كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی، جه‌مال عه‌بدول، به‌مه‌به‌ستی كڕینی بلیتی یارییه خێرخوازییه‌كه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان، سه‌ردانی قاوه‌خانه‌ی كلتوری كردوو یه‌كه‌م بلیتی یارییه‌كه‌ی كڕی.
جه‌مال عه‌بدول، له لێدوانێكیدا داوای له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد كه به‌ده‌نگ ئاواره‌كانه‌وه برۆن و به‌كرینی بلیتێك به‌شداربن له یارییه‌كه‌و هاوكاری ئاواره‌كانی شه‌نگال بكه‌ن.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه سلێمانی به‌بێ جیاوازی پێشتر هاوكاری ئاواره‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ك رونیكرده‌وه كه ڕاسته ناوچه له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواری ئابوری‌دا ده‌ژی، به‌ڵام تاحه‌دێك به‌پێی توانا هه‌وڵبده‌ین بارودۆخی ئاواره‌كان باشتر بكه‌ین، هه‌نگاوێكی نیشتیمانییه.
وابڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه، كاتژمێر 30. 30 له‌یاریگای یانه‌ی سلێمانی هه‌ردوو تیپی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال یارییه‌كی خێرخوازی ئه‌نجامبده‌ن.
یارییه‌كه به به‌شداری رۆژنامه‌نوسه دیار‌و هونه‌رمه‌ندا ناسراوه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .
بلیت له‌م شوێنانه ده‌فرۆشرێت.
مینی ماركێتی سپۆرت . . . ته‌نیشت مه‌لعه‌به‌كه
پێشانگای زاموا فۆن، به‌رامبه‌ر بازاڕی زانكۆ- نزیك سه‌را
كتێبخانه‌ی سلێمانی - ته‌نیشت چایخانه‌ی شه‌عب
كۆشكی سیروان بۆ كڕینی كتێب -- به‌رده‌ركی سه‌را
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.