"داعش نه‌یده‌ویست هه‌ولێر بگرێ.ده‌یویست ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه، كێشه‌یان له‌سه‌ره.ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش له ئاست هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یكا جۆرێكه له دانوستاندن به‌ڵام به‌شێوه‌ی شه‌ڕ".ئه‌وه قسه‌ی شیكره‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی سوننه‌یه دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی، پێشمه‌رگه به پشتیوانیی باڵه‌فڕه‌ی ئه‌مه‌ریكه‌یی له گرتنه‌وه‌ی مه‌خموور و گوێڕ و پاشان به‌نداوی مووسڵدا بردیانه‌وه.ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه ده‌ڵێ داعش نه‌یده‌ویست ئاوی به‌نداوه‌كه به‌ربداته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری مووسڵ وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، ده‌كه‌وته ژێر ئاوه‌وه.له‌م ئاخاوتنانه‌وه دیاره، ئه‌هلی سوننه داعش به هێزێكی خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تی ده‌زانن نه‌ك تیرۆریست.داعش دوو ڕووی هه‌یه و قسه‌كه‌رانی سوننه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه نایشارنه‌وه، یه‌كه‌می: هۆنینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریسته و كه‌س خاوه‌نی نییه.به‌رگریی لێ ناكه‌ن كاتێك ئێزیدی و كریستیان له‌ناو ده‌با.دووه‌می: راپه‌ڕینی ئه‌هلی سوننه‌یه دژی سیاسه‌تی تایفه‌یییانه‌ی شیعه.داعش هه‌روه‌ها، به‌گوێره‌ی ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه، دژی سیاسه‌تی خۆفره‌وانكردنی هه‌رێمی كوردستانه.داعشه ناوی، به‌ڵام دانوستاندنی سوننه له‌گه‌ڵ كورددا به‌ڕێوه ده‌با، وه‌ك ده‌ڵێ.
ده‌بینین سوننه‌ی عه‌ره‌ب دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ده‌ی حوزه‌یرانی رابردوودا، به كارتێكی به‌هێزه‌وه گه‌ڕانه‌وه گۆڕه‌پان.ئه‌وه شیعه‌ی ناچار كرد مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كارته‌دا بكه‌ن.بۆ ئه‌و مامه‌ڵه ژیرانه‌یه، پاڵییان به نووری مالیكییه‌وه نا و خه‌ریكی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانییانه‌ن وه‌ك له راگه‌یاندندا باسی ده‌كه‌ن.رۆژانی دادێ دانوستاندنی نێوان سوننه و شیعه ده‌ست پێ ده‌كا بۆ چۆنه‌تیی به‌شداریی هه‌ردوو لا له حكومه‌تی تازه‌دا.دانوستاندنێك، ره‌نگه درێژه‌كێش و دژوار بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شدارییان له ده‌سه‌ڵاتدا به شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ دیاری ده‌كا.شیعه زۆرینه‌ن له وڵات‌دا به‌ڵام وێ ده‌چێ پاشه‌كشێی گه‌وره بۆ سوننه بكه‌ن نه‌بادا ئه‌و ده‌سكه‌وته‌یله‌ی له ڕمانی رێژیمی سه‌دامه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه، بیدۆڕێننه‌وه.هه‌ردوو لا ژیرانه و له ژێره‌وه كار ده‌كه‌ن.كورده‌كه نابێ ساویلكه‌یانه بچێته پێش و ته‌نیا وه‌رگرتنی به‌شه بودجه بكاته تایتل وه‌ك له راگه‌یاندنه‌وه گوێمان لێ ده‌بێ.زۆرمان له به‌شه بودجه وه‌رگرت و هیچمان پێ بنیات نه‌نا.
ململانه‌ی نێوان سوننه و شیعه بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ململانه‌یه‌كه درێژایییه‌كی ده‌ره‌كیی روونی هه‌یه.سعوودیه و توركیا و قه‌ته‌ر هه‌رچه‌نده خۆشیان شه‌ریف پێشان ده‌ده‌ن، ده‌ستیان هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سوننه به‌و توندوتیژییه‌ی له ده‌ی حوزه‌یرانه‌وه روو ده‌دا، وه‌ك چۆن جڵه‌وی مالیكیش بۆ هه‌شت ساڵ به ده‌ستی كۆماری ئیسلامییه‌وه بوو.كورده‌كه ده‌شێ وه‌ك ئه‌وان له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ بكا ئێسته له‌سه‌ری وه‌ستاوه و سوود له‌و پشتیوانییه گرینگه وه‌ربگرێ له سه‌رتاسه‌ری دنیاوه بۆی دێ.دوێنێ سه‌رۆك ئۆبامه گوتی جگه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان هه‌یه له هه‌ولێر، ئێمه هه‌روه‌ها كه‌مینه‌ی ئێزیدی و دیانیش ده‌پارێزین.ئه‌مه‌یه كارتی كورد، یه‌ك: پێشمه‌رگه هێزێكی دژه تیرۆره.دوو: كوردستان باوه‌شگره‌وه‌ی هه‌رچی كه‌مینه‌یه‌كی راكردووه له چه‌وساندنه‌وه‌ی شیعه و سوننه.
ئه‌و دوو پێناسه‌یه، یه‌كه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه پێناسه‌یه‌كی ناوده‌وڵه‌تییه و تێیدا هه‌موو دنیای پێشكه‌وتوو پشتیوانی له كورد و پێشمه‌رگه ده‌كا، نابێ سوودی لێ نه‌یه‌ته وه‌رگرتن.نابێ راگه‌یاندنی كوردستان ئه‌وه‌نده بڵێ ئه‌م شه‌ڕه جیهاده.جیهاد ئه‌وه‌یه داعش ده‌یكا.ئێمه جیهاد ناكه‌ین به‌ره‌نگاری جیهاد ده‌بینه‌وه.ئێمه ئێزیدی و دیان و گاور ده‌پارێزین، كه ناوبانگمان له دنیادا ده‌گه‌ینێ به چڵه‌پۆپه.وه‌ك چۆن شیعه به كارتی دانه‌واندن (ته‌نازولات) ه‌وه خۆیان ساز ده‌كه‌ن بۆ دانوستاندن بۆ حكومه‌تی نیشتمانی، سوننه‌ش به كارتی داعشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌كه‌ن.كورده‌كه‌ش ده‌بێ به كارتی خۆیه‌وه هه‌ڵكوتێ بۆ ئه‌وێ.كارتی كوردی وه‌ك گوتمان برێتییه له داناسینی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی دژه تیرۆر له عێراق تا ئه‌گه‌ر رۆژێك چه‌كێك هاته عێراق پشكی پێشمه‌رگه‌ی تێدا بێ.دووه‌م داناسینی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وارگه‌ی لێبوورین و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینی.
بینیمان كاربگێڕیی ئۆبامه چه‌ندان ساڵ پشتی له‌م ناوچه‌یه كرد.كاتێك داعش گه‌یییه بن به‌غداش ئه‌و به‌ده‌نگ نه‌هات.چه‌ندان جار داوای نووری مالیكیی به‌پاش دایه‌وه بۆ كڕینی چه‌ك.چه‌كی بدایه به مالیكی، چه‌كدان بوو به لایه‌نێكی تایفه‌یی دژ لایه‌نه‌كه‌ی تر.ته‌نیا كورده‌كه‌یه پێناسه‌ی تایفه‌ییی نییه و ده‌شێ رۆئاوا هاوكاریی بكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.ئه‌مه دووه‌مین جاره به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی رۆئاوادا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، جاری یه‌كه‌م له لێدانی سه‌دامدا بوو له 2003.له‌به‌رئه‌وه ده‌شێ ئێمه له سه‌رگه (مونته‌له‌ق) ی به‌هێزه‌وه روو له كۆبوونه‌وه‌ی دانوستاندن بكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه.به‌شه بودجه یان زیادكردنی به‌شه بودجه، داوا و خواستی كوردستان نین.ئه‌وانه مافی خوه‌سایین و دانوستاندنیان ناوێ.نابێ خه‌یاڵی دانوستاندكار بۆ لای چتی بچووك بڕوا.گرینگ‌ترین خاڵ و خه‌یاڵ به‌ری نه‌ده‌ین ئه‌وه‌یه ناوچه‌یلی ماده‌ی 140 یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن جێ ناكۆكی یان دابڕیو له كوردستان، به شێوه‌یه‌كی یاسایی بكه‌ونه‌وه سه‌ر هه‌رێم له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕن له كه‌مینه‌ی تایفه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی، كه كورد ئیسپاتی كرد به‌رپرسیاری پاراستنیانه له توندوتیژی.داوایه‌كی گه‌وره به‌ڵام ڕه‌وایه.گه‌وره‌ش به دۆزی گه‌وره‌وه دێته ناسینه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.\