رووخانى سیستەمى پاشایەتى و دەرەبەگایەتى لەعێراقدا و دروست بوونى سیستەمى کۆمارى وەرچەرخانێکى نوێ بوو لە مێژووى سیاسى عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەراست، ئەوکات حزبى شیوعى سەرپەرشتیار و رابەرى شۆرشەکانى دەکرد، جوتیاران و کرێکارانى ووشیار دەکردووە لە ڕاپەرین و بەرخودانەکان لەدژى دەسەڵاتى پاشایەتى، هەر لەوکاتەدا لە کوردستان بۆ مێژووى سیاسى و گۆڕینى سیستەمەى دەسەڵات لە بناى بەمۆ لە هۆرێن و شێخان ڕاپەرینى جووتیاران سەرى هەڵدا و گوندى کوێرەک بووە پاڵپشت و قشتیوانى شۆرشەکە، هەر لەو ساڵەدا واتە ساڵى 1958 دەسەڵاتى دەرەبەگایەتى بەدەستى
جوتتیارانى هۆرێن و شێخان رووخاو زەویەکان کەوتە دەست جوتیاران و ئارەقى رەنجە شانى خۆیان دەخوارد.
بنارى بەمۆ و هۆرێن و شێخان سەرچاوەى شۆرشەکانى ئەیلول و شۆرشى نوێ و راپەرینن کە خاوەنى دەیان شەهیدن کە رۆڵەکانیان بۆ کوردستان خوێنیان رشتووە.
جاریکى تر شۆرشى هۆرێن و شێخان زێندوو دەبێتەوە لەدواى زیاتر لە نیو سەد واتە 56 ساڵ، بەڵام ئەمجارەیان بە جیاواز و جوتیاران بە دونیا بینێکى ترەوە دەرواننە مەسەلەکان و شۆرشەکەیان دەکەن ئەگەر ساڵى 58 لەدژى نادادپەروەرى و نایەکسانى بۆ جوتیاران بوبێت ئەوا ئێستا بەهەمان شێوەیە بە جۆرێکى تر داگیرکردنى زەوى و پیسبوونى ینگەى ناوچەکەیانە .
ماوەى زیاتر لە مانگێکە جووتیاران لە گوندەکانى ( کوێرەک و هۆرێن و بیلولە ) خەریکى کۆبونەوەى خۆیانن و هەڵمەتى ئیمزا کۆکردنەوەن لەدژى کۆمپانیا نەوتیەکان کە لە کوردستان کە ئێستا لەو بنارە بەدواى نەوت دەگەرێن بەبێ ئەوەى رچاوى جوتیاران و ناوچەکە و زەویە کشتوکاڵەیکان بکات.
ئێستا کۆمپانیاى رووسى بهناوی (گاز پرۆم)، لهگهڵ چهند کۆمپانیایاکی که له دهڤهرهکه کار دهکهن بۆ دهرهێنانی نهوت، جوتیاران وخەڵکى دەڤەرەى هۆرێن و شێخان بەردەوامن لە کۆبونەوە و نارەزایەکان و دانانى ئەنجومەنى باڵاو بۆ بنارەکەیان رۆژانە هەوڵدەدەن چاڵەکان پڕ بکەنەوە چونکە جگە لە داگیرى زەویەکان ئەو کۆمپانیانە سروشتى ناوچەکەیان پیس کردووە رێز لە ژینگەى بنارەکە ناگرن .
ئێستا کۆبونەوەکان بەردەوامە چەندین کۆبونەوەى گرنگ کراوە خەڵکى هۆرێن و شێخان لەم کاتەدا بیرەوەریەکانى شۆرشى 58 ى جوتیارانیان بیردەکەوێتەوە کە بوانیان بەرپایان کردبووە ئەم شۆرشە دووبارە دەبێتەوە لەگەڵ سەرمایەدارەکان کە هەمیشە لەسەر جوتیاران گیرفانیان پڕ دەکەن .
گۆمەکە لە تەقینەوەدایە حکومەتیش ناتوانێت کۆنترۆڵى بکات بەو پێ یەى هۆرێن و شێخان سەر بە ناحیەى مەیدان و قەزاى خانەقیننە و پارێزگاى دیالەیە خەڵکى ناوچەکە داوا لە حکومەتى عێراق دەکەن فیریاى زەویەکانیان بکەوێت و کۆمپانیاکان دەربکات .
لەم کاتەدا حکومەتى عێراقى پێویستە بە ئەرکى خۆى هەڵسێت راستەوخۆ دەست وەربداتە ناوچەکە و رێگرى لە کۆمپانیاکان بکات.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.