له ته‌واوبوونی مانگی پێنجه‌میش نێزیك بووینه‌وه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته كردن، به‌ڵام حكوومه‌تی نوێ دانه‌مه‌زرا. دانه‌مه‌زرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكیی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بێ چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ ماوه‌ته‌وه. ئه‌و دووه وه‌ك ئه‌و جمكهیه وان، كه له‌دایك ده‌بن و به‌شێكی جه‌سته‌یان هاوبه‌شه یان تێكه‌ڵه. له باری ئه‌م دوو حزبه‌دا، به‌شه تێكه‌ڵه‌كه برێتییه له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری. به‌لای گۆڕانه‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه گۆڕان بۆ دواجار یه‌كێتی هه‌ڵلووشێ، ئه‌ویش له رێی به‌شداری له حكوومه‌تی تازه‌دا. به‌شداری له حكوومه‌ت واته ده‌ست رۆیینی سیاسی، بودجه‌ی مانگانه‌ی مشه، كۆمپانیا و دهسمایهگێڕی و پۆستی گه‌وره لێره و له به‌غدا و ده‌ره‌وه، دامه‌زراندنی خه‌ڵك له داودهزگایهلی حكوومه‌ت وێڕای زۆر سهرپشكایهتیی تر، كه ساڵه‌یلی ساڵه لێیان بێ به‌شه. بۆ گۆڕان، به‌شداری له حكوومه‌ت واته لهكۆڵكردنهوهی یه‌كێتی بۆ هه‌تایه.
یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه ده‌بیرێ. "بنكه‌ی گۆڕان ماندووه، زۆری قوربانی داوه بێ ئه‌وه‌ی به هیچ بگات. مرۆڤیش له ماندووهتیدا كۆڵ ده‌داته‌وه". چوار ساڵی داهاتوو، به‌لای یه‌كێتییه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بنكه و كادیری ناوه‌ندیی گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی دایكیان، كه یه‌كێتییه. جگه له‌وه یه‌كێتی نازێكیش ده‌كات به‌سه‌ر پارتیدا، ئه‌ویش نازی رێككه‌وتنی ستراتیجییه. راسته، ئه‌و رێككه‌وتنه هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بڵێ پارتی و یه‌كێتی بێ ره‌چاوكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، تا دنیا ماوه برایانه ده‌یخۆن. نه‌یگوتووه 18 یه‌كسانه به 38. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، خۆی رێككه‌وتنێكه له دوای شه‌ڕی ناوه‌خۆ له‌دایك بووه و ئامانجیشی زیاتر ئه‌وه بووه رێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ بگرێ. به‌رپرسێكی یه‌كێتی وهكرییانه ده‌ڵێ "حكوومه‌تێك یه‌كێتیی تێدا نه‌بێ، له‌ودیوی دێگه‌ڵه‌دا بوونی نییه". ئه‌مه، واته شه‌ڕ.
جگه له‌وه هه‌مووی، یه‌كێتی پێی وایه، پارتی قهرداریهتی. مام چوو بۆ به‌غدا و كوردستانی دایه ده‌ستی بارزانی. دوای دیارنه‌مانی مامیش، یه‌كێتی دانواندنێكی تری له پرسی درێژهوهكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بۆ كرد. ئه‌مانه قه‌رت و نازی یه‌كێتین، كه ئیتر ده‌بێ پارتیش به ده‌نگه‌وه بێ و حكوومه‌تێكی نیوه به‌نیوه دامه‌زرێنێ بێ به‌شداریی به‌رهه‌ڵستی. به‌لای یه‌كێتییه‌وه 56 كورسی زیاتره له نیوه‌ی 111. راسته زیاتره به‌ڵام ئه‌و حسێبه، حسێبێكی حزبییانهیه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان تێیدا له كووله‌كه‌ی ته‌ڕدا باسی نییه.
هه‌رچی پارتیشه ده‌یه‌وێ داره‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه بگرێ، كه ئه‌وه‌ش له‌و باری "یه‌ك جه‌سته و دوو گیان"ییه‌ی یه‌كێتی و گۆڕاندا، زۆر دووره بێته دی. پارتی ناتوانێ چی تر به ته‌نیاباڵی به‌ره‌وڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببێته‌وه، كه هێرش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سایه‌ی ئه‌م باره ته‌نگژاوییه‌ی كوردیدا، هه‌لی بۆ لواوه لاملی بكات له پێدانی مافكهوتهی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی وڵات‌دا. وێڕای ئه‌وه، ئه‌و دیواره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌ری توركیه‌دا پشتی پێ به‌ستبوو، ده‌ركه‌وت دیوار نییه حه‌سیره، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پشت پێوه‌داندا هه‌ره‌سی برد. ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی كۆجێبوونی ململانه‌ی ئه‌مه‌ریكه و رووسیه له كێشه‌ی سووریه‌دا، بووه به كوانووی ئاگری شه‌ڕێك دیار نییه تا كوێ و تا كه‌ی به‌به‌ره‌وه ده‌چێ. دیار نییه دواجار چ سه‌رێك له‌م نێوانه‌دا بێ كڵاو ده‌بێ. به پێشبینیی چاودێرهیل، ئه‌مه‌ریكه‌ی ئۆبامه به پاشۆلی دڕا‌و لێی ده‌چێته ده‌ره‌وه. ئێمه‌ی كوردیش ئه‌گه‌ر یه‌كریزی نه‌نوێنین و ته‌نیا له خه‌می ئه‌وه‌دا بین، كێمان زووتر ئه‌وی ترمان ده‌بڕێته‌وه، كڵاومان با ده‌یبات. زۆر جاری تریش كڵاوی كورد با بردوویه‌تی و به كه‌س نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بۆیه، له‌م دووڕیانه چارهنووسییهدا، یان ده‌بێ رێی منمنۆكی و بڕینه‌وه‌ی داری هیوای خۆمان بگرینه به‌ر وه‌ك ئێسته، یانیش رێی نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌ڵگرتنی باری به‌رپرسیاره‌تی، هه‌ر نه‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا ئه‌و ده‌مه‌ی زریانه‌كه به‌سه‌ر ده‌چێ.
ئه‌م بژاره‌یه‌ی دواییش، ته‌نیا له‌به‌رده‌می یه‌كێتی و گۆڕاندایه. ده‌بێ ئه‌وان بێنه‌وه هۆش. پێشی چه‌ند ساڵێك دانیشتنێكیان كرد له‌پێناوی ده‌ست به‌ردان له به‌رۆكی یه‌كتر، ناویشیان نا رۆژه‌كه‌ی (ده‌باشان) . ده باشه، ئێسته كاتی ئه‌وه هاتووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنهوایهك له جۆری ئه‌و ده‌باشانه و بتوانن وه‌ك دوو لایه‌نی جیا كار بكه‌ن. چی تر چاویان له ههڵلووشینهوهی یه‌كتر نه‌بێ. سه‌ركرده‌یه‌كیان ده‌ڵێ راسته یه‌كێتی ئێسته نه‌خۆشه به‌ڵام زانست له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێش كه‌وتووه و چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك. قسه‌یه‌كی به‌جێیه. ده باشه، ئه‌و زانسته به‌كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو جه‌سته به یه‌كه‌وه نووساوه له‌یه‌كتر جیاوه ببن، چونكه كاتی ئه‌وه هاتووه بیرێكیش له كوردستان بكه‌نه‌وه.