*نه‌زهه‌ت حالی: هیوادارین له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر
*شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین: دوو ئیداره‌یی و دوو هه‌رێمی وه‌ك خۆی ماوه و ئیداره‌ی سلێمانیش فاشیله
تا ئێستا له رووی كردارییه‌وه دوو ئیداره‌یی و دوو زۆنیی، له كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌و دابه‌شكردنه جوگرافی و ئیدارییه‌ی له كاتی رێككه‌وتنی واشنتۆنه‌وه "1998"، هاته ئارا، تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه. هه‌رچه‌نده به رووكه‌ش یه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام له واقیعدا دوو ئیداره هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه ده‌كرێت بڵێین دیواری دێگه‌ڵه ئه‌و خاڵه سنوورییهیه كه ئه‌و دوو ئیداره‌یه له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه. له‌م دواییانه‌ش و به تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، روونتر له چه‌ند ساڵی پێشوو ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی و ته‌نانه‌ت دوو گووتاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌مه سنووری تێپه‌ڕاند و بووه گه‌مه‌یه‌كی ئاگرینی سامناك ته‌نانه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هیچ هێزێكی سیاسیی بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و شه‌ڕه بباته ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان.
نه‌زهه‌ت حالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، باس له‌وه ده‌كات، یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێم، له هه‌نگاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سلێمانی بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، چوونكه به بڕوای ئه‌و هێشتا سلێمانی نه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵكو هێشتا زۆن و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه كه درێژكراوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیه له ناوه‌ڕاست و كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
نه‌زهه‌ت حالی، پێیوایه هێشتا ناو ماڵی كوردیی یه‌كگرتوو نییه و له‌ناوخۆدا سیاسه‌تێكی كوردستانی یه‌كگرتوو پیاده نه‌كراوه و ده‌ڵێت "گرنگترین و هه‌ستیارترین پرس بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌رێم به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه، به‌ڵام گه‌ر ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و میكانیزمه بێسه‌روبه‌ره‌ی تاكو ئێستا په‌یڕه‌و كراوه بین گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئه‌سته‌م ده‌بێت، چوونكه له‌نێو خودی هه‌رێم سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو په‌یڕه‌و نه‌كراوه كه هه‌موو هێزی نیشتمانی هه‌رێم له رووی سیاسیی و دیپلۆماسی. . . و ته‌نانه‌ت هاندانی جه‌ماوه‌ریش وه‌كو پێویست له‌و بواره‌دا به‌كاربهێندرێت، ره‌نگه گرنگترین هۆكاریش هه‌بوونی دوو ئیداره‌یی و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو بێت له‌هه‌رێم به‌رانبه‌ر به‌و پرسه هه‌ستیاره كه پێویسته له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسیی و حكوومه‌تی هه‌رێم دابڕێژرێت و په‌یره‌و بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، پێیوایه ئه‌ركی كابینه‌ی داهاتووه، كار بكات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دوو ئیداره‌ییه زه‌قه‌ی كه ئێستا هه‌یه و ده‌ڵێت "راسته زۆر كێشه‌ی ئیداریمان هه‌ن و جێگای ره‌خنه‌ن له هه‌رێم كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان بكه‌ین، چوونكه زۆر له نه‌یارانی ده‌ره‌كی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پارچه پارچه‌بوونمان و به‌رده‌وامیدان به دوو ئیداره‌یی و ته‌نانه‌ت حه‌ز به بوونی چه‌ند ئیداره‌یش ده‌كه‌ن. هیوادارین له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانین گه‌ڕانه‌وه‌ی سلێمانی بۆ سه‌ر هه‌ولێر به واتای ملكه‌چبوونی هیچ لایه‌نێكی سیاسیی نییه بۆ لایه‌نێكی سیاسیی تر، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاری سیاسییه بۆ پایته‌ختی هه‌رێم كه له هه‌موو وڵاتان بڕیاری سیاسیی له پایته‌خته‌وه ده‌رده‌چێت كه حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو دایده‌ڕێژێت و جێبه‌جێی ده‌كا".
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی گۆڕان، پێیوایه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه دوو ئیداره‌یی زۆر به روونی و زه‌قی ماوه و ئیداره‌ی سلێمانیشی به ئیداره‌یه‌كی فاشیل پێناسه كرد. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان پێیوایه "جووت ئیداره‌یی و جووت هه‌رێمی، وه‌ك خۆیه‌تی به تایبه‌ت، له بوونی دوو بانكی ناوه‌ندیی و دوو سیاسه‌تی دارایی نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی رابردوو، له بارگرژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی، براده‌رانی ئه‌ملا ناڕاسته‌وخۆ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان به گوێی هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌كه‌ی ئه‌ولادا چرپاند. ئه‌وه‌ی ئه‌و راستییه تۆخ ده‌كاته‌وه، قه‌یرانه‌كانی سووته‌مه‌نی و كاره‌با و نه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانییه، تێكڕای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانه‌ی بینیمانن، باسی جیاوازیی نیوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن و ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌ولێر و خۆیان بێ به‌ری ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، نه‌مانی پاره و قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و ئاسایش له سلێمانی، به شكستی ئیداره‌ی سلێمانی لێكده‌داته‌وه و به دووری ده‌زانێت په‌یوه‌ندیی به هه‌ولێره‌وه بێت. وتیشی "په‌یوه‌ست، به نه‌مانی پاره، له بانكه‌كانی سلێمانیدا، هه‌ر زوو وته‌بێژی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، وه‌ڵامی دایه‌وه و به موزایده‌ی سیاسیی وه‌سفی كرد و وتی حكوومه‌ت بری ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری، له پاره‌ی نه‌وت بۆ سلێمانی ناردووه، خوا هه‌ڵناگرێ وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ریش، كه یه‌كێتییه، سه‌لماندی و ته‌نانه‌ت وتی ٥٠٠ ملێۆن زیاتریشه. دوای ئه‌مانه چی: ئه‌گه‌ر وایه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و هه‌ولێر، ئه‌وه‌نده غه‌در، له سلێمانی ده‌كه‌ن، ئه‌ی كه‌واته به چ پێوانه‌یه‌ك سوورن، له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شه‌راكه‌تی هاوپه‌یمانه جیاوازیكهرهكهتان. ئه‌م قسه‌یه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگریی نییه له حكوومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر".
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، پێیوایه "خستنه ئه‌ستۆی هه‌موو به‌رپرسیارێتی بۆ ئه‌ستۆی هه‌ولێر ئه‌ستۆپاكی ناداته به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌ملا و به‌ڵگه‌ی شكستی حوكمڕانییه. ئه‌گه‌ر، له هه‌ولێر پاره‌ی نه‌وت هه‌یه و بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌ی پاره‌ی نه‌وتی سلێمانی و گه‌رمیان و ژێر زه‌مینه سیخناخ، له دۆلاره‌كان، له كوێن!؟ چاره ئه‌وه‌یه، به زوویی كابینه‌ی نوێ پێكبهێنرێت و جێتر پارتی و یه‌كێتی دۆخه‌كه، دوا نه‌خه‌ن و ئه‌و جوڵه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاران خێراتر و به‌رجه‌سته‌تر بكرێت و كات زیاتر به‌فیڕۆ نه‌درێت و له یه‌كه‌م دانیشتنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا پشوو هه‌ڵبگیرێت و كاری جیددی بكرێت، ئێمه، وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ئه‌و كاره ئاماده‌ین و ناكرێت له‌وه زیاتر باجی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان بده‌ین".
د. ئاراس عوسمان، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه، دوو ئیداره‌یی دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زه‌قه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بوێریی ئه‌وه‌ی نییه نكۆڵی لێ بكات. به بڕوای ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆش ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وام بێت و كیانی كوردیی به‌م ده‌بڵ گووتارییهوه بمێنێته‌وه ئه‌وه دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد پاشه‌كشه‌ی گه‌وره ده‌كات له عێراقدا. وتیشی "ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كورد یه‌ك گووتاری یه‌كگرتووی هه‌بووبێت، دوای هاتنی سوپای دیجله و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیستی كوردیی له كه‌ركووك هیچ ئومێدێك نه‌ماوه و هه‌موو چراكان كوژاونه‌ته‌وه".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، وتیشی "پارتی و یه‌كێتی، ته‌نیا پینه‌په‌ڕۆی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش تا سه‌ر ناخوات، ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات به‌رهه‌می دوو ئیداره‌ییه، ئه‌گه‌رنا چۆن له هه‌ولێر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت و له سلێمانی نا؟. هه‌رچه‌نده به كه‌س ناشاردرێته‌وه ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌وه‌نده فاشیله له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بینراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه پارتی له‌ولاوه هه‌ر خۆی ئیداره‌ی زۆنی زه‌رد بدات".