*له‌و كاته‌ی پارتی له پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نائومێدبوو گۆڕان ده‌رگای خۆی كرده‌وه
*ئه‌وه‌ی قازانج له چوار ساڵی ئارامی داهاتوو ده‌كات پارتی و گۆڕانه به پله‌ی یه‌كه‌م
نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی خۆ نزیككردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات له پارتی و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی بكرێت له كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا. نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و كاته‌ی ماڵی یه‌كێتی دابه‌ش ببوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بۆچوون و ئاڕاسته‌ی جیاواز، له به‌رانبه‌ر پارتی و شێوازی به‌شدارییكردن و نه‌كردنی حكوومه‌ت، هه‌وڵیدا ئه‌و مه‌سجه بگه‌یه‌نێته پارتی، كه ده‌توانێ شوێنگره‌وه‌ی یه‌كێتی بێت، یان لانیكه‌م بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی زۆنی سه‌وزی پێشوو، ئه‌و تاكه كه‌سه كه ده‌توانێت ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
له‌و كاته‌ی پارتی له پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نائومێدبوو، گۆڕان ده‌رگای خۆی كرده‌وه. پارتی نا‌ئومێد بوو له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌و هۆیه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه گووتار و بڕیارێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتووی نه‌بوو، له‌م كاته‌دا نه‌وشیروان په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یانده پارتی كه هێزێكی گه‌وره‌ی خاوه‌ن یه‌ك گووتاری هاوبه‌ش كه ناوی گۆڕانه پێشوازیی له هاوپه‌یمانێتی پارتی ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌یه‌وێت به دروشمی چوار ساڵی ئارامی به ته‌واوه‌تی گه‌مه‌كه به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و زیانی یه‌كێتی ته‌واو بكات. له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵ ئارامییه‌دا گۆڕان ده‌توانێ كه‌ڵك له ئه‌زموونی به‌شداریی یان هاوبه‌شیی له حكوومه‌تدا وه‌ربگرێت له پێناوی به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی خۆی. به مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی قازانج له چوار ساڵی ئارامی داهاتوو ده‌كات پارتی و گۆڕانه به پله‌ی یه‌كه‌م. ره‌نگبێ چیدی شڵه‌قانی شه‌قام و ورووژاندنی هێزی جه‌ماوه‌ریی نه‌توانێت ببێته كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی به‌ره‌وپێشچوونی گۆڕان، بۆیه له ئێستادا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌رگا له‌سه‌ر قۆناغێكی نوێ ده‌كاته‌وه، كه قۆناغی ئارامیی و هاوبه‌شییه له ده‌سه‌ڵات.
له ئێستادا گۆڕان گه‌مه‌یه‌كی به‌هێز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م زۆرانبازییه سیاسییه‌دا، یه‌كێتی ببه‌زێنێ به تایبه‌ت ده‌یه‌وێ وه‌ك حزبی سێیه‌می كوردستان بیهێڵێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا خۆی به حزبی یه‌كه‌می سلێمانی و دووه‌می كوردستان له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا بمێنێته‌وه. له‌وانه‌شه خرۆشانی خه‌ڵكی سه‌یدسادق دژی ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان بخرێته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێك له هه‌وڵه نزیكه‌كانی گۆڕان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رته‌سك بكاته‌وه و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یان زۆر بچووك بێت یاخۆ له بنه‌ماوه بیرۆكه‌كه هه‌ره‌س بهێنێت، به‌مه‌ش هه‌م پارێزگایه‌ك دروست نابێت كه گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی گۆڕانی تێدا مسۆگه‌ر نه‌كراوه، هه‌م هێزی گۆڕان دیسانه‌وه له سلێمانیدا چڕ ده‌بێته‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رچاوی بۆ تۆمار ده‌كات. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا گۆڕان لێزانانه چۆته ناو پرۆسه و گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی كه هه‌موو جۆگه‌له‌كان سه‌رئه‌نجام ده‌ڕژێنه ئاوه‌ڕۆی ئه‌وه‌وه.
گۆڕان له ئێستا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و دوورگه و قۆناغێكی نوێ بپه‌ڕێته‌وه، توانی سه‌ركه‌وتووانه كۆنگره‌ی خۆی تێپه‌ڕێنێت. راسته كۆنگره‌كه تژ بوو له كه‌موكوڕیی له هه‌موو ره‌هه‌نده جۆرا و جۆره‌كانه‌وه، به‌ڵام توانی ئه‌و ئه‌ركه قورسه له كۆڵ خۆی بكاته‌وه، هاوكات حزبه‌كه ئاماده بكات بۆ ته‌حه‌دیات و رووبه‌ڕوونه‌وه قورسه‌كانی ئاینده و ململانێ سیاسییه قورسه‌كانی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو دێنه ئاراوه. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه كه هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه بۆ ئاینده، ره‌نگه له كۆنگره‌ی چواره‌مدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له ناو یه‌كێتی بێنه به‌ر باس و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بۆ بهاوێژرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاماژانه‌ی له ئێستاوه ده‌یبینین زۆر جێگه‌ی دڵخۆشیی نین و ره‌نگه نه‌توانن به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته بكه‌نه‌وه ئه‌و حزبه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلوولی 2013 به‌سه‌ریدا هات، یان لانیكه‌م ئومێد كه‌مه به‌وه‌ی ده‌سته‌گه‌ریی بنه‌بڕ بكرێ و یه‌كێتی به یه‌ك گووتار و یهكڕیزییهوه بۆ داهاتوو ئاماده بكه‌ن.
پێداگریی گۆڕان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كرده‌یه‌كه له رووی كرداریی و یاسایی و مه‌عنه‌ویشه‌وه، یه‌كێتی ده‌كاته هێزی سێیه‌می ناو ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموونی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كه پێده‌چێ له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به روونی ئه‌م هه‌نگاوه ته‌رجومه‌ی ئه‌رزی واقیع بكرێت و ئیداره‌ی ئه‌و به‌شه له هه‌رێم كه به زۆنی سه‌وزی پێشوو ناسراوه بكه‌وێته ده‌ستی گۆڕان و به شێوه‌یه‌كی واقیعی ببێته زۆنی نیللی. له هه‌نووكه‌وه گۆڕان كار له‌سه‌ر ئه‌م جووڵه و هه‌نگاوه سیاسییه كاریگه‌رانه ده‌كات، راسته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركی ئه‌م راستییه تاڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وان دره‌نگ بووه و كورد وته‌نی تازه كار له كار ترازاوه، بۆیه ره‌نگه نه‌توانن هه‌روا به ئاسانیی به‌ر به‌م لافاوه بگرن، چوونكه له چه‌ند ساڵی رابردوو بێ ئهرزشانه سه‌یری جووڵه و ئه‌كشنه سیاسییه‌كانی گۆڕانیان كردووه.
گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا، توانیان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵبده‌نه‌وه، به‌وه‌ی دیالۆگ له‌نێوان پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی لوتكه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی پیرمام له نێوان بارزانی و رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه له هه‌نووكه‌دا یه‌كێتییه‌كان ترسیان هه‌یه له ئاینده‌دا ئه‌م به‌ڵێنی شه‌ره‌فه‌ی نه‌وشیروان بۆ بارزانی جێگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی بگرێته‌وه. جیا له‌مه‌ش بردنی كۆنگره‌ی گۆڕان بۆ هه‌ولێر و پاسه‌وانیكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی خۆی له خۆیدا مه‌سجێكی تازه بوو، له ساده‌ترین مانایدا گوزارشت بوو له به‌رزیی و قووڵی ئاستی په‌یوه‌ندییه رامیارییه‌كانی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. ده‌توانم بڵێم له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلوولی 2013 گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له باشووری كوردستان به‌عه‌مه‌لی كه‌وته ده‌ستی پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م، گۆڕان به پله‌ی دووه‌م.
گۆڕان و له سه‌رووی هه‌موویه‌وه خودی كاك نه‌وشیروان، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی سیاسیی خۆیان و به دیقه‌تدان له هاوكێشه‌ی سیاسیی ناوخۆیی و هه‌رێمی، گه‌یشتن به‌و بڕوایه‌ی سه‌رده‌می ناكۆكی و ئاڵۆزیی له‌گه‌ڵ پارتی به‌سه‌رچووه به تایبه‌ت پارتی له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و زه‌به‌لاحی خۆی ده‌رخست. له‌م سۆنگه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ویستی به‌ڕه‌كه له ژێر پێی یه‌كێتی ده‌ربهێنێت و ئه‌گه‌ر خۆی نه‌كاته جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وا رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر حسابی گۆڕان و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ته‌واو نه‌بێت. هه‌رچه‌نده دیار نییه تا چه‌ند رێككه‌وتنی ستراتیجی له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌مدا رۆڵ ده‌بینێت، به‌ڵام هاتنه پێشه‌وه و پێشڕه‌ویی گۆڕان له‌م بواره‌دا شتێكه به ئاسانیی پاشه‌كشه‌ی پێناكرێ.
خولاسه‌ی كه‌لام، ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌رچی پارتی و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌هێز و رێككه‌وتنی ستراتیجی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێ، به‌ڵام گۆڕانی به‌ستێنی سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، شتێكی دیكه به‌سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌دا زاڵ ده‌كات. پێموایه گۆڕان باش واقیعه‌كه‌ی خوێندۆته‌وه و له ژێر كارتێكردنی ئه‌و واقیعهشدا ده‌یه‌وێ به هه‌ر نرخێك بووه ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی یه‌كێتی و هێزی یه‌كه‌می فه‌رمانڕه‌وا له زۆنی سه‌وزی پێشوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌مه سه‌خته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ستپێكردووه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا سه‌ر به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت بكات به ئاسانی به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ده‌رده‌هێنێت.