌رنه به‌ر شیكاری بارودۆخه‌كان و ده‌ست بردن بۆ سیاسه‌تی نێوخۆی وڵاته‌كانیش، ئه‌وا ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه خاڵإ كۆتایی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و شكۆی ده‌وڵه‌ته‌كان داده‌نێن.
به‌ڵام قورسییهكه بۆ ئه‌و وڵاتانه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه تاكوئێستا خاوه‌نی سیاده نین و پله‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونیان نه‌بڕیوه، چونكه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێم و بڕگه جوگرافیانه، له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاودێری وردیان له‌سه‌ره و مشتومڕی دانپێدانانی ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر قورس ده‌وه‌ستێت، ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی ده‌ره‌كیش له نێوخۆی وڵاته‌كاندا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش قۆناغی راگوزاری به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون قورس‌تر ده‌كات و دو‌ریش نیه ئه‌م گواستهنهوهیه به یه‌كجاری شكست بهێنێت.
ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له رووی سیاسییه‌وه به كه‌ناری ئارام نه‌گه‌یشتون و ده‌یانه‌وێت له قۆناغی ناسكی سیاسی خۆیاندا بگوازرێنه‌وه بۆ قۆناغێكی باشتری سیاسی كه گوزارشتكردنه له مافی چاره‌ی خۆنووسین، قورسییه‌كی زۆر له سیاسه‌تكردنیان هه‌یه، چونكه به پێی هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسی ده‌كرێت هێشتا به قۆناغی شۆرش، بارودۆخه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمار بكرێت، شۆرشیش خاسیه‌ت و دژواری خۆی هه‌یه كه لێره‌دا بواری باسكردنی نیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تێزه بۆ هه‌موو هه‌رێمێك راست بێت، ئه‌وا بۆ هه‌رێمێك دوو ئه‌وه‌نده راسته، كه تووشی هه‌ژموونی له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وایه‌تی و زمان و رۆشنبیری و فاكتی مێژووی ده‌بنه‌وه، چونكه هێزێك یان چه‌ند هێزێكی ده‌وروبه‌ر كار له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆرینه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و هه‌رێمه كار له‌سه‌ر شوناس و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی كه‌سێتی و هه‌ویه‌ی نیشتمانی ده‌كات، جگه له هه‌وڵی پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی، هێز وحزبه جۆربه‌جۆره‌كانی سه‌رده‌می راگوزاری هه‌رێمه‌كه، هیچ یه‌كێكیان ئاماده نابن، ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه ناوچه‌ییی و ئیدارییه‌كان هه‌ڵگرن و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر كارێك ده‌كه‌ن كه له گه‌ڵ هێزێكی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندی ببه‌ستن گه‌لێك جاریش كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دیموكراسیه‌ت و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له نێوخۆی هه‌رێمه‌كه‌دا، ئه‌وا ته‌نها موماره‌سه‌ی پرۆسه‌یه‌كی نیوه‌چڵ ده‌كه‌ن و هێشتا نه‌یانتوانیوه خۆیان له ململانێی توند و مێژوویی نێوان خۆیان رزگار بكه‌ن، هه‌ربۆیه نه‌بوونی گوتاری یه‌كگرتوو، به‌جۆرێك كه وێنه‌یه‌كی سیاساتی گشتی دروست بكات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و دیبلۆماسی و حكومی، جڵه‌وگیری زیاتر ده‌كات ره‌وره‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی لاواز ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زاروه‌یی، فره‌حزبی (پلۆرالیزم)، جێگه‌ی بایه‌خ و پێشكه‌وتنی دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌وا بۆ قۆناغی شۆرش و راگوزاری، مایه‌ی كێشه و گیروگرفتی زۆره، هه‌ربۆیه زۆرجار له سه‌رده‌می راگوزاری نه‌ك هه‌ر قسه له‌سه‌ر پێویستی نه‌مانی فره‌یی ده‌كرێت، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر خودی زیانی سسته‌می دیموكراسیش ده‌كرێت، به تایبه‌ت كه دیموكراسیه‌ت و لیبراڵیه‌ت پشت به بنه‌ماكانی ئابوری ئازاد و سه‌رمایه‌داری ره‌ها ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش خاڵه هه‌ره گه‌وره و مهترسیدارهكهیه كه به‌های نه‌ته‌وه‌یی بون داده‌روخێنێت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له تاك به تاكی نیشتمانیاندا سوتماك ده‌كات، چونكه خراپترین بارودۆخ، ئه‌وه‌یه له‌سه‌رده‌می راگوزاریدا، سه‌رمایه‌داری و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا ببیێت، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی لهبهردهستیشدان، له‌ده‌ستبچن، چونكه جیاوازی زه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسان هه‌ستی پێده‌كرێت و هۆشیارییه‌كی باڵای ناوێت بۆ هه‌ستكردن به‌و دیارده‌یه، ئه‌مه‌ش رۆحی ئینتما له تاكدا شكست پێده‌هێنێت و وای لێده‌كات له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له نه‌ته‌وه‌ییبون بكاته‌وه، په‌نا به‌رێته به‌ر بیكردنه‌وه له خۆشگوزه‌رانی، ئه‌مه‌ش دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدا ده‌كاته‌وه، یان یاخیبون و هاتنه ده‌ست له رژێمی سیاسی، یاخود هه‌ڵهاتن له بارودۆخ و ژینگه‌ی باسكرا‌و، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه دروستبوونی چینایه‌تی و دام‌و ده‌زگای تایبه‌ت و زانكۆی تایبه‌ت و پێگه راقیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خوێندنگه تایبه‌ته‌كان كه تایبه‌ت كراون به كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیاریكراوی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئابوری، گه‌وره‌ترین زه‌بره بۆ سه‌ر بزاڤی شۆرشگێری، چونكه جیاخوازی و جوداگهرێتی له نێوان زۆرینه‌ی كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌مینه‌ی فرهدهرامهت، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی سایكۆلۆژی دروست ده‌كات، كه رێگره له‌به‌رده‌م دروستبوونی كیانی سیاسی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت، چونكه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا، ده‌كرێت هه‌ژاری ببێته باوكی شۆرشێكی دیكه‌ی په‌نگخواردوو، له ولاتێكی بێدهوڵتدا.
زۆربه‌ی كات، له قۆناغی راگوزاریدا، یاخود له قۆناغی شۆرشدا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ، پشت ده‌به‌ستێت به ده‌سه‌ڵاتی كارێزمایی، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی، كه له فه‌راغی دامه‌زراوه‌ی گرنگ و ده‌ستور و بریاری یاسایی، پشت به‌ست به بنه‌مای هزری خودییان، كۆمه‌ڵگه ئاراسته ده‌كه‌ن و هه‌رخۆیشیان كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه ڕاده‌په‌رێنن، مادام سه‌ركرده‌ی كارێزمایی له بارودۆخی ژینگه‌یی راگوزاری په‌یمانی به‌ستوه له‌گه‌ڵ گه‌ل، ئیدی زۆربه‌ی جار، له رێگه‌ی كه‌سایه‌تی و كه‌سه‌كانی نزیك له‌و یاخود ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌رهاویشته و داواكاری و زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌خرێنه به‌رده‌می، به واتایه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له دوره‌وه‌ی خه‌ڵكه و پشت نه‌به‌ستوه به (دامه‌زراوه‌ی بێلایه‌ن و ریسێرچ و لێكۆڵینه‌وه و راپرسی و گه‌ران و سوڕان) به نێو پرسیاره گه‌وره و داواكارییه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ربۆیه هه‌م زۆربه‌ی زانیارییه‌كان به نادروستی ده‌گه‌ن، هه‌م كارێزما ناتوانێت وه‌ڵامی كۆی داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بداته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می هه‌ڵه تێگه‌یشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێده‌كه‌وێته‌وه و دیوارێكی گه‌وره له نێوان خواستی گه‌ل و راپه‌راندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، دروست ده‌كات، هه‌ربۆیه ده‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر خاڵه گه‌وره‌كان ودیبلۆماسیه‌تی سیاسی ده‌كرێت، چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه بگه‌رێینه‌وه بۆ گرنگیدان به به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئابوری دروست و عه‌داله‌ت و چه‌مكه بههێزكارهكانی سسته‌می سیاسی، كه‌پاڵپشتی له رژێمی سیاسی ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام، هه‌م گوتاری سیاسی یه‌كگرتوو دروست ده‌بێت و هه‌م چاوچنۆكی سیاسی و ئیداری دروستنابێت، به‌وه‌ش رێگه خۆشده‌كرێت كه قۆناغی راگوزاری نابود نه‌بێت و ژیله‌مۆی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بگه‌شێته‌وه، كه تاكه رێگه‌یه و رۆژێك هه‌ر ده‌بێت پێیدا تێپه‌ر ببین.