چاوه‌ڕوانی چ ده‌ربه‌ند ێكی قه‌ره‌باڵغه هاوڕێ هه‌موو هه‌سته‌كانم له‌و ێن ته‌نها تۆ نه‌بیت . . تۆ نازانیت من لێره پڕ بووم له بێ تۆیی . . چه‌ند سه‌یره!چه‌ند یش جوانه له‌زه ت وه‌رگرتن له ته‌نیایی . . تۆ كه ئێستا دوری له‌من و من چاوه ڕێ ی هه‌نگاوه‌كانی تۆم. . بڵێیت ژیان بتوانێت له‌مه سه ختتر له‌خۆ بگرێت! ئێستا تۆ له خه‌نده‌یه‌كی به‌جێماو ئه‌چیت له ناو دورگه‌ی دڵی منا . . ئه‌رێ هاو ڕێم تۆ بۆ به ته‌نیایت كه من لێره ئازار ئه‌چێژم له چاوه ڕوانیت !. . . من له ژانا ئه‌تلێمه‌وه من وه‌كو په‌ڕه‌یه‌كی گوڵ به ده‌م باوه سه‌ما ئه‌كه‌م . . تۆ له كوێیت تا بێمه سه‌ر ده‌سته‌كانت. . ئای له خه‌یاڵه نامۆكان چۆن پیاسه ئه‌كه‌ن به ناو دڵما!. . چ ژانێكی سه‌ختم پیشكه‌ش ئه‌كه‌ن . . بێ ئارامم ئۆقره‌م نه‌ما ڕێگاكانم له خۆم تۆران دڵیشم بێ ده‌نگ بووه!. . ئێواره‌ی سلێمانی به تاسه‌یه باوه‌شمان بۆ بگرێته‌وه. . ئه‌مڕۆ هیچ شتێك قاچاخ نی یه ته‌نیا لێدانی ترپه‌كانی دڵی من و تۆ نه‌بێت . . من كه له گێژاوی مه‌ست بوونی چاوه‌كانما ئه‌مه‌وێت بتبینم به دیدارت شاد بم تۆش ونی هاوڕێم وه‌ك ون بوونی هه‌ناسه‌كانی ئێستام. . چاوه‌ڕێ ی نامه‌ی تۆم تا بۆ دواجار له‌ناو دڵما بیپارێزم. . ئه‌وێ مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌یره هاوڕێم من تا ئێستا خۆشم تێ ی نه‌گه‌یشتووم . . تا ئێستا له زمانی بولبوله‌كانی نازانم. . تا ئێستا خه‌مه‌كانیم خۆش ئه‌وێت . . ؟!
خه‌م و ژانه‌كان ئه‌وه‌نه زۆر بوون هه‌ست ئه‌كه‌م نه‌ك جه‌رگ و دڵ و ده‌رون به‌ڵكو ئێستا هه‌موو ئێسقانه‌كانمی ڕه‌ش كردۆته‌وه جه‌سته‌م ئه‌بێت به خۆڵه‌مێش ئه‌ها هاوڕێ هه‌موو مانای ووشه‌كان عه‌كس بوونه‌ته‌وه . . گومانم هه‌یه ئه‌مه دیاری بێت بۆ عه‌شق!. . ئه‌وه بڕیار نه‌بوو له لایه‌ن منه‌وه به‌ڵكو قه‌ده‌ر بوو . . ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی تۆ باسی ئه‌كه‌ی هه‌میشه . . قه‌ده‌ر منیشی گرته‌وه . . ئێستا ئه‌بێت ڕازی بیت به‌م دۆخه چونكه تۆ هه‌موو شته‌كان ناو ئه‌نێیت قه‌ده‌ر و ئه‌مه‌ش له سه‌رو توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆته‌وه ئه‌بینیت!. . ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی هه‌رگیز تێ ی ناگه‌م و ناتوانم باوه‌ڕی پێ بكه‌م، منت كرد به خوێندكار له قوتابخانه‌ی قه‌ده‌را . . كه‌واته ئه‌مجاره‌ش پرسیار ئه‌كه‌م ئایا تۆ ڕازیت به‌م قه‌ده‌ره كه خۆت بناغه‌ت بۆ دروستكرد هه‌تا ببێت به شاخ له سه‌ر دڵی هه‌ردوكمان!؟
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه ئێستا تۆ له كوێ ی؟. . ئه‌ی من بچمه كوێ؟!ئه‌دره‌سێكم پێ بڵێ كه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بێت! ئه‌دره‌سێكم پێ بڵێ كه له دنیای ون بوونی خۆم بمهێنێته ده ر ئیتر با خۆم بدۆزمه‌وه . . ئای له نامه‌كه‌ی تۆ هاوڕێم بوو به فریشته‌ی مه‌رگ و هه‌ر پێ ی نه‌گه‌یشتم!. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.