سه‌رده‌مێكه به جێت هێشتووم !بیرم نایه چه‌نێك له كات تێپه‌ڕیوه. . به‌س هه‌موو ساتێك هه‌ستم به‌وه كردووه بێ تۆیی چۆن دڵی منی وێران كردووه !. . هه‌تا ئه‌م ساته‌ش ئاگام له‌بوركان و بوومه‌له‌رزه‌كانی دڵمه، خاك و ئاسمانی دڵمت سه‌ره‌و ژێر كرد. . ئاخ چ قیامه‌تێكه ئه‌وێ ! تۆ چه‌ن بێ په‌روا بوویت! تۆ چیت كرد به عه‌شق!ئاخر تكام لێ كردی هه‌وڵ مه‌یه قفڵه ژه‌نگاوی یه‌كانی ده‌رگای دڵم بشكێنیت. . تكام لێ كردیت نه‌یه‌یته ئه‌و سنوره لێره خۆشه‌ویستی نامۆیه‌كه كه‌س له زمانی تێ ناگات . .
بێ تاقه‌ت مه‌به ئه‌زانم خه‌ریكه ئه‌گریت ئاخر كوا له خه‌یاڵه‌كانی منا فرمێسك ئه‌بینرێت ! یان بیرت چووه كه هه‌ناسه‌كانم هی تۆ بوو,, بیرت چووه كه هه‌ر فرمێسكێكت تیشكێكی خۆر بوو ئێستا له‌سه‌ر گۆناكانم به‌ستوویه‌تی. . به‌ڵێ ئێستا خه‌نده‌كانی مناڵیشم بیر نایه‌ته‌وه گومان ئه‌كه‌م تۆ بڵێ ی جارێك من پێكه‌نی بم!
هاوڕێ ته‌نها ئه‌مویست وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م به‌یته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی تر منت نه‌بینی یه‌وه بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه ؟! ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌و ڕێكه‌وته هه‌رگیز ڕووی نه‌یا . . ئه‌و كاته له ڕۆژمێرا بوونی نه‌ما ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر نه‌هات ئه‌گه‌ر هه‌ر بێ ئاگا بوویت له مه‌ست بوونم له ون بوونم. . . بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه!
وشه‌كانت بوون به جێگه‌ی سه‌رسوڕمان . . هه‌ر له یاخی بوونی زه‌مه‌نی من ئه‌چێت . . هه‌ر له نۆته‌ی لێدانه‌كانی دڵی من ئه‌چێت . . هه‌ر له‌و پروشه‌ی به‌فرانه ئه‌چێت كه له ئاسمانا له‌گه‌ڵ سه‌مای بایا به سه‌رلێشێواوی ئه‌مێننه‌وه و نازانن ڕوو بكه‌نه كوێ!
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه تۆ له كوێ ی؟! وتم به‌جێم مه‌هێڵه هه‌میشه له‌لام بمێنه‌ره‌وه . . به‌ڵام ڕۆیشتی !. . كه‌واته وه‌ره جیام كه‌ره‌وه له خۆت. . نامه‌وێت ئیتر بیر له به‌ڵێنه‌كانت بكه‌مه‌وه، نامه‌وێت گومان له نهێنی یه جوانه‌كان بكه‌م. . ئیتر دڵنیابه تۆم له بیر ناچێته‌وه . . پڕ به دڵ نزا ئه‌كه‌م ئه‌مشه‌و دوا شه‌وی ژیانم بێت. .
بته‌وێت یا نا دوایین چركه هه‌ر ێت . . دوایین بڕیار ئه‌كه‌وێته سه‌رده‌می موعجیزه‌كان . . ئه‌ها جیاوازی له‌نێوان كه‌سێكی عاشق و كه‌سێكی ئاسایی هیچ بوونێكی نی یه . . له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌شق هیچ وجودێكی نی یه !به داخه‌وه ئه‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا ته‌نها وشه‌یه‌كه‌و هیچی تر !. .
داهاتوو له ته‌مه‌نی خۆی بێزاره ئه‌و نایه‌وێت ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاوی تر بنێت، ڕابردووش زۆر خێرا تێپه‌ڕی به شێوه‌یه‌ك له دوا ساتدا خۆی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه. . پێناسه‌ی ئێستاش ته‌نها پێكێكه به‌ڵام هاوڕێ پێكی ئه‌مشه‌و تامێكی تری هه‌یه ڕه‌نگێكی تری هه‌یه هه‌رله شه‌رابه‌كانی به‌هه‌شت . . ببوره له شه‌رابه‌كانی جه‌هه‌نه‌م ئه‌چێت!. .
ئه‌وكاتانه‌ی ته‌نیایت پێ به‌خشیم من یاخی بووم نه‌ك له مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌رم ته‌نانه‌ت له تۆ‌و له خۆشم ! ئومێد ئه‌كه‌م ئاسوده بیت له ژیانت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ره‌كانیش ئێخه‌یان گرتوویت ئه‌وه‌یان ته‌نها خۆت تێ ی ئه‌گه‌یت له بیرت بێت دڵی من پڕه له به‌فر وه‌ك سه‌هۆڵ به‌ندانه‌كانی سیبریا وایه هه‌ر له خه‌ونه‌كانی تۆ ئه‌چێت. . .
دانــــه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.