ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یگێڕمه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی كۆنه ده‌فته‌ر نییه. بگره چوونه‌وه‌یه به دوێنێدا، كه دوێنێ باوكی ئه‌مڕۆیه و سبه‌ینێش نه‌وه‌ی دوێنێیه. ددان به هه‌ڵه‌ی دوێنێدا نه‌هێنین، ناتوانین رێ بهدێیی بكه‌ین بۆ داهاتوو. له هه‌ڵبژاردنی گشتیی 2010دا، لیستی ئه‌لعێراقییه زۆرینه‌ی كورسییه‌لی په‌رله‌مانی هێنا. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا، كه كه‌متری هێنابوو، بوو به رێگر له پێشیدا و نه‌یهێشت حكوومه‌ت پێك بهێنێ. بۆ له زه‌ویدانی پشتی ئه‌لعێراقییه، كورد بوو به پشتیوان بۆ مالیكی هه‌رچه‌نده له خولی پێشتری سه‌رۆكایه‌تیی وی‌دا بۆ وه‌زیره‌یلی عێراق، لێی دڵخۆش نه‌بوو، پێش ئه‌ویش له برایم جافه‌ری دڵخۆش نه‌بوو، كه هه‌ردووكیان له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌وه هاتبوون.
وه‌نه‌بێ سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌وه‌پێش ده‌عوه‌ی نه‌ناسیبێ، كه هیچ چتێكی ناوكۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه. له “كۆنگره‌ی پشتیوانیی گه‌لی عێراق”ه‌وه له تاران له 1985 تا كۆنگره‌ی به‌رهه‌ڵستیی عێراق له 2003 له هاوینه‌هه‌واری پیرمه‌م، له نووسینی راگه‌یاندنی كۆتای هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌عوه‌ی تێدا بووبێ، كێشه برێتی بووه له وشه‌ی "دیموكراسی". به بیانووی ئه‌وه‌ی "دیموكراسی بیدعه‌یه‌كی رۆئاوایییه"، ده‌عوه نه‌یده‌هێشت باسی بێت. به‌ڵام وێڕای ئه‌وانه، كورد سێ جار "جارێك له جافه‌ری و دوو جار له مالیكی‌دا"، چاره‌نووسی خۆی به ده‌عوه‌وه گرێ دا تا ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بوو به به‌شێك له رابردوو. ئهوهتهش به‌شی كوردستان له داهاتی گشتیدا، ده‌یه‌وێ ببێته رابردوو.
گه‌مه‌ی كورد بۆ له زه‌ویدانی پشتی ئه‌لعێراقییه، گه‌مه‌یه‌كی ئاكارییانه نه‌بوو، وهچنینی به‌رهه‌مه‌كه‌شی هه‌ر وا ده‌بێ. نووری مالیكی، كه به ده‌نگی دهنگدهرهیلی كوردستان، گه‌ییوه‌ته ئه‌و پۆسته‌ی خۆی، نائاكارییانه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. هه‌ڵه‌ی كورد ته‌نیا ئه‌وه نییه، بووه‌ته به‌رده‌باز بۆ حزبێك، كه به‌ر له گه‌یشتنیشی به ده‌سه‌ڵات، به بیستنی وشه‌ی دیموكراسی رادهچڵهكی، بگره ئه‌وه‌شه، لیستی ئه‌لعێراقییه دوای ئه‌و نسكۆیه، شپرزه و هه‌لاهه‌لا بوو، سێكوچكه‌ی سوننه له عێراق، له‌باوه‌شی ئه‌لقاعیده‌دا خۆی گرته‌وه.
به‌ڵگه‌ی ناوێ، كه لیستی ئه‌لعێراقییه، لیستی بهزیوهیل (فلول) ی به‌عس بوو. به‌ڵام باشتر بوو كورد له‌گه‌ڵ بهزیوهیلی به‌عسدا هه‌ڵی بكردایه نه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌عوه‌یه‌كی، كه زوو دیار بوو چی به‌ڕێوه ده‌با. له گه‌مه‌ی هێنانه‌وه‌ی نووری مالیكی‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرایه‌تی، هه‌ڵه‌ی كورد هه‌ڵه‌یه‌كی دیرۆكی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگرتنی ده‌عوه و پشتكردن له ئه‌لعێراقییه، به به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی و زه‌ره‌ری عێراق، گه‌ڕا. ده‌نگی دهنگهدهرهیلی كوردستان، كه‌وته ناو سه‌به‌ته‌ی ئێرانه‌وه.
هێشته ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا وهرنهسووڕابوو، راپه‌ڕین له سه‌ره‌تای 2011دا، سووریه‌ی گرته‌وه. له‌و ده‌مه‌وه، رۆهه‌ڵاتی ناوین دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی سوننه و شیعه‌دا. سوننه به سه‌رۆكایه‌تیی سعودیه و توركیه له‌لایه‌ك، شیعه به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌كه‌ی تر. له‌م پێچه‌دا، كورد خۆی له باوه‌شی به‌ره‌ی سوننه‌دا بینییه‌وه، هه‌رچه‌نده پێش ساڵێك گشت هێلكه‌ی خۆی له سه‌به‌ته‌ی شیعه‌دا هاوێشتبوو. هه‌لێكی زێڕین بوو، به بردنه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعێراقییه، كورد خۆی له به‌ندی كۆماری ئیسلامی رابپسكێنێ به‌ڵام كاره‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌یی كرد. ئێسته‌ش به‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره ببینن: ئێران چ رۆڵێك ده‌گێڕێ له پاش و پێشكردنی به‌ردی كوردیدا؟ یان ده‌بێ وه‌ك حزبوڵڵا و سوپای مه‌هدی، بگره وه‌ك په‌یه‌ده بچێته به‌ره‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه یانیش ناهێڵێ حكوومه‌تی تازه بێته پێكه‌وه‌نان و بژێویت لێ ده‌بڕێ.
به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك، ئه‌یاد عه‌للاوی و لیستی ئه‌لعێراقییه بۆ كورد باشتر بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی دیموكراسییانه بوو، به پێچه‌وانه‌ی ده‌عوه‌وه، كه وه‌ك "بیدعه‌ی رۆئاوا" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا ده‌كرد. هه‌روه‌ها كێشه‌ی ناوچه‌یلی دابڕیو، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ سوننه‌دا یه‌كلا ده‌بووه‌وه نه‌ك شیعه. هاتنی شیعه بۆ ناو ئه‌و هاوكێشه‌یه، ئاڵۆزتری كرد، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له گرێژنه‌ی برد. كێشه‌ی نه‌وتی كوردستان و كێشه‌ی مایه‌ی 140، بوون به كێشه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و توركیه. بینیتان پێش ساڵێك له ئێسته، هێنانی وه‌زیرێكی تورك بۆ كه‌ركووك، چۆن تارانی له دین ده‌ركرد. به هه‌مان شێوه‌ش پرسی گرێبهستهیلی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیه‌دا، بوو به كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی زیاتر له كێشه‌یه‌كی خۆوڵاتی. ئێمه‌ی كورد نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه، كه هه‌ر كات كێشه‌ی ئێمه بووبێ به هه‌رێمی، تووشی نسكۆ بووه. له خۆوڵاتیبوونی كێشه‌كه‌یدا، كورد لایه‌نی سه‌ره‌كی بووه له دان و ستاندن، به‌ڵام كه بووه به هه‌رێمی، وه‌ك تاوانباری نادیار ناوی هاتووه. ئێمه‌یه‌ك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو نسكۆیه بین له مێژوودا، نه‌ده‌بوو وا بكه‌وینه هه‌ڵه و هه‌ڵدێره‌وه، به‌ڵام چی ده‌كه‌ی؟ ئاشی نه‌زان، نه‌زان خۆی ده‌یگێڕێ، خوا بۆی ناگێڕێ.