مێژووی ئیسلام له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، پڕه له رووداوی به كافردانانی پیاوه‌یلی زانست و بیر. ئه‌و مێژووه، ناو و به‌سه‌رهاتی ده‌یان و سه‌تان كه‌ڵه‌پیاوی بۆ تۆمار كردووین، كه تاوانیان برێتی بووه له بیركردنه‌وه و داهێنان. ئه‌وانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می خۆیان و به فتوای پیاوه‌یلی ئاینی، به شێوه‌ی دڕندانه داركارییان كردوون تا گیانیان داوه، یان به‌رهه‌میان سووتاندوون. حه‌للاج و ئیبن حه‌نبه‌ل و سه‌هره‌وه‌ردی و ئیبن روشد، كه ئێسته مێژوو شانازییان پێوه ده‌كا، قوربانیی به كافردانان بوون له‌لایه‌ن پیاوه‌یلی ئاینییه‌وه.
له سه‌رده‌می نوێشدا، نموونه زۆره. وه‌ك حوسێن مرووه (لبنان)، فه‌ره‌ج فۆده (میسر) . ئه‌وانه به ره‌شه‌كوژیی سیاسی. مه‌حموود محه‌مه‌د ته‌ها (سوودان)، به هه‌ڵواسین له جۆره ئاهه‌نگێكدا. چه‌ندانی تریش وه‌ك نه‌سر حامید ئه‌بوزێد و عه‌فیف ئه‌خزه‌ر، له ترسی تیرۆر نه‌گه‌ڕانه‌وه وڵات و له بیانهتیدا مردن. له كوردستانه بوچكهڵهی خۆشمان‌دا عه‌بدولخالیق مه‌عرووف به فتوای پیاوه‌یلی ئاینی و رێگهخۆشكهریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له 1984دا، هاته تیرۆركردن.
ئیسلامی سیاسی بگاته ده‌سه‌ڵات، ئه‌و چه‌كه به فره‌وانتری به‌كار ده‌هێنێ. به‌كافردانان، ده‌شێ هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌ك له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی وی بگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا له تونس بینیمان. محه‌مه‌د تاڵیبی ئه‌كادیمییه‌كی تونسه (ته‌مه‌نی 90 ساڵه)، ده‌ڵێ را‌شد غه‌نووشی راست ناكا، كه ده‌ڵێ تونس دیموكراسییه، دیموكراسی بوایه من ده‌متوانی سه‌ر له ماڵ بهێنمه ده‌ره‌وه. ماوه‌ی ساڵێك زیاتره له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یدا نووسیویانه "هه‌ر بێیه ده‌ره‌وه ده‌تكوژین".
مێژوو له ئاوی رووبار ده‌چێ. هێز نییه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڵام ده‌شێ به‌ری رۆیشتن و پێشوه‌چوونی لێ بێته گرتن. ئه‌ویش تا ئه‌و ساته‌ی به یه‌كجاری ده‌ته‌قێته‌وه و رێی خۆی ده‌كاته‌وه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌شێكه له ژانی له‌دایكبوونی دیموكراسی. تونس به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا تێ په‌ڕی و رۆشنبیرهیلی ئه‌و وڵاته كۆڵیان نه‌دا تا جێ پێی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆیان كرده‌وه. مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشییه بۆ من و من ئاسا، له ده‌ستووری تازه‌ی تونس‌دا پێش چه‌ند رۆژێك، به‌كافردانان وه‌ك تاوان هاته ژماردن. ئیتر نه‌ما، كوڵكن و ریشنێك، به هه‌وای نه‌فس بڕیاری كوشتنی كه‌ڵه‌پیاوێك ده‌ربكه‌ن و گه‌وج و نهفامێكیش جێبه‌جێی بكه‌ن. له دوای راپه‌ڕینی ساڵی نه‌وه‌ت و یه‌كه‌وه، به كافردانان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیشی به فره‌وانی گرته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دادوه‌ری، تا ئێسته ده‌سته‌وه‌ستانن له ئاستیدا. پیاوه‌یلی ئاینی و حزبه‌یلی لاملی ئاینی، سه‌ر كه‌وتن له دهمكوتینهوهی كه‌سێك بیر له ئاین بكاته‌وه، كه ئه‌وه مافێكی ره‌وای هه‌موو مرۆڤێكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
ره‌نگه تۆ بزانی، من زۆر خه‌ریكم به تاقیكردنه‌وه‌ی وڵاته‌یلی عه‌ره‌بییه‌وه، به تایبه‌تی له پێشی سێ ساڵه‌وه. ئه‌ویش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی پێم وایه ئێمه‌ی كورد له رووی مێژوویی و كولتوورییه‌وه به‌شێكین له عه‌ره‌ب. له پێش چوارده سه‌ته‌وه، مێژووێكی سه‌ربه‌خۆ و كولتوورێكی سه‌ربه‌خۆ له‌وانمان نییه. هه‌ر ناشزانین ئێمه پێشی هاتنی ئیسلام چی بووین ئه‌وها كوێریان كرده‌وه لێمان. كه من نه‌توانم بڵێم له ماوه‌ی چوارده سه‌ته‌دا عه‌ره‌ب ئاینێكی به‌كار هێنا بۆ به‌كۆیله‌كردنی ئێمه و داگیركردنی وڵاتمان و سڕینه‌وه كولتوورمان، كه بۆم نه‌لوێ ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، خۆ ده‌توانم بڵێم با ئێمه‌ی كورد شان به‌شانی ئه‌وان یان له دوای ئه‌وانه‌وه ملی رێگه بگرین و خه‌ریكی گۆڕینی سه‌رده‌مییانه بین.
شۆڕشی میسر و شۆڕشی تونس، هیچ چتێك نه‌كا ئه‌وه ده‌گۆڕێ، كه شه‌ریعه‌ت بنێته لاوه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یاسای سه‌رده‌مییانه. به‌لاوه‌نانی شه‌ریعه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك به واته‌ی به‌لاوه‌نانی ئاین نایه‌ت. به‌ڵام شه‌ریعه‌ت، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌تان كۆیلهیییه و سه‌تان كۆت و به‌ند ده‌خاته په‌لی مرۆڤه‌وه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیتر جێی نابێته‌وه. یه‌كێك له‌و كۆت و بهندهیله، ئه‌و به كافردانانهیه، كه تونسییهل به یه‌كجاری له مێژووی خۆیاندا پێچایانه‌وه. من ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه ئه‌گینا شۆڕشی تونس پڕه له ده‌رسی گرینگتر.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر له نێزیكی ئێمه‌دا، هی توركه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام، تاقیكردنه‌وه‌ی تورك له سیاسه‌تدا، چ سێكیولار و چ ئاینییه‌كه‌یان، بۆ ئێمه به كه‌ڵكی ده‌رس لێ وه‌رگرتن نایه‌ت. ئه‌وان له ده‌رچه‌ی ئابوورییه‌وه بۆ داهاتوو ده‌ڕوانن. ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌ك كێشه‌ی كوردیشدا هه‌ر به چاوی ئابوورییه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه كاری كردووه‌ته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی چینی سیاسیی كوردی عێراقیش، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تێی كه‌وتوون. چاره‌سه‌ر له مێشكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا نه‌ك له گیرفانه‌وه. بۆ نموونه ئه‌م قسانه‌ی منت پێ ناخۆش نه‌بێ.