پاشه كشه ى لايه نه كان له كه ركوك له ئاهه نگى نه ورۆزدا بۆچى؟ ... ڕه‌وه‌ند گه‌رميانى

له جيهانى سياسه تدا سازشكردن و قوربانى دان به هه ندێك ده سكه ووت وپايه شتێكى باوه و زۆرجار بووه حيزبێكى خاوه ن خه بات و قوربانى له پێناوى به رژه وه ندى گشتى و به مه به ستى جووڵاندنى پڕۆژه يه كى سياسى چه ق به ستوو به ره و پێش وله بار نه بردنى ئه وپڕۆژه سياسى يه ئه و حيزبه سازشى كردووه به رامبه ر به نه يارانى له لايه نێك ياخود هه ندێك لايه ن وبه م كاره شى ئه م هه نگاوه ى زۆر به گران له سه رپێگه و سه نگى ئه م حيزبه له لاى دۆست و لايه نگران و ئه ندامه كانى كه وتووه و ناڕه‌زاى زۆرى ته نانه ت له ناو جه ماوه ريشدا درووست كردووه
يه کێتى نيشتمانى كوردستانيش يه كێكه له و حيزبه شۆڕشگێڕانه كه كۆمه‌ڵانى خه ڵكى كوردستان گه واهى ئه وه ى بۆئه ده ن كه سه ره ڕاى ئه و هه موو قوربانى دان و خۆبه خت كردنه ى كه ئه گه ر به ويژدانه وه به راوردى بكه ين له گه ڵ لايه نه كانى تر ئه وا يه کێتى نيشتمانى كوردستان پشكى شێرى به رده كه ويت چى له خه بات و چالاكى دژ به دوژمن وچى له ڕێژه ى زورى شه هيده نه مره كانى و چى له ئازايه تى و بوێرى كاديروپێشمه‌رگه قاره مانه كانى.
بۆيه زۆرجار كه يه کێتى نيشتمانى ئه گه ر سازشى كردبێت ئه وه بووه ته مايه ى نيگه رانى و ناڕه زاى و بگره تووڕه يى دوست و لايه نگران و ئه ندامانى و ته نانه ت ئه م توڕه يى وناڕه زايى يه به شێكى فراوانى شه قامى كورديشى گرتۆته وه هه رچه نده سه ركردايه تى ى. ن. ك له ڕوانگه ى ئه وه ى كه يه کێتى نيشتمانى خزمه تكارى كۆمه ڵانى خه ڵكى كوردستانه و هه ر له پپێناوى ئه واندا و له پێناوى ڕزگاردنى ئه واندا توانى ژيانێكى ديلى و ژێرده ستى وپڕله ئازار به ره و ژيانێكى سه ربه ست و ئاسوده وبگۆڕێ به خوێن وخه بات وجوامێرى ئه ندامان و كاديران و پێشمه‌رگه‌ خۆنه ويسته كانى چى له شاخ و چى له زيندانه كانى فاشى يه كاندا.
هه تا ئه م ڕاده يه ئه توانين به م كاره بڵێين كارێكى خوازراو چونكه وه ك ئاماژه م پێ دا ئامانجه كه ى به رژه وه ندى كۆمه ڵانى خه ڵكى كوردستان لێى سوودمه ندئه بن وپڕۆژه سياسى يه كه له خاڵێكى چه ق به ستووبه ره و ئاقارێكى ڕێك و ڕاست كه له گه ڵ خواست و به رژه وه ندى ميله ته كه ماندا بگونجێت ئاراسته ئه كات به وپێ يه ى كه حيزب ته نها ئامرازێكه بۆگۆڕینى بارو زروفيكى ناله بار به ره و خۆشگوزه رانى و ئاسوده يى.
به‌ڵام كاتێك كار بگاته ئه وه ى كه ئه م له خۆبورندنه و ئه م هه نگاوه به په رۆشه ى يه کێتى نيشتمانى كوردستان بقۆزرێته وه و ئيستيغلال بكريت بۆ سڕينه وه ى مێژووى پڕله شانازى و پڕله سه روه رى ئه م حيزبه له لايه ن به رامبه روه كه هه ندێك له وانه پڕبه دڵ ئاواته خوازن كه ئێسك و پروسكى يه کێتى نيشتمانى بهاڕن وله ناوى به رن ئه مه ئيتر چى تر مايه ى قبوڵ كردن نى يه و پێويست به هه ڵوێسته يه ك ئه كات.
لێره دا من دوونموونه ئه هێنمه وه كه يه كه ميان په يوه ندى به هاوپه يمانى كه ركوكى كوردستانه وه هه يه كه سه ره ڕاى ئه وه ى دۆست و دوژمن ئه و ڕاستى يه ده رك پێ ئه كه ن كه يه کێتى نيشتمانى كوردستان تاكه هێزى باڵاده سته له كه ركوك وئه م شاره قاره مانه ئه مڕۆ قه ڵاى سياسى يه كێتى يه و زۆرينه ى خه ڵكى كه ركوك خۆيان به يه كێتى و يه كێتيش به خۆيان ئه زانن وله م شاره دايه کێتى نيشتمانى بنكه يه كى هێنده فراوانى حيزبى و سياسى و جه ماوه رى هه يه كه ئه گه ر بهاتايه و كه ركوك و ناووچه دابڕاوه كانى تر له ئه مڕۆماندا وه ك شاره كانى ترى هه ولێروسلێمانى و دهۆك له سه ر هه رێمى كوردستان ئه ژمار بكرايه ئه وه به دڵنيايى يه وه يه کێتى نيشتمانى ئه بووه هێزى يه كه م له كوردستاندا هه ر له به ر ئه م هۆيه ش و بۆئه وه ى ئه م سه نگ وقوورسايى يه ى يه کێتى نيشتمانى له م شاره ته سك بكرێته وه و كه ركوك به ئاقارێكدا ببه ن كه دوژمنانى كورد تيايدا باڵاده ست بن و بڕيارێكى خۆكوژى و دوور له هه رهه ستێكى نه ته وايه تى و دوور له هه ردلسۆزى يه ك بۆ كه ركوك و كه ركوكى يه كان لايه نه كانى كورد پاشه كشه يان كردوو يه كێتى و خه ڵكى كه ركوكيان به ره و چاره نووسێكى نادياربردوو ئاماده نه بوون كه بچووكترين سازش بكه ن.
به ڵێ ئه و سازشه نه گريسه ى كه چه ندين ساڵه يه كێتى نيشتمانى كوردستان به هۆى دڵسۆزى يه وه خوێن له جه سته ى ئه چۆڕێ وباجه كه ى زۆر به قورسى ئه دات.
دووهه ميان مه سه له ى ڕاپه‌ڕين و نه ورۆزو ديسان پاشه كشه ى لايه نه كانه له كه ركوك كه دوێنى له مه راسيمى هه ڵكردنى ئاگرى نه ورۆزدا له سه ر قه ڵاى كه ركوك قه وانه كۆنه سوواكه ى جارانيان وه ك پيشه ى هه ميشه ييان لێ دايه وه وبه پاساوى به حيزبى كردنى ئه م بۆنه يه پاشه كشه يان كرد.
هه موو كۆمه ڵانى خه ڵكى كوردستان ئاگادارن كه ئه ندازيارو داهێنه روبزوێنه رى به رنامه و پلانى ڕاپه‌ڕين بيرۆكه ى يه كێتى نيشتمانى كوردستان بوو وه جێ به جێكردنيشى كه وته ئه ستۆى شێره كوڕانى يه كێتى كه پێشمه‌رگه‌و شانه چه كداره كانى شاڵاو بروسك ڕێكخستنه نهێنى يه كانى ناو شاره كان شان به شانى چه كداره شۆڕشگێڕه كان و جه ماوه رى تينوو به ئازادى له جوانترين كه رنه ڤاڵى ئازادى و سه ربه خۆيى و ڕزگاريدا خوێنى خويان كرده خه نه و ده ست و پێى شاره كانى كوردستان به كه ركوكى قودسى كوردستانيشه وه نه خشاند.
ڕاسته لايه نه كانى تريش زۆرتاكه م به شداربوون و ڕۆڵيان هه بوو له م كه رنه ڤاڵه نه ته وه يى يه كه م وێنه يه ى ڕاپه‌ڕيندا به ڵام ئه مه له كاتێكدا بوو كه يه كێتى نيشتمانى كوردستان هه ريه ك له شاره كانى سلێمانى و هه ولێرو شارۆچكه كانى ديكه ى ڕزگاركردبوو شان به شانى جه ماوه رو چه كداره شۆڕشگێڕه كان كه زۆربه يان له لايه ن يه كێتى نيشتمانى كوردستانه وه پێش وه خت په يوه ندى يان پێوه كرابوو وه له ڕێزى يه كێتى نيشتمانى دا ڕێک خرابوون و پۆلێك هه ڵۆى يه كێتى له‌ پێشمه‌رگه‌ گيان بازه كانى تیپی ۲۱ى كه ركوك وكه رته قاره مانه كه ى مامه ڕیشه ى نه مركه رتى چوارى جه بارى پێش ڕزگاركردنى كه ركوك به چه ندين ڕوژ بێ باك له هه ر ڕووداوێكى چاوه ڕوان بۆ نه كراو بێ باك له شه هيدبوون و ترس دزه يان كردبووه ناو گه‌ڕه‌كانى قه راخ شارى كه ركوك وكه وتبوونه وێزه ى به عس و دارو ده سته داپڵۆسێنه ره كه ى له م شاره و ئاگڕی ڕقى پیرۆزى تۆڵه‌ى ده يان ساڵ له كوشتن و بڕين و تاوانيان به ردابووه خه رمانى پڕله دڕك وداڵى فاشى يه كان و به ژماره يه كى كه مه وه داستانێكيان تۆمار كرد كه مێژووى گه له كه مان نه كرده بووه.
 ئه م پۆله پێشمه رگه يه كۆمه ڵێك شه هيدى قاره مانيان كرده باجى ڕزگاركردنى كه ركوك كه نموونه كانيان نه مران شه هيد حاجى هه ڵمه ت و شه هيدعه لى ته په لو شه هيد به رزان و شه هيد ياسينه بچکۆل وچه ند شه هيدێكى تر كه به داخه وه ئيستا ناوه كانيان نايه ته وه يادم ئه م قاره مانانه به وپه‌ڕى ئازايه تى يه وه هێڵه ديفاعى يه كانى دوژمنيان شكاندو به ڵام به هۆى ئه نجام نه دانى به رنامه ى ڕاپه‌ڕين و نه گه يشتنى هێزى پێشمه‌رگه له كات و ساتى دياريكراودا ئه م قاره مانانه كه ووتنه ئابڵوقه ى دوژمنه وه و تا ئه وڕۆژه ى كه هێزى پێشمه‌رگه له جاده ى هه ولێرو سلێمانى يه وه خۆيان گه يانده كه ركوك.
 كه واته يه كێتى نيشتمانى كوردستان تاكه لايه ن بوو كه يه كه م هه نگاوى له كه ركوكدا هاويشت ئه ى ئيتر بۆچى به تاوان دابنرێت ئه گه ر دكتوره برين ساڕێژه كه ى كه ركوك و كه ركوكى يه كان دكتور نه جمه دين كه ريم له مه راسيمى ياد كردنه وه ى نه ورۆزو ڕاپه‌ڕينى كه ركوكدا و له ووتاره كه يدا سڵاووى هه ڤاڵ مام جه لال به م بۆنه پیرۆزه وه به خه ڵكى دڵسۆزى كه ركوك بگه يه نێت ئه و خه ڵكه قاره مان و به وه فايه ى كه هه موومان له ته له فزيونه كانه وه بينيمان كه چۆن و ته نها به هه واڵێك كه باس له باش بوونى بارى ته ندروستى ئه م باوكه دڵسۆوه و ئه م ڕابه ره مه زنه ئه كات له نيوه شه ودا ئه وجه ماوه ره ڕژانه سه ر كوچه و كۆڵان و جاده كانى كه ركوك و بێ گوێدان به بارى نائارامى و ئه منى زه ماوه نديان گێڕاو خويان و ماڵ و مناڵ و عه شيره تيان ئه كرده قوربانى مام جه لال و له خۆشيدا ئه گريان و ديمه نێك بوو له دڵسۆزى خۆشه ويستى و وه فادارى له خه ڵكى قاره مان و كوردپه روه رى كه ركوكه وه بۆڕابه رى خۆيا ن و بۆمامى خۆيان و بۆباوكى خۆيان.
په يوه ندى يه ك به م ئه ندازه يه ڕۆحى و جه سته يى وپته وو پیرۆز بێت له نێوان يه كێتى نيشتمانى و سه ركرده كه ى و خه ڵكى كه ركوك بۆ به تاوان له قه ڵه م بدرێ له ديد و بۆچون و هه ڵوێست و ڕاگه يادنى هه ندى لايه نى چه واشه كارو هيچ له هه گبه دا نه بوو. . بۆچى ئه بێ ئه م خوشه ويستى يه ئه زه لى يه ى كه ركوكى يه كان بو يه كێتى يه كه يان له كه دارو ناشيرين ته ڵخ بكرێت؟. . . بۆچى ئه م هه نگاوه خۆيان ووته نى به بۆنه كردنى حيزبى ئه ژمار بكرێت ئه گه ر يه كێتى نيشتمانى كوردستان وه ك سه روه رى يه ك باس له مێژووى خۆى و ڕۆڵى ئه و پێشمه رگه قاره مانانه ئه و فريشته فرياد ڕه سانه بكات له ڕزگاركردنى كه ركوكدا. ئه وپێشمه رگانه ى كه تائێستا له مێژووى بزووتنه وه ى كوردو ته نانه ت ناووچه كه شدا بوونيان نه بووه و نابێ؟.
بۆ ئه بێت ئه ولايه نانه كار بۆسڕينه وه ى ئه م مێژووه پرشنگداره ى ى. ن. ك بكه ن له كاتێكدا هه ندێ لايه ن تائێستاش باس له هه ندێ بۆنه وشه ڕو پێكدادان ئه كه ن و به سه روه رى بۆحيزبه كانيان ئه يده نه قه ڵه م كه ده يان ساڵ پێش ئيستا ڕوويان داوه و ئه مه ش مافێكى ڕه واى خۆيانه و كه س ناتوانێ نکۆڵى لێ بكات. به ڵام كاتێ كاره كه په يوه ست بێ به يه كێتى نيشتمانى كوردستانه وه بۆ ئه بێ خوێنده وه وپياداچونه وه يه كى جياوازى ترى بۆ بكرێت؟.
هه ندى ووڵاتى عه ره بى وه ك جه زايرو مه غريب و تونس وليبياو ميسروعومان وسعوديه وتوركياوزۆر له ووڵاتانى ترى جيهان وه ك ده سكه وتێكى نه ته وه يى به شانازى يه وه باس له و سه ركرده و حيزبانه ئه كه ن كه ڕۆڵيان له خه بات بۆسه ربه خۆيى و له وه ده ردانى داگيرله ووڵاته كانياندا بينيوه سه ره‌ڕاى بوونى ده يان پارتى تازه و هه ندێكيان به رهه ڵستكاريشن به ڵام نه ناڕه‌زايى ده ر ئه بڕن و نه بايكۆتى ئه و بۆنانه ئه كه ن.
بۆيه يه كێتى نيشتمانى كوردستانيش مافى خۆيه تى كه شانازى به ڕابردووى خۆى و سه روه رى يه كانى يه وه بكات و له هه موو بۆنه نه ته وه يى يه كاندا ياديان بكاته وه چونكه ئه مه ئه چێته قاڵبى وه فادارى بۆئه ندام پێشمه رگه كانى وله هه مان كاتدا بۆبه بير هێێنانه وه و ناساندنى به نه وه ى نوێ تا بزانن كه ئه م ئازادى يه ى ئێستامان چۆن و به چى شێوه يه ك هاتۆته به رهه م و تا هه موو لايه كيش ئه وه تێ بگه ن كه كاتێك يه كێتى نيشتمانى كوردستان پلانى ڕاپه‌ڕينى داڕشت زۆر كه س و لايه ن هه بوون كه نه ك باوه ڕيان به ڕاپه‌ڕين نه بوو به ڵكو به كارێكى خۆۆكوژى و شێتانه يان وه سف ئه كرد.
دووا ووته م ئه وه يه كه زۆر سه ربه رزانه و بێ دوو دڵى ئه ڵێم مافى خۆمانه وه ك ى. ن. ك يادى سه روه روه رى يه كانمان هه ميشه به رزوزيندوو پیرۆز ڕابگرين وشانازى پێوه بكه ين. ئه و سه روه رى يانه ى كه به خوێن و فرمێسك وجوامێرى و وره ى پۆڵايينى پێشمه‌رگه‌ قاره مانه كانى ى. ن. ك چى له شاخ و چى له زيندانه كان و چى له شاره كاندا هاته دى.
با ناحه زان و دوژمنان ئه وڕاستى بزانن كه هه ریه‌کێتى نيشتمانى كوردستان بوو كه سه رى نه وى ميله تێكى له زه مه نى ژێرده ستى دا به رزكرده وه و گه ياندى يه تروپكى سه رفرازى.
هۆڵه نده
21-03-2014

 

Related Articles