نامه‌ نامۆكان - نامه‌ی حه‌وته‌م ... دانەر

من به‌ بێ‌ ده‌نگی ئه‌دوێم و نازانم هه‌سته‌كانم ئه‌گاته‌ گوێ‌ ی كام عاشق !سه‌یری پێكه‌نینه‌كانم مه‌كه‌، گوێ‌ له‌ قاقاكانم مه‌گره‌، تۆ ئه‌زانی كه‌ من هه‌میشه‌ به‌ خه‌مباری ئه‌مێنمه‌وه‌، ئه‌زانیت كه‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌ژیم كه‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كان ڕێزو خۆشه‌ویستیان له‌ ده‌ست یاوه‌ . . . ئاواته‌ باڵاكان هه‌ر به‌ كپی ماونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ بێ‌ ده‌نگی خۆیان هاوار ئه‌كه‌ن من دڵنیام هه‌موو كه‌س ناتوانێت گوێ‌ ی له‌و هاوارانه‌ بێت هه‌ندێك كه‌س هه‌ن وا هه‌ست ئه‌كه‌ن ئاواته‌كان هه‌ر بوونیان نی یه‌! نازانن به‌رده‌وام خه‌ریكی داگیر كردنی خه‌یاڵه‌كانمن !

 ئه‌مشه‌و وه‌ك شه‌پۆلێكی سه‌ره‌ رۆ ڕێگا ئه‌گرمه‌ به‌ر به‌ڵام بۆ كوێ‌ ئه‌ڕۆم ؟بۆ كام ناونیشان كه‌ پڕ بێت له‌ تاریكی وه‌ك ڕه‌شی دڵی شه‌و ؟! تۆش سه‌رسام مه‌به‌ له‌ ته‌نیایی من كه‌ دڵم تێكه‌ڵێكه‌ له‌ به‌ فرو خوێن . . ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له‌ ساتێكدا ون ئه‌بم و ونت ئه‌كه‌م . . ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌ستت ئه‌گرم و به‌ره‌و به‌رزترین لوتكه‌ ئه‌فڕین . . ئه‌گه‌ر نا بیانوو زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بم به‌ تۆ، هۆكار زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌ چاوه‌ڕوانی یا بهێڵمه‌وه‌ . . خه‌ونه‌كان هه‌موویان به‌تاڵن وه‌ك دڵی تۆ !. . به‌ڵام باش بزانه‌ هیچ شتێك ناتوانێت وا به‌ ئاسانی ئارامت كاته‌وه‌. . چه‌ندین جار باسی قه‌ده‌ره‌كان ئه‌كه‌یت وه‌ ك ئه‌وه‌ی به‌ڵایه‌كی شووم بن نه‌توانی خۆت ده‌رباز كه‌یت لێ‌ ی، به‌ڵام هاوڕێ‌ سه‌خته‌ زۆر زۆریش كۆیله‌یه‌تی بۆ ئه‌و قه‌ده‌رانه‌، دیلێتی له‌ ناو سنوری ئه‌و قه‌ده‌رانه‌، ئه‌ی كێ‌ ئه‌بێته‌ هۆكار بۆ هاتنه‌ بوونی چه‌ند قه‌ده‌رێكی خراپتر له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ته‌نها بیر بكه‌ره‌وه‌ هیچی تر نا!.  .

مۆڵه‌تێك وه‌ربگره‌ له‌م جۆره‌ ژیانه‌ هاوڕێ‌، بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌ ڕۆتینه‌كان هه‌ندێك كات نازانیت له‌ دوای ژماره‌ یه‌ك چه‌ند ێت ؟مه‌رج نی یه‌ دوو بێت !. . . ئاخر ڕۆژێك ێت له‌وانه‌یه‌ ئیتر دره‌نگ بێت بۆ باس كردنی عه‌شق. . له‌وانه‌یه‌ ئه‌و سیمایه‌ نه‌مابێت كه‌ ته‌نها خه‌ونی تۆ بوویت .  . له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ژانه‌كانی دنیا له‌ دوا هه‌ناسه‌ی ئه‌ودا ڕه‌نگی گۆڕابێت !.  .

زۆر جار گومان ئه‌كه‌م له‌ هه‌ناسه‌كانی خۆم ئه‌ڵێم سه‌یره‌ من تا ئێستاش ئه‌ژیم تا ئێستاش ماوم !. . چه‌ند ناخۆشه‌ ژیان كاتێك مرۆڤه‌كان ڕه‌نگی سپی پڕ له‌ به‌رائه‌ت ون ئه‌كه‌ن له‌ ناخیانا، كاتێك ڕه‌نگی سوری پڕ له‌ عه‌شق وجودی نی یه‌ له‌ دڵیانا. . . كاتێك ده‌مامكه‌كانی ده‌م و چاویان به‌ پێ‌ ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌گۆَڕن هه‌ ر ڕۆژه‌و به‌ ڕه‌نگێك . . كاتێك ڕه‌نگی ڕه‌ش ئه‌بێت به‌ حاكم و فه‌رمان ڕه‌وا !.  .

من وتم با یاخی نه‌بم . . ئاخر تۆ بۆ وا ئه‌كه‌یت كه‌ گومان بكه‌م خۆ من ئێستاش هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ر زه‌وی یه‌ نیم و به‌ دوای ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆما وێڵم . . ئێستاش هه‌ر فریشته‌كه‌ی جارانم . . ئێستاش له‌ زمانی گوڵ و په‌پوله‌كان تێ‌ ئه‌گه‌م .  . ئێستاش فرمێسكه‌كانی چاوم هه‌ر هه‌مان فرمێسكی مناڵی یه‌ . . ئه‌گه‌ ر ئێستاش بێت هه‌ر پێویستم به‌ باوه‌شه‌ ڕۆحی یه‌كه‌ی تۆیه‌ گرنگ نی یه‌ چه‌ن له‌ زه‌مه‌ن تێپه‌ڕیوه‌ . . نا هه‌رگیز گرنگ نی یه‌ .  .

سه‌یری نیگاكانی چاوم كه‌ ته‌نها جارێك لێ‌ ی بڕوانه‌ ئه‌و خۆی ئه‌دوێت ئیتر من بێ‌ ده‌نگ ئه‌بم . . با نۆته‌كانی مۆسیقا 

غه‌مگینه‌كان شایه‌ت بن . . با ئه‌و گڕه‌ی له‌ ده‌رونما وه‌ك ڕه‌شه‌با ئه‌خولێته‌وه‌ شایه‌ت بێت . . با ئه‌و هه‌ناسه‌ كورتانه‌ی هه‌میشه‌ لام دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ شایه‌ت بێت . . من ئیتر بێ‌ ده‌نگ ئه‌دوێم هیچی تر ناڵێم چونكه‌ هه‌سته‌كانیش لێم تۆراون، ته‌نها ئه‌مجاره‌ش بیرت ئه‌هێنمه‌وه‌ ( ته‌مه‌ن چه‌ن كورته‌!). . . (به‌شی خۆشه‌ویستیت ناكات!).  .  .  .

 

سلێمانی

دانـــــــــه‌ر

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles